رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر هۆشداری دەداتە جووتياران و خاوەن دەڕاسەکان و حەوت رێنماییان پێدەدات بۆ ئەوەی لەکاتی دروێنەی گەنم جێبەجێیان بکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوی کشتوکاڵی هەولێری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە لەنێو دەڕاسەکە هەبێت، دەبێت هەر دەڕواسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت، شۆفێر لە هێڵی کارەبا وشیار بێت.
رێنماییەکان
1- پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (6 کگم) لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت.
2- نابێت بە هیچ شێوەیەک لەحیمکردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.
3- وشیاربوونی شوفێری دەڕاسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.
4- چاککردنی رێگای نێوان توخوبەکان و ڕێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.
5- پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆڵکردنی بدەن.
6- شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بەدوور بگرن لە جگەرەکێشان؛ ئەگەر کێشای نابێت فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان.
7- هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگریی شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی دیکە:
ژمارەی تەلەفۆنی بەرگریی شارستانی: (115) و (125)
ژمارەی تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف)ی سنوورەکە: (122)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ