رووداو دیجیتاڵ
ئەحمەد، خاوەنی سێ جۆری جیاواز لە کارتی بانکی FIBـیە، ڤیزا کارتی ئەلیکترۆنی، ڤیزا کارتی کەسی و ڤیزا کارتی خێزانی، ئەم گەنجە قوتابیی زانکۆیە و لە فێستیڤاڵێکی زانکۆکەیدا بە دەرفەتی زانیوە لای نوێنەرانی FIB زانیاری لەسەر ڤیزا کارتێکی نوێیان وەربگرێت کە ناوی ISICـە.
ئەحمەد محەممەد، بەکارهێنەری FIB دەڵێ "کارتێکی باشە، من بۆ خۆم و بۆ هەموو خێزانەکەم دەرمهێناوە. نزیکەی چوار بۆ پێنج کارتم بەس بۆ خۆم هەمە. سوودێکی باشم لێکردووە، هەر گەشتێک دەکەم نە پارەم لێ ون دەبێت نە هیچ شتێک. لەنێو ترانسفێرمدا هەموو شتێک دیارە، کە چیم خەرج کردووە و لە چی پارەم داوە، هیچ شتێکم لێ ون نابێت."
کارتە بانکییە نوێیەکەی FIB بە ناوی ISICـە و تایبەتە بە قوتابییان، مامۆستایان و گەنجانی تەمەن نێوان 18 بۆ 30 ساڵ، لە رێگەی ئەم کارتە بانکییەوە بەکارهێنەر دەتوانێت سودمەند بێت لە 15 هەزار داشکاندنی نێودەوڵەتی لە هەموو جیهان.
هێمن محەممەد، راوێژکاری بازرگانییە لە FIB، سەبارەت بە داشکاندنەکانیان دەڵێ "لە هەموو بەشەکانن، هەر قوتابییەک پێداویستیی رۆژانەی خۆی لە مارکێت و لە جلوبەرگ، لە هەر شتێک کە ئەو قوتابییە پێویستی پێیە لە ئیش و کاری رۆژانەی خۆی، دەتوانێ بەو ڤیزا کارتە داشکاندن وەربگرێت، خۆشبەختانە FIB تاکە بانکی عێراقە کە خاوەنی ئەو کارتەیە."
ISIC ناسنامەیەکی نێودەوڵەتی و فەرمییە بۆ قوتابی، مامۆستا و گەنجان لە جیهان کە لە ساڵی 1968ـەوە بەفەرمی لەلایەن یونسکۆ ناسێندراوە و تائێستا زیاتر لە 40 ملیۆن کەس لە هەر سێ توێژەکە لە نزیکەی 130 وڵات بەکاریانهێناوە، ئامانجی سەرەکیی ناسنامەی ISIC؛ وەرگرتنی داشکاندنە بۆ هەڵگرانی ناسنامەکە.
FIB دوای ماوەیەکی زۆر توانی بە هاوبەشی لەگەڵ ISIC ڤیزاکارتی تایبەت بە ISIC دروستبکات و بە فەرمی لە مانگی 7 ساڵی رابردووە چاپکردنی ئەم جۆرە ڤیزاکارتەی FIB دەستیپێکردووە.
ئێستا هەڵگرانی ئەم ڤیزاکارتەی FIB لە هەولێر، زیاتر لە 500 داشکاندن، لە دهۆک زیاتر لە 500 داشکاندن و لە سلێمانی زیاتر لە 600 داشکاندنیان هەیە.
کارتی ISIC سێ جۆری هەیە کە پێویستە بۆ دەرهێنانی هەر یەک لەم کارتانە هەژماری FIB هەبێت، ئەو پارەیەی پێویستە لەسەر هەژمارەکەت هەبێت 25 هەزار دینارە تاوەکو بتوانی داوای دەرهێنانی هەر یەک لەو کارتانە بکەی، بەڵام ئەگەر زانکۆ، پەیمانگەیەک یاخود قوتابخانەیەک بییەوێت ئەم کارتە بۆ مامۆستا و قوتابییەکانیان دەربکەن، دەتوانن رێککەوتن لەگەڵ FIB بکەن و ئەو کاتە FIB لە جێگەی 25 هەزار دینار، 11 هەزار و 250 دینار لەهەر کەسێکیان وەردەگرێت.
لە دوای داواکردنی ڤیزا کارتی ISIC لە ماوەی سێ تاوەکو 5 رۆژ، کارتەکە دەگاتەوە دەستی بەکارهێنەر.
رەوەند پشتیوان، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ISIC لە FIB دەڵێ خوێندکاران "بۆ تاقیکردنەوەکانی تۆفڵ و ئایەڵتز کە دەیانەوێ پارەکەی بدەن، ئەگەر سەر بە گرووپی ISIC بن یان هەڵگری کارتی ISIC بن، ئەو کاتە داشکاندنێکی ناوازەیان بۆ دەکرێت."
FIB، بانکێکی فەرمییە لە عێراق و تائێستا زیاتر لە 500 هەزار کەس هەژماریان لەو بانکە کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ