رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی باوکی، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ قایمقامی زاخۆ کرد و سەرەخۆشی لێکرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرەخۆشی لە بەشیر محەممەد، قایمقامی زاخۆ کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی و هاوخەمی لەگەڵ خانەوادەکەیدا دەربڕی.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "قايمقامى زاخۆ سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى بەڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/8/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا بۆ کۆچی دواییی باوکی، سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز بشیر محه‌مه‌د قایمقامی زاخۆ کرد و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یاندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست خوای مه‌زن گيانى خوالێخۆشبووی باوکی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز قايمقامى زاخۆ، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ