شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی دەچێتەوە بەغدا

22-08-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
کۆبوونەوەکان لەسەر داوای شاندی حکومەتی فیدراڵی دواخراون
کۆبوونەوەکان لەسەر داوای شاندی حکومەتی فیدراڵی دواخراون
نیشانەکردن بودجە شاندی هەرێمی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

'رۆژانە هەرێمی کوردستان 120 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق دەکات'، ئەمە قسەی سەرۆکی لیژنەی نەوتە. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو چوارچێوەیەدا بەڵێنی داوە هاوکار و هاوئاهەنگ بێت بۆ ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
 
هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت "لە چوارچێوەی یاسای بودجە، دەبێت دوای رادەستکردنی نەوتی هەرێم، مووچە بنێردرێت. بە ئەمانەتەوە دەڵێم، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵی، دەرکەوت هاوئاهەنگ و پابەندە بە دەقی یاسای بودجە و، ئێستا رۆژانە 120 هەزار بەرمیل رادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەویش لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)." 
 
بڕیارە رۆژی هەینی (25-8-2023)، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بەغدا بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی خەرجکردنی مووچە و شایستە داراییەکان لە چوارچێوەی یاسای بودجە و، تاوەکو ئەو کاتە، بەغدا وردبینی لەبارەی رادەستکردنی دۆسییەکانی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان تەواو دەکات. 
 
خالد دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لەمبارەیەوە دەڵێ "لەسەر داوای شاندی حکومەتی فیدراڵی، تاوەکو چوار بۆ پێنج رۆژی دیکە کۆبوونەوەکان دواخراون، چونکە بەگوتەی عێراق، هێشتا خۆیان ئاماددە نەکردووە بۆ کۆبوونەوەکان. هیوادارین لەکاتێکی نزیکدا ئەو کۆبوونەوەیە لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بکرێت و، بگەنە ئەو میکانیزمە دروستەی، کە بودجە جێبەجێ بکرێت و بەشی هەرێمیش بنێردرێت."
 
هەرچەندە بەپێی یاسای بودجە دەبوو مانگانە تەنیا بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و پێشمەرگە بەغدا  906 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام بەهۆی داتاکانی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستانەوە، ئەو بڕە گۆرانکاریی بەسەردا هاتووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی بازرگانەکە

بازرگانێکی سلێمانی: باندێک لە بۆکان رووتیان کردمەوە و ئەشکەنجەیان دام

بازرگانەکە نزیکەی 10 ساڵە کاری کۆفرۆشیی جلوبەرگ دەکات و چەندین جار لەو ماوەیەدا سەردانی تورکیا و سووریای کردووە، بەڵام یەکەم جاری بووە بچێتە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. بە گوتەی خۆی، پێشتر لە رێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لەو کەسانە هەبووە.