دەستەی گەشتوگوزار: بۆ سەری ساڵ چاوەڕێی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگ و پشووەکانی سەری ساڵ کردووە و لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 23-12-2024، ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لیژنەی جیا پێکهێندراون لە بازگەکانەوە پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن و لەنێو شوێنە گەشتیارییەکانیشدا بۆ چاودێری کواڵیتی و نرخ دەگەڕێن".
 
دەستەی گەشتوگوزار لەگەڵ شوێنە گەشتیارییەکانی کەرتی تایبەت کۆبوونەوەتەوە بۆ ئاگاداربوون لە یەکتر لە چالاکییەکانی پشووەکانی سەری ساڵ. ئیبراهیم عەبدولمەجید دەڵێت، جگە لە زاخۆ، کە کەرتی حکومیی چالاکی بەڕێوە دەبات، لە شارەکانی دیکە کەرتی تایبەت چالاکی دەکەن.
 
بە گوتەی گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، هاوئاهەنگییان لەگەڵ بازگەکانی ئاسایش کردووە و بە "کەمترین کات" رێگەپێدان دەدرێتە گەشتیاران بێنە هەرێمی کوردستانەوە.
 
ساڵانە بۆ پشووەکانی سەری ساڵ هاتنی گەشتیاران لە 25ـی مانگی 12ـەوە دەستپێدەکات. ئیبراهیم عەبدولمەجید باس لەوە دەکات، چاوەڕوانن لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار لە نێوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
 
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە سەنتەری چوار پارێزگا و چوار ئیدارەی سەربەخۆ هەشت ژمارە مۆبایل وەکو هێڵی گەرم کارا دەکەن. گوتەبێژەکان گوتی، هەر گەشتیارێک پێویستی بە هاوکاری هەبێت لە رێگەی ژمارەکانەوە پەیوەندییان پێوە بکات بە هانایەوە دەچن.
 
بەگوێرەی دەستەی گەشتوگوزار، ساڵی رابردوو لە ماوەی 10 رۆژدا بەهۆی سەری ساڵەوە، 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
 
بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 7 ملیۆن و 279 هەزار و 913 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە؛ هاوکات زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار سەردانیکار وەکو گەشتیاری نێوخۆیی تۆمارکراون.
 
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 2500 شوێن بەناونیشانی بنکەی گەشتیاری تۆمارکراون، کە زۆرینەیان هۆتێل، رێستۆرانت و کافتریان.
 
ئەو شوێنانەی وەکو بنکەی گەشتیاری تۆمارکراون:
 
- 468 هوتێل
- 267 موتێل
- 33 کۆمەڵگەی گەشتیاری
- 20 گوندی گەشتیاری
- ژمارەی قەرەوێڵە: 63 هەزار و 682
- 524 چێشتخانە - رێستۆرانت
- 657 کافتریا
- 518 کۆمپانیا و نووسینگەی گەشتیاری
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.