سێ کەس هێرش دەکەنە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانەی قەڵا و برینداری دەکەن

24-04-2021
هەڵۆ محەممەد
هەڵۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو سێ هاونیشتمانی هێرشیان کردە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانەی قەڵا و برینداریان کرد، ئەو کارمەندەی بریندارکراوە بە رووداوی گوت، لەسەر ئەوەبووە پێی گوتوون دەبێت دەمامک ببەستن.
 
سەلاح حەسەن ناوی ئەو کارمەندەی نەخۆشخانەی قەڵایە کە بریندارکراوە، ئەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 02:00ـی شەو بوو، سێ هاونیشتمانی چوونەتە پرسگەی نەخۆشخانەی قەڵا و گوتیان "سەردانی کەسێکمان دەکەین لە ژوورەوەیە و تووشی کۆرۆنا بووە، لەو کاتەدا پێمگوتن دەمامک ببەستن، گوتیان پێمان نییە، منیش کارمەندێکی خۆمانم نارد دەمامک بهێنێت بۆیان، لەو کاتەدا هێرشیان کردە سەرم و لێیاندام."
 
بە گوتەی ئەو کارمەندە، پۆلیسی پاراستنی نەخۆشخانەکە لەوێ بوونە، "کەچی ئەو کەسانەیان دەستگیرنەکردووە، دوای ئەوەی لە منیاندا، سواری ئۆتۆمبێلەکەیان بوون و رۆیشتن."
 
ئەو کارمەندەی نەخۆشخانەی قەڵا سکاڵای تۆمارکردووە و چاوەڕوانی پۆلیسە تاوەکو ئەو کەسانە دەستگیربکات. 
 
موقەدەم علی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەبارەی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 229 کە تایبەتە بە بێڕێزیکردن بەرانبەر فەرمانبەر."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

حکومەتی عێراق بە مەرج مووچەى هێزە ئەمنییەکانى ناردووە

بەگوێرەى بڕیارى ناردنى مووچەى دوو مانگى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان، هەر تێبینییەک لەلایەن دیوانى چاودێریى دارایی عێراقەوە لەسەر لیستەکە هەبێت، دەبێت حکومەتى هەرێمى کوردستان چارەسەرى بکات. پەرلەمانتارێکى عێراق دەڵێت، "ئەگەر ئەو تێبینییانە چارەسەر نەکرێن، بۆ مانگى داهاتوو کێشە دروست دەبێتەوە."