رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری کاروباری پێشمەرگە دەکات بەهۆی کۆچی دوایی براکەی.
رۆژی دووشەممە، 16-11-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد ئیسماعیل، پێشمەرگەی دێرین و برای وەزیری کاروباری پێشمەرگە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی قووڵی پێگەیاند و هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ وەزیری كاروبارى پێشمەرگە و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیاندا دەربڕی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: نێچیرڤان بارزانی "هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنهوايى بە هەمووان ببەخشێت".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، وهزيرى كاروبارى پێشمهرگه "سوپاس و پێزانین"ی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی، هاوبهشى و هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

.webp&w=3840&q=75)

