بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە چوار ساڵدا 116 کەس لە ئاودا خنکاون

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە چوار ساڵی رابردوودا 224 کەس لە رووداوی جیادا گیانیان لەدەستداوە کە 116یان لە ئاودا خنکاون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا بەهۆی رووداوی جیاوە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل سووتاون.
 
موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئامارەکان سنووری پارێزگای هەولێرە، جگە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران".
 
ئامارەکانی خنکان
 
بە گوێرەی ئامارەکە لەو چوار ساڵەدا 116 کەس خنکاون:
 
- ساڵی 2024 : 31 کەس خنکاون
- ساڵی 2023 : 31 کەس خنکاون
- ساڵی 2022 : 21 کەس خنکاون
- ساڵی 2021 : 33 کەس خنکاون
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان لە چوار ساڵی رابردوودا توانیویانە 371 کەس لە خنکان رزگار بکەن.
 
ئاماری رزگارکراون بەگوێرەی ساڵەکان بەمشێوەیەیە:
 
- ساڵی 2024 : 57 کەس لە خنکان رزگار کراون
- ساڵی 2023 : 83 کەس لە خنکان رزگار کراون
- ساڵی 2022 : 115 کەس لە خنکان رزگار کراون
- ساڵی 2021 : 116 کەس لە خنکان رزگار کراون
 
ئاماری گیانلەدەستدان بە رووداوەکانی دیکە
 
بەرگری شارستانیی هەولێر هەر ئەمڕۆ ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربوونی رووداوەکانی دیکەی سنوورەکەی لە چوار ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە کە 108 کەس گیانیان لەدەستداوە و 475 کەس بریندار بوون.
 
ئامارەکان بەگوێرەی ساڵەکان ئامارەکان بەمشێوەیەیە:
 
- ساڵی 2024 : 26 کەس گیانیان لەدەستداوە و 100 کەس بریندار بوون
- ساڵی 2023 : 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و 102 کەس بریندار بوون
- ساڵی 2022: 38 کەس گیانیان لەدەستداوە و 169 کەس بریندار بوون
- ساڵی 2021 : 26 کەس گیانیان لەدەستداوە و 104 کەس بریندار بوون
 
 
ئاماری سووتانی ئۆتۆمبێل
 
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی هەولێر ئاماری سووتانی ئۆتۆمبێلی لە چوار ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە، کە هەزار و 218 ئۆتۆمبێل لە رووداوی جیادا سووتان.
 
ئامارەکە بەگوێرەی ساڵەکان بەمشێوەیەیە:
 
- ساڵی 2024 : 293 ئۆتۆمبێل سووتان
- ساڵی 2023 : 328 ئۆتۆمبێل سووتان
- ساڵی 2022 : 308 ئۆتۆمبێل سووتان
- ساڵی 2021 : 289 ئۆتۆمبێل سووتان

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا، وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان  ​

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان دەڕوانین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە کۆبوونەوەیەکیشدا وەزیرە ئیتاڵییەکە "ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند."