رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای شرنەخ، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی حەوت رۆژ قەدەخە دەکات.
پارێزگای شرنەخ هۆکاری قەدەخەکەی بۆ "پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی، بەرگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانەی تیرۆر، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگری لە سەرهەڵدانی تووندوتیژی" گەڕاندەوە.
پارێزگای شرنەخ لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو لەپێناو "یەکڕیزی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، رێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە توندوتیژی"، بەپشت بەستن بە بڕگەکانی ئەلیف و جیم لە 11ـیەمین ماددەی یاسای ژمارە 5442ـی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17ـەیەمین ماددەی یاسای ژمارە 2911ـی چالاکییەکان، کۆمەڵێک رێوشوێن گیراونەتەبەر.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ـی رۆژی 22ـی تشرینی دووەم تاوەکو کاژێر 23:59ـی رۆژی 28ـی تشرینی دووەمی 2023، بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ