پیسبوونی هەوا لە مهاباد گەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیمەنێکی مهاباد کە هەواکەی پیسە
دیمەنێکی مهاباد کە هەواکەی پیسە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هەفتەی رابردوو قوتابخانەکانی مهاباد بە هۆی کێشەی کەمیی گاز پشوو بوون، بەڵام رۆژی سێشەممە کە رێژەی پیسیی هەوا لەو شارە گەیشتە ئاستی مەترسیدار، کرانەوە.
 
ماردین مەعرووفی، قوتابییە لە مهاباد، دەڵێت: "بەداخەوە هەوایەکی پیسمان هەیە.. ئەگەر بکرێت کارگەکان دابخرێن چەند رۆژێک و خەڵکیش ئۆتۆمبێلەکانیان بەکارنەهێنن تاوەکو دۆخەکە بڕێک باشتر دەبێت."
 
مهاباد و شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان، هیچ کات وەکو ئەم ساڵ هەوایان پیس نەبووە. سووتاندنی مازۆت لە کارگە و کارخانەکان، گازی ماڵان، خراپیی بەنزین و کوالێتیی ئۆتۆمبێلەکان بە هۆکاری سەرەکیی زیاتر پیسبوونی هەوای رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێن.
 
لە کاتی پیسبوونی هەوادا، فەرمانگە تەندروستییەکان داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن، لە ماڵەوە بمێننەوە، بە تایبەت منداڵان، بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشییان هەیە، بەڵام هاونیشتمانییان کەمتر گرنگی بەو هۆشدارییانە دەدەن.
 
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ساڵانە 50 هەزار کەس لەو وڵاتە بەهۆی کاریگەرییەکانی پیسی هەوا گیان لەدەست دەدەن. پێشتر پیسیی هەوا زیاتر لە شارە گەورەکان دەبینرا، بەڵام ئێستا شارە بچووک و بەشێک لە گوندەکانیشی گرتووەتەوە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە