رووداو-هەولێر
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شێرانش (موسوڵمان نشین) ـیان لە قەزای زاخۆ بۆردوومانکرد، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
بۆتان ئامێدی، قائیمقامی قەزای زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 5:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شەرانشی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد. بۆمبێک لە حەوشەی ماڵێک کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
بۆتان ئامێدی گوتی: "بەهۆی بۆردوومانەکەوە دوو ئۆتۆمبێلی ئەو خانەوادەیە سووتاون".
لە سنووری قەزای زاخۆ دوو گوند بە ناوی شەرانش هەن، یەکێکیان کریستیاننشین و ئەوی دیکەیان موسوڵماننشینە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ