کوردستان
کارمەندێکی سەرژمێری. وێنە بڵند تاهیر - رووداو. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە و پەیوەندیی بە نێوەڕۆکی هەواڵەکەوە نییە.
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە شاری کەرکووک رایگەیاند، دوو ژن بە ناوی کارمەندی سەرژمێری چوونەتە ماڵێک و شەش ملیۆن و 500 هەزار دیناریان لە ماڵەکە دزیوە.
موقەدەم سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە شاری کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی نەسری شاری کەرکووک روویداوە.
موقەدەم سامان رەمەزان گوتی: "ئەو دوو ژنە زانیویانە بە تەنیا لەو ماڵەیە، بە ناوی کارمەندی سەرژمێری چوونەتە ماڵەکە و داوایان لێی کردووە نێو ماڵەکەیان نیشان بدات، بەڵام بە سپرا ژنەکە بێ هۆش دەکەن و 6 ملیۆن و 500 هەزار دینار لە ماڵەکە دەدزن."
تیمەکانی پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەن لەم بابەتەکە. موقەدەم سامان رەمەزان گوتی: "سەیری کامێراکانی چاودێری ئەو شوێنە دەکەینەوە و بە زووترین کات ئەم دوو ژنە دەستگیر دەکرێن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ