وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پڕوپاگەندەکانی ئێران وڵاتەکەی ناچار کردووە وێنەی راستییەکان بشێوێنێت

23-01-2024
کاروان فەیزی دری @KarwanFaidhiDri
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هەموو جیهان دەزانێت ئێران لە هێرشە مووشەکییەکەیدا بۆ سەر هەولێر خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج. دەشڵێت، پڕوپاگەندەکانی ئێران وڵاتەکەی ناچار کردووە راستییەکان بشێوێنێت.
 
گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی ئیمەیڵێکی رووداو دەڵێت، پڕوپاگەندەکارەکانی ئێران کە بە پێویستیان زانیوە وێنەکان بشێوێنن و هەڵمەتێکی چەواشەکاری بەرپابکەن، "بیرهێنانەوەیەکی دیکەیە کە رژێمەکەی ئێران درێخی ناکات لە درۆکردن و ساختەکردنی زانیاری لەپێناو پەردەپۆشکردنی هەڵسوکەوتە تێکدەرانەکەی."
 
لە دوو رۆژی رابردوودا ئێران هەڵمەتێکی میدیایی لە دژی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری کورد دەستپێکرد و وێنەیەکی پیشڕەو دزەیی بڵاوکردەوە گوایە لەگەڵ حاخامێکی جوودا گرتوویەتی، بەڵام هەر زوو رووداو بەدواداچوونی بۆ وێنەکە کرد و دەریخست وێنەکە بە فۆتۆشۆپ دەستکاری کراوە.
 
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، پێچەوانەی تۆمەتەکانی ئێران گوایە بارەگای مۆسادیان لە هەولێر کردووەتە ئامانج، "لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەیان بۆ سەر هەولێر چوار کەسی سڤیلیان کوشتووە کە یەکێکیان منداڵێكی ساوایە، 17 کەسی دیکەشیان بریندارکردووە."
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاڵپشتیی خۆی بۆ حکومەتی عێراق دەربڕی لەو هەڵوێستەی کە تۆمەتەکانی ئێران رەتدەکاتەوە گوایە ئەو شوێنەی سوپای پاسداران بە ئامانجی گرتووە بارەگای هەواڵگریی ئیسرائیل بووە.
 
لەکۆتاییشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕیوە.
 
شەوی 15-1-2024 سوپای پاسدارانی ئێران بە 11 مووشەک هێرشی کردە سەر شاری هەولێر، پێنج لەو مووشەکانە بەر ماڵی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی کەوتن، بەهۆیەوە پشڕەو دزەیی، منداڵێکی، هاوڕێیەکی و کارگوزارێکی ماڵەکەی گیانیان لەدەستدا، هەروەها 17 کەسیش بریندار بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لێبووردنی گشتیی دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکە، لێبووردنەکە تەنیا بەرپرس و چەکدارانی داعش و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە دەستیان لە تەقینەوەدا هەبووە