هەنگاوێکی نوێی رووداو؛ ئێستا لە ستۆری و ویجت هەواڵەکان بزانە

24-04-2021
باوەڕ کەمال
نیشانەکردن ئاپی رووداو
A+ A-

تۆڕی ميديايی رووداو لە هەوڵێکی نوێدا ئاپەکەی لە پلاتفۆرمی ئای ئۆ ئێس iOS نوێکردەوە. گۆڕانکارییەکان بریتین لە سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی رووی بەرنامەکە بەشێوەیەکی مۆدێرن بۆ ئایپاد و هەروەها بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا لە ئای ئۆ ئێس 14 لەگەڵ زیادکردنی هەندێك بەشی نوێ لەنێو بەرنامەکە کە ئاسانکاری دەکەن بۆ خوێنەر تاوەکو زووتر دەستی بگاتە هەواڵە گرنگەکانی رۆژ.

گۆڕانکارییەکان :

گۆڕانکاریی یەکەم
- ویجت Widgets 
لە ئای ئۆ ئێس 14 کۆمپانیای ئەپڵ گرنگییەکی زۆری دا بە زیادکردنی ویجت بۆ بەرنامەکان. خزمەتگوزاری ویجت ئاسانکاری دەکات بۆ خوێنەر کە خێراتر سوودمەندبێ لەو بەرنامانەی دایبەزاندووە بەبێ ئەوەی پێویست بکات بەرنامەکان بکاتەوە. ئەمەش لە رێگەی نیشاندانی زانیارییە لە دەرەوەی بەرنامەکە و لەسەر هۆم سکرین و سکرینەکانی دیکە. 

 

رووداو لە بیرۆکەیەکی نوێدا ئەمەی بە هەل زانی کە بتوانێت هەواڵ بگەیێنێتە خوێنەرانی بە رێگەیەکی ئاسانتر و خێراتر، ئەمەش بە نیشاندانی نوێترین هەواڵەکان بەپێی ویستی خوێنەر لەسەر سکرینی ئایفۆن یاخود ئایپادەکە. خوێنەر چیتر پێویستی بە کردنەوەی ئاپی رووداو نامێنێت و دەتوانێت راستەوخۆ ئاگاداری هەواڵەکانی رۆژ بێت لە سکرینی ئامێرەکەیەوە.

بۆ سوودمەند بوون لەم خزمەتگوزارییە، سەرەتا پێویستە ئاپی رووداو ئەپدەیت بکەیت بۆ وەشانی 2.3.3+ لە ئاپستۆر. هەروەها پێویستە ئایفۆن یان ئایپادەکەت لەسەر ئای ئۆ ئێسی 14 یان زیاتر بێت، دواتر بۆ زیادکردنی ویجت پێویستە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەیت؛

١- پەنجەت لەسەر سکرینی ئایفۆن یاخود ئایپادەکەت دابگرە،
٢- دواتر پەنجە بنێ بە نیشانەی + لە بەشی سەرەوەی سکرینەکە
٣- دواتر سکرۆڵ بکە بۆ خوارەوە تاوەکو بەرنامەی رووداو دەبینیتەوە و بەرنامەی رووداو هەڵبژێرە.
٤- دواتر سێ جۆر ویجتی رووداوت نیشاندەدرێت. جۆری یەکەم ویجتی بچووکەو تەنیا نوێترین یەک هەواڵ نیشاندەدات. جۆری دووەم نوێترین دوو هەواڵ و جۆری سێیەم نوێترن سێ هەواڵ نیشاندەدات. ئەو جۆرەی دەتەوێت هەڵبژێرە و دواتر Add Widget دابگرە.

ئێستا سەرکەوتووبوویت لە زیادکردنی ویجتی رووداو بۆ سکرینی ئایفۆن یاخود ئایپادەکەت .


ئێستا ویجت ئەو هەواڵانە نیشاندەدات کە تۆپ ستۆرین لە رووداو. ئەم هەواڵانە هەڵبژێردراوی ئیدیتەرەکانی رووداون و لە گرنگترین هەواڵەکانی ئەو رۆژەن، بەڵام تۆی خوێنەر دەتوانیت جۆری هەواڵەکە بگۆڕیت بە ویستی خۆت. بۆ نموونە ئەگەر تۆی خوێنەر بتەوێت هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، یان ئابووری، یان تەندروستی یان وەرزش ببینیت، دەتوانیت ویجتەکە بگۆڕیت کە تەنیا ئەو هەواڵانە بۆ تۆی خوێنەر بگوازێتەوە. بۆ ئەمەش ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەن ؛-

١- دووبارە پەنجەت لەسەر سکرینی ئایفۆن یاخود ئایپادەکەت دابگرە، بەم جۆرە 
٢-  دواتر پەنجە بنێ بەو ویجتەی رووداو دەتەوێت هەواڵەکانی بگۆڕیت 
٣- دواتر پەنجە بنێ بە Category 
٤- دواتر جۆری ئەو هەواڵە هەڵبژێرە کە دەتەوێت 
بەوجۆرە توانیت جۆری ئەو هەواڵە بگۆڕیت کە ویجتی رووداو بۆ تۆی خوێنەری دەگوازێتەوە. تۆی خوێنەر سنووردارنیت بە یەک ویجت. بەڵکو دەتوانیت زیاتر لە ویجتێک زیاد بکەیت بۆ سکرینی ئایفۆنەکەت. بەم جۆرە لە رێگەی چەند ویجتێکەوە دەتوانیت ئاگاداری نوێترین هەواڵەکانی رۆژ بیت.


جیاوازییەک لە نێوان ئایفۆن و ئایپاد هەیە لە بابەتی ویجت، لە ئایفۆن ئەپڵ رێگە دەدات ویجتەکانتان لە هەر سکرینێك دابنێن کە دەتانەوێت، بەڵام لە ئایپاد تەنیا لە هۆم سکرین لەلایەکەوە دەتوانن ویجتەکان دابنێن.


گۆڕانکاریی دووەم
- ستۆری رووداو

ستۆری وشەیەکە هەموومان پێی ئاشناین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە. ستۆری بریتییە لە رووداوەکانی رۆژ لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو. رووداو ئێستا بەشی ستۆری هەیە و تۆی خوێنەر دەتوانیت گرنگترین هەواڵەکانی 24 کاژێر لەمەوپێش لە شێوەی ستۆری ببینیت. بەم جۆرە :



گۆڕانکاریی سێیەم
- سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی رووی بەرنامەی ئایپاد

رووداو لە هەوڵێکی نوێدا رووی بەرنامەی ئایپاد سەرلەنوێ بەشێوەیەکی جیاواز دادەڕێژێتەوە. ئەمە دەستپێکێک دەبێت بۆ دووبارە دیزاینکردنەوەی هەموو ئاپ و پلاتفۆرمەکانی رووداو. ئاماجی دووبارە دیزاینکردنەوەی ئاپی رووداو لە ئایپاد بریتییە لە ئاسانکاری بۆ خوێنەری رووداو کە سوودمەند بن لە شاشەی گەورەی ئایپاد و خوێندنەوەی هەواڵ بە دیزاینێکی جوانتر. 

بەشی بەرنامەکانی رووداو بە شێوەیەکی نوێ دیزاینکراوەتەوە، لە رێگەی ئەم بەشەوە دەتوانیت ئاگاداری نوێترین بەرنامە بڵاوکراوەکانی رووداو ببیت.


گۆڕانکاریی چوارەم
- پۆدکاستی رووداو

ئێستا دەتوانیت راستەوخۆ ئاگاداری پۆدکاستی رووداو بیت لە رێگەی ئاپی رووداو لە ئایپاد. لە بەشی مێنیو دەتوانیت پۆدکاست بکەیتەوە. دواتر ئەو پۆدکاستە هەڵبژێریت کە دەتەوێت و پاشان راستەوخۆ لەنێو ئاپەکەوە گوێت لێدەبێت . 


رووداو بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیاکان بۆ ئاسانکردن و خێراکردنی گەیاندنی هەواڵ بە خوێنەران و بینەرانی، تۆی خوێنەر ئێستا دەتوانیت ئاپی رووداو لە ئاپستۆری ئەپڵ دابەزێنیت و سوودمەندبیت لەم نوێکارییانە. لە ئاپستۆری ئەپڵ دابەزێنیت و سوودمەندبیت لەم نوێکارییانە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینی کەشوهەوای ورمێ هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە هەیە

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ورمێ بگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پێشبینیی کەشوهەوای پارێزگای ورمێ دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی بارانبارین، هەورەبرووسکە و رەشەبا بەشێکی زۆری پارێزگای ورمێ بگرێتەوە