رووداو - هەولێر
لیژنهى كاروبارى پێشمهرگه وشههیدان وقوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى، دەربارەی پەیڕەو نەکردنی ئەو یاسایانەی سەبارەت بە پێشمەرگە دەرچوون، داوای کۆبوونەوەی بەپەلە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
سەهێن موفتی، پەیامنێری رووداو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سیشەممە 24/3/2015 لیژنهى كاروبارى پێشمهرگه وشههیدان وقوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى کۆبوونەتەوە سەبارەت بەو یاسایانەی کە لە بەرەکانی جەنگدا پێشێلکراون، وەکو نەچوونی تاقانە بۆ بەرەی پێشەوەی جەنگ و نەبوونی دوو برا لە سەنگەرێکدا.
پەیامنێری رووداو گوتی:" ئەو لێژنەیە داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن کە کۆبوونەوەیەکی بە پەلە ئەنجامبدەن، تێیدا جگە لە یاساکانی بەرەی جەنگ، تاوتوێی مووچەی پێشمەرگەش بکەن".
هەر ئەمڕۆ لێژنەی پێشمەرگە، نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا داواکراوە وەرگرتنەوەی پێشینەوی هاوسەرگیری دوابخرێت بۆ ئەو پێشمەرگانەی لە بەرەکانی جەنگدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ