لیژنەی سەرژمێری: پێش کاژێر 12:00ـی شەو پەیوەندی بکەن

22-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا تۆمارنەکراون، پێویستە بە "زووترین" کات لە رێگەی هێڵی گەرمی 567ـەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری پارێزگای دهۆکیش باس لەوە دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکە و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و تەواونەبووە.
 
کارزان مەنتک، سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە زۆرینەی ناوجەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی هاووڵاتیان زۆرینەی ئەنجام دراوە و رێژەیەکی زۆر کەم ماوە. ئەوانەش ماون دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن".
 
سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان گوتی، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان جەختی کردووەتەوە تاوەکو یەک خێزان مابن، تۆمارکردن بەردەوام دەبێت؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە خەڵک پێش کاژێر 12:00ـی ئەمشەو پەیوەندییان پێوە بکەن".
 
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری دهۆک لە راگەیێندراوێکدا کە ئاراستەی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کردووە، رایگەیاند، "لە قەزای شێخان، ناحیەکانی خانکێ، فەیدێ، باعەدرێ، زیلکان، کەلەک، هەروەها گەڕەکەکانی شندوخا، گەڤەرکێ، قەسارا و گوندی دولوبێ، سەرژمێری درەنگ دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش بژمێرەکان لە کاردان".
 
ئاماری دهۆک داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات لە 17ـی ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ هیچ کەسێک سەردانی نەکردوون پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 567ـەوە بکەن، ئەگەریش ئەو هێڵە بەردەست نەبوو، راستەوخۆ پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن 07508758077
 
لە راگەیێندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری دهۆک داوای هاوکاری لە هاونیشتمانیان دەکات و دەڵێت: "هەرکەسێک زانیاری لەسەر هەبوونی خێزانێک هەیە لە گەڕەک، گوند، باخچە و هەر جێگەیەکی دیکە کە تۆمارنەکراوە، پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکات".
 
بەگوێرەی لایەنی پەیوەندیدار بۆ رووداو، لە ناوچەکانی باشووری کوردستان هەر کەس لە رۆژانی رابردوودا تۆمار نەکرابێت، دەتوانێت پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکات:
 
- پارێزگای کەرکووک: 07779278630 - 07779278610 - 07779278540
 - پارێزگای سەلاحەدین - خورماتوو: 07701542275
- مەخموور لە پارێزگای نەینەوا: 07507990725
- خانەقین لە پارێزگای دیالە 9647701364961 یان 9647701906532.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە