تورکیا و پەکەکە ئاماری نوێی شەڕی نێوانیان بڵاودەکەنەوە

24-01-2025
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. پەکەکەش دەڵێت، سەربازێکی تورکیایان کوشتووە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی هەینی، 24ی کانوونی دووەمی 2025، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە ناوچەی گارە لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە راگەیاند.
 
رۆژی پێنجشەممە، 23ـی کانوونی دووەمی 2025 وەزارەتەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، کوژرانی سەربازێکی بە پلەی عەریفی یەکەم بەناوی ئوفوک ئاکنجی، لە ئەنجامی هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاپ راگەیاند.
 
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ش رۆژی 23ی کانوونی دووەمی 2025 بڵاویکردەوە، رۆژی 22ی ئەم مانگە، لە ناوچەی زاپ هێرشیان کردووەتە سەر سوپای تورکیا و سەربازێکیان کوشتووە.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە "چنگ - قوفڵ" کە بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە