ئەنجوومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەکات، سەرفیترە و فیدییە بۆ ئەم ساڵ دیاری دەکات

24-02-2025
نووری ماونی
نووری ماونی @nure_mawni
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان رێژەی "زەکات، سەرفیترە و فیدییە" بۆ ئەم ساڵ دیاریکرد و گوتەبێژی یەکێتیی زانایان بە رووداوی گوت: سەرفیترە بۆ هەر کەسێک لانیکەم سێ هەزار دینار دەبێت و فیدییەی بەڕۆژوو نەبوون بۆ هەر رۆژێک سێ هەزار دینار دەبێت.
 
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان رۆژی دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەر کەسێک دوو ملیۆن و 500 هەزار دیناری هەبێت و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕیبێت دەبێت بۆ هەر ملیۆنێک دینار، 25 هەزار دینار بداتە هەژار و کەمدەرامەتان."
 
ساڵی رابردوو سەرفیترە و فیدییە 2500 دیناری عێراقی بوو ئەم ساڵ 500 دینار بەرزبووەتەوە، زەکاتیش دوو ملیۆن و 100 هەزار دینار بوو، واتە بڕی 400 هەزار دینار زیادیکردووە. 
 
لەبارەی زیادبوونی بڕی پارەکە بۆ هەر یەکێکیان، عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان گوتی: "بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخی زێڕ و زیو بەرزبوونەتەوە، بۆیە بڕەکەی زیادبووە." 
 
هەروەها باسی لەوەشکرد: "نرخی زێڕ و زیو بۆ دیاریکردنی هەریەک لە زەکات، فیدیییە و سەرفیترە بە بنەما وەردەگیرێت."
 
چاوەڕوان دەکرێت رۆژی 1ـی ئاداری ئەم ساڵ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی پرۆژەکە کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پەیجی فەرمی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە

لە کەرکووک پڕۆژەی ئاوی ناوەندیی تازە گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی؛ 97%ی تەواو بووە

پڕۆژەی ئاوی ناوەندیی تازە لە پارێزگای کەرکووک گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی و 97%ی کارەکانی تەواو بووە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، مانگێکی دیکە کارەکانی تەواو دەبێت