پەروەردەی سلێمانی: هەر مامۆستایەک بەشداریی خولی بەهێزکردنی هاوینە بکات 400 هەزار دیناری دەدرێتێ

25-04-2024
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ‏پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، کردنەوەی قوتابخانەکانی سلێمانی لە وەرزی هاویندا بۆ خولی بەهێزکردنە، نەوەک دەوامکردن. دەشڵێت: ئەو مامۆستایانەی بەشداریی خولەکان دەکەن بڕە پارەیەکیان دەدرێتێ.
 
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، رۆژی پێنجشەممە 25-04-2024 بە تۆڕی میدیایی ‏رووداوی راگەیاند، لە وەرزی هاویندا دەوامی ناچاری بە خوێندكاران ‌و مامۆستایان ‏ناكرێت، ئەوەی پێشنیازكراوە خولی بەهێزكردنە بۆ خوێندكارانی پۆلەكانی (یەك، ‏چوار، حەوت ‌و یازدە).
 
بەگوتەی دڵشاد عومەر، خولی بەهێزكردنەکە لە ساڵانی رابردووشدا هەبوو و، ‏خوێندكار بڕێك پارەی دەدا، بەڵام ئەمساڵ پێشنیازیان كردووە خوێندكار هیچ ‏پارەیەك نەدات، تەواوی خەرجییەكە لەسەر وەزارەتی پەروەردە بێت.
 
لە سنووری پارێزگای ‏سلێمانی 178 بنكە بۆ ئەو خولانە دەبێت، دڵشاد عومەر گوتی "بۆ تەواوی پڕۆژەكە، ‏داوای دوو ملیار ‌و 547 ملیۆن و 500 هەزار دینارمان كردووە. بۆ هەموو ئەوانەی بەشداری ‏دەكەن بڕێك پارە دیاری كراوە، بەنموونە هەر مامۆستایەك كە ئارەزوومەندانە ‏بەشدار دەبێت، بۆ هەر مانگێك 400 هەزار دینار وەردەگرێت‌." 
 
خولی بەهێزكردنی ئەو قۆناخانە هەر 10 پەروەردەكەی سنووری پارێزگای سلێمانی ‏دەگرێتەوە، وەزیری پەروەردە پێشنیازی كردووە لە هەموو ئەو ناوچانەی دەوام ‏داواكەوتووە، ئەو خولانە بكرێنەوە.
 
بەهۆی دواكەواتنی مووچەكانیان، دەوامی ناوەندەكانی خوێندنی ساڵی 2023 بۆ ‏‏2024 لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە‌ و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین ‌و ‏گەرمیان چەند مانگێک دواكەوت، ئێستاش بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ‏خوێندنە خولی هاوینە دەكرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.

دادگەی کارگێڕی سکاڵاى لایەنە ناڕازییەکانى کەرکووکی دواخست

دادگەی کارگێڕی ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبووەوە و سکاڵاى لایەنە ناڕازییەکانی کەرکووکی بۆ رۆژی چواری مانگی داهاتوو دواخست.