سامانە سرووشتییەکان: کێشەی کێڵگەی کۆرمۆر تەکنیکی بوو و چارەسەر کراوە

25-06-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کێڵگەی گازی کۆرمۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کێشەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر "تەواو تەکنیکی" بووە و چارەسەر کراوە.
 
رۆژی یەکشەممە 25ـی حوزەیرانی 2023، ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کێشەی کێڵگەی کۆرمۆر تەواو تەکنیکی بووە و دەتوانم بڵێم چارەسەر کراوە".
 
کۆمپانیای دانەگاز سێ جۆر گاز بەرهەم دەهێنێت؛ بەگوێرەی بریکاری وەزیری سامانە سرووشتییەکان، لەکاتێکدا کێشە بۆ دانەگاز دروستبووە کە لەبەر "نەبوونی توانای پێویست بۆ بارکردنی گازی شل (condensate) لەکاتی پێویست، وایکردووە لەبەر هۆکاری سەلامەتی لە کۆمپانیای دانەگاز، بڕی بەرهەم لە هەموو کێڵگەکە بەڕێژەی 40% کەمکراوەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە و بەدەستهێنانی کاتی زیاتر و پاراستنی کێڵگەکە تاوەکو توانای بارکردن دەگەڕێتەوە".
 
دوێنێ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، گرفتێكی تەكنیكی لە پڕۆسەی گواستنەوەی گاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی گازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆر بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە.
 
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردبوو، بەهۆی کێشەکەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی كارەبا هەزار و 800 مێگاوات کەمبووتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە چەند کاژێری داهاتوودا وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکدا ئاساییبوونەوەی دۆخەکە رادەگەیێنێت.
 
هەرێمی کوردستان 4 هەزار و 200 بۆ 4 هەزار و 300 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، کە 75%ـی لە رێگەی سووتەمەنییەوەیە؛ بەڵام لە وەرزی هاویندا بۆ کارەبایەکی 24 کاژێری، هەرێمی کوردستان پێویستی بە 5 هەزار و 500 مێگاوات کارەبایە.
 
لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، هاونیشتمانیان لە رێگەی مووەلیدەوە کارەبایان پێدەدرێت، کە بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، زیاتر لە 5 هەزار مووەلیدە لە هەرێمی کوردستاندا هەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".