رووداو دیجیتاڵ
جێگری فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە پارێزگای حەسەکە رایگەیاند، تاوەکو سبەی ژمارەیەک لە شەڕڤانانی دەستگیرکراوی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە لای حکومەتی سووریان، ئازاد دەکرێن.
رۆژی پێنجشەممە، سیامەند عەفرین بە رووداوی گوت، ئامادەکارییەکان کراون و لە ماوەی 4 رۆژی داهاتوودا هەزار و 35 خێزانی ئاوارەی سەرێکانی وەک کاروانی دووەم دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
کاروانی یەکەمی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی، لە رێکەوتی 10-08-2026دا بوو کە لە 410 خێزان پێکهاتبوو.
رۆژی 24ی ئایاری 2026، نزیکەی 100 شەڕڤان لەلایەن حکومەتی سووریاوە ئازادکران کە لە نێویاندا شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) هەبوون.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێکی بەرفراواندایە کە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە دۆسیەی گیراوان. ئەم پڕۆسەیە وەک جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەیە کە لە 29ی کانوونی دووەمی رابردوو لە نێوان حکومەتی سووریا و بەڕێوەبەایەتی خۆسەر واژۆ کرا، بە مەبەستی بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا.
تاوەکو ئێستا شەش کۆمەڵەی دیکە لە شەڕڤانی هەسەدە کە لای حکومەتی سووریا بوون ئازاد کراون. کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە سەرەتای واژۆکردنی رێککەوتنەکەوە ئازاد کراون، گەیشتووەتە زیاتر لە 1500 کەس.




