رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان، قەرس، دێرسم و موشی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت و رێگەی 15 گوندی سەر بە پارێزگای موش داخراوە.
شەوی رابردوو لە سەرتاسەری ناوچە سنوورییەکانی باکووری کوردستان بەفر باریوە و کەشناسی تورکیاش دەڵێ، ئەمڕۆ هەینی بارینی بەفر بەردەوام دەبێت.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، پلەکانی گەرما بۆ 8 پلە لە ژێر سفر دابەزیوە و سەرماوسۆڵە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵک کردووە.
جگە لەوەش لە پارێزگای مووش، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر رێگەی 15 گوند داخراون و هاتووچۆی خەڵکی ئەو ناوچەیەی پەکخستووە. بەتایبەتیش ئاژەڵدارانی پارێزگاکە رووبەڕووی کێشە و گرفت بوونەتەوە، چونکە ناتوانن خۆراک بۆ ئاژەڵەکانیان دابین بکەن.
لە پارێزگاکانی قەرس و ئەردەخان و دێرسم هێشتا بەفر دەبارێت و هۆشداری دراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست. کاربەدەستانی پارێزگاکان رایانگەیاندووە، دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ راماڵینی بەفر و کردنەوەی رێگە داخراوەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ