هەرێمی کوردستان قەدەخەی گەشتکردنی هاووڵاتیانی بۆ هەشت وڵات راگەیاند

24-12-2020
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن قەدەخەی گەشتکردنی هاووڵاتیان هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و  دەڵێت، گەشتکردنی هاووڵاتیانی عێراق لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ( بەریتانیا، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، دانیمارک، هۆڵەندا، بەلجیکا، کۆماری ئیسلامی ئێران و ژاپۆن) قەدەخە دەکرێت. 
 
دوو هەفتەیە لە وڵاتی بەریتانیا جگە لە ڤایرۆسی باوی کۆرۆنا، کۆرۆنای گۆڕاو بڵاوبووەتەوە، بۆ خۆپارێزیکردن لەو ڤایرۆسە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رێکارەکانیان تووندکرووەتەوە و ئەمڕۆش لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند رێکارێکی نوێی بەڕووی گەشتیاران و بازرگاناندا راگەیاند. 
 
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-12-2020، بڵاوکراوەتەوە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە هاتووە "داخستنی دەروازە سنوورییەکانی (حاجی ئۆمەران ، باشماخ و پەروێزخان) بە رووی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەپێی ئەو رێنماییانەی کە بڕیاریان لەسەر دراوە بەردەوام دەبێت." 
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا سەبارەت بەو گەشتیارانەی کە لەو وڵاتانەی کە لەسەرەوە هاتوون دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 14 رۆژ لەسەر ئەرکی خۆیان کەرەنتین دەکرێن، لەو شوێنانەی کە وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم مەبەستە ئامادەی دەکات.
 
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، هەموو گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک قەدەخەیە و لەمەودواش قەدەخەکردنی داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە بەردەوام دەبێت و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن و هەر کەسێک پابەند نەبێت بە بڕی دوو ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ دەکرێت. 
 
لە یەکێکی دیکە لە بڕیارەکاندا هاتووە، هەموو شوێنە گشتییەکان وەکو (مارکێت، رێستۆرانت و شوێنە بازرگانییەکان) نابێت رێگە بدەن بە چوونەژوورەوەی هاووڵاتیان بۆ شوێنەکان بە بێ بەستنی ماسک، بە پێچەوانەوە ئەو شوێنە دادەخرێت  بۆ 10 رۆژ و خاوەنەکەی بە بڕی یەک ملیۆن دینار پێبژاردن دەدات. 
 
لە خاڵی 14یەم سەبارەت بە سازکردنی ئاهەنگی سەری ساڵ هاتووە، ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەخەیە و هەر شوێن و هۆتێلێک یان هۆڵ و کافتریا و هەر شوێنێکی دیکە کە بەمەبەستی  ئاهەنگگێڕان ئامادەکرابێت و پێگیری نەکات بەم بڕگەیە بە 10 ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت لەگەڵ داخستنی شوێنەکە بۆ ماوەی یەک مانگ.
 
ئەم بەیانە لە کاژێر 12:00ی رۆژی 24-12-2020 جێبەجێ دەکرێت و تاوەکو کاژێر 12:00ی شەوی 15-1-2021 بەردەوام دەبێت.
 

بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

 

بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

 

بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

 

 

 

بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

 

 

بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

 

بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

 
نوێدەکرێتەوە ...
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە