نرخی کیلۆیەک بامێ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 30 هەزار دینارە

24-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای پێگەیشتندایە، نرخی یەک کیلۆ بامێ لە هەرێمی کوردستان لە عەلوەکان بە کۆ دەگاتە 25 هەزار دینار.
 
سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆ بامێ بەکۆ لەنێوان 20 بۆ 25 هەزار دیناردایە."
 
بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە لە عەلوە، لە بازاڕەکاندا کیلۆی بامێ نزیکەی 30 هەزار دینارە.
 
سەروەر عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بامێی لە بازاڕدا هەیە عێراقییە و زیاتر لە شاری حیلەی پارێزگای بابلەوە هاوردە دەکرێت.
 
وەرزی پێگەیشتنی بامێ لە هەرێمی کوردستان هاوینە و لەو کاتەدا کیلۆیەک لەنێوان دوو بۆ سێ هەزار دیناردایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.