لە دیلۆک پیاوێک کوژرا و دوو ژنیش بریندار کران

25-02-2025
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگەی دیلۆکی باکووری کوردستان، بەهۆی شەڕی نێوان دوو گرووپ، پیاوێک کوژرا و دوو ژنیش بریندار بوون.
 
رووداوەکە؛ درەنگی شەوی دووشەممە، 24ـی شوباتی 2025 لە گەڕەکی گونەیکەنت لە شارۆچکەی شاهینبەی سەر بە دیلۆکی باکووری کوردستان روویدا، گرژی لە نێوان دوو گرووپدا دروست بوو، دواتر بۆ شەڕ سەریکێشا و دەمانچە و چەقۆی تێدا بەکارهات.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان لە شەڕەکەدا پیاوێک بە دەمانچە کوژراوە و دوو ژنیش بە چەقۆ بریندار کران.
 
بریندارەکان لەلایەن تیمەکانەوە گەیێندرانە نەخۆشخانە و لە بەشی چاودێریی چڕدا چارەسەر وەردەگرن. تەرمی پیاوەکەش رەوانەی دادپزیشکیی پارێزگەکە کرا.
 
تیمەکانی پۆلیس رێکاری ئەمنییان لە شوێنی رووداوەکە گرتەبەر و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.
 
بەگوێرەی ئاماری وەقفی ئوموت، پار لە تورکیا و باکووری کوردستان، سێ هەزار و 801 رووداوی تووندوتیژی روویانداوە، تێیاندا دوو هەزار و 370 کەس کوژراون و سێ هەزار و 829ـی دیکەش بریندار بوون. لە سێ هەزار و 194 رووداودا دەمانچە و لە 607 رووداویشدا چەقۆ بەکارهێندراون

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە