بارانبارین چەند رۆژێکی دیکە بەردەوامدەبێت

23-02-2018
فەلاح رەحیمی
نیشانەکردن باران
A+ A-

رووداو- هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، بارانبارین چەند رۆژێکی دیکە بەردەوامدەبێت. بڕی بارانی شار و شارۆچکەکانیش دەەخاتەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەی لە راگەیێندراوێکدا بڕی بارانبارینی 24 کاژێر، لە بەیانی دوێنێوە تاوەکو بەیانی ئەمڕۆ هەینی شاروشارۆچکەکانی راگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە قەڵادزێ باریوە و لە هەندێک ناوچەش باران نەباریوە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ئەنجامی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوورەوە دروستبووە.

ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو 26-2-2018  ناوبەناو باران لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەبارێت.

- هەولێر: ١٧,٦ملیم.

- پیرمام: ٨,٨ ملیم.

- شەمامک: ٢,٤ ملیم.

- بارزان:  ٢ ملیم.

- سۆران: ٩,٤.

- هیران: سفر ملیم.

- حاجی ئۆمەران: ٦,٢  ملیم.

- خەبات: ٠,٤ ملیم.

- رواندز: ٦ , ٠ ملیم.

- مێرگرسوور: ٦, ٧ملیم.

- سیدەکان: ١٠ ملیم.

- هیران: سفر ملیم.

- سلێمانی: سفر ملیم.

- چەمچەماڵ: ٣ ملیم.

- دەربەندیخان: سفر ملیم.

- دووکان: ١٦ ملیم.

- هەڵشۆ: ٣٢ ملیم.

- ماوەت: ١٥ ملیم.

- قەڵادزێ: ٣٢ ملیم.

- بیارە: سفر ملیم.

- تەوێڵە: سفر ملم.

- رانیە: ٢٤ ملیم.

- چوارقوڕنە: ١٧ ملیم.

- خورماڵ: سفر ملیم.

- دهۆک: ٣ ملیم.

- زاخۆ: ٨ ملیم.

- ئاکرێ: ١ ملیم.

- ئامێدی: ٣ ملیم.

- بامەڕنی: ٣ ملیم.

- کانی ماسی: ٤ ملیم.

- هەڵەبجە: ٠,٤ ملیم.

- پێنجوێن: ٥ ملیم.

- کەلار: ٢ ملیم.

- کەرکووک: سفر ملیم.

- خانەقین: سفر ملیم.

- خورماتوو: سفر ملیم.

- مەیدان: سفر ملیم.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە