Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شەقامێکی هەولێر لەکاتی قەدەخەی هاتووچۆ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شەقامێکی هەولێر لەکاتی قەدەخەی هاتووچۆ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان24-07-2020

پارێزگای هەولێر: بۆ کاری گرنگ نەبێت رێگەنادرێت خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێنە هەولێر

0:00
0:00
قەبارەی دەق
زریان حاجی
زریان حاجی24-07-2020

بابەتی پەیوەندیدار

شارەزایەکی کەشوهەوا: وەرزی داهاتوو باران کەمتر دەبارێت، بەڵام وشکەساڵی نابێت
کوردستان01-06-2026

شارەزایەکی کەشوهەوا: وەرزی داهاتوو باران کەمتر دەبارێت، بەڵام وشکەساڵی نابێت

رۆژهەڵاتی کوردستان؛ بەنداوەکان سەرڕێژ دەبن و ئاوی ژێرزەویش مەترسی لەسەرە
کوردستان01-06-2026

رۆژهەڵاتی کوردستان؛ بەنداوەکان سەرڕێژ دەبن و ئاوی ژێرزەویش مەترسی لەسەرە

دووکاندارانی عەلوەی دهۆک مانگرتنیان راگەیاند
کوردستان01-06-2026

دووکاندارانی عەلوەی دهۆک مانگرتنیان راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیێنێت، هاونیشتمانیانی کەرکووک و هاووڵاتیان لە پارێزگاکانی عێراقەوە بە مەرجێک دەتوانن بێنە ناو هەولێر کە کاری گرنگیان هەبێت یان بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونیان هەولێر بێت. 
 
هێمن قادر، گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسانەی بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونیان هەولێرە و دەوامیان لە پارێزگاکانی عێراقە یان بۆ سەردان چوونەتە ئەو پارێزگایانە، ئەوا بۆ گەڕانەوەیان کارئاسانییان بۆ دەکرێت. 
 
بەهۆی رێکارەکانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، تاوەکو ئێستا بەفەرمی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردووەتەوە. لە دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆشدا هاتووە، ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان دەکرێت، بەڵام قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت.
 
گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی لە کەرکووک و پارێزگاکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە دێتە هەولێر، دەبێت کارێکی گرنگی هەبێت، "چونکە بە مەبەستی گەشت و سەیران رێگە بە کەس نادرێت". گوتیشی، ئەو کەسانەی رێگەیان پێدەدرێت بێنە ناو هەولێر دەبێت پشکنینیان لە شوێنی خۆیان کردبێت و 48 کاژێریشی بەسەردا تێنەپەڕیبێت و ئەگەر بەو جۆرەش نەبوو، ئەو کاتە لە بازگەکان پشکنیان بۆ دەکرێت و پشکنینەکەش بەخۆڕاییە. 
 
هێمن قادر رایگەیاند، دەبێت ئەو راستیە لەبەرچاو بگیرێت کە تێکەڵاوییەکی زۆر لەنێوان کەرکووک و پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا هەیە. "هەربۆیە پارێزگای هەولێریش مافی خۆیەتی هەندێک رێکار بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا و لەبەر بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان بگرێتەبەر". 
 
ئەو رێکارانە بە گوتەی هێمن قادر، تەنیا پەیوەندی بە هەولێرەوە نییە، "بەڵكو رێکاری تووندتر لەنێوان هەولێر و دهۆکیش جێبەجێدەکرێن، ئەوەش بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە دهۆک هەیە".  
 
گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، تەواوی ئەو رێکارانە تەندروستی و بۆ خۆپارێزین و هیچ پەیوەندییەکیان بە بواری سیاسی و ئەمنی و ئیدارییەوە نییە.
 

 

 

زریان حاجی
زریان حاجی24-07-2020