رووداو دیجیتاڵ
پڕکردنەوەی فۆڕمی (زانکۆلاین) بەردەوامە. وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێ، پڕۆسەکە ئاسانە و هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی نییە.
دکتۆر خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن، پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی (زانکۆلاین) لەلایەن خوێندکارانەوە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردەوەی وادەکەی نییە".
دکتۆر خەتاب ئەحمەد روونیکردەوە خوێندکار دەتوانێت لە ماڵەوە یان لە هەر شوێنیکی دیکە بەنیو کاژێر فۆرمەکە پڕبکاتەوە و هیچ لۆدێک لەسەر سیستمی زانکۆلاینیش نییە.
بەگوێرەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، زانکۆلاین تاوەکو 24ی ئەیلوولی 2026 کراوە دەبێت.
ئەوانەی ئەم ساڵ مافی داواکردنی وەرگرتنیان لە زانکۆکان هەیە 30 هەزار و 847 کەسیان لە بەشی زانستی، 7 هەزار و 923 دەرچووی وێژەیی، 1240 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان و 706 دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانن.
رۆژی پێنجشەممە 16ی ئەیلوولی 2026، سیستمی زانکۆلاین لە هەرێمی کوردستان کاراکرا.

.jpg&w=3840&q=75)
