رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکى پەرلەمانى عێراق پێشنیازێکى 6 خاڵى دەخاتەڕوو بۆ رووبەڕووبوونەوەى تەوژمى "تایفەگەریی نوێ"، لەوانە دەرکردنى یاسایەک کە تایفەگەرى قەدەخە بکات.
ئەو پێشنیازانەى مەحموود مەشهەدانى لە گوتارێکدا بوو لەبارەى تایفەگەرى و چۆنێتیى رووبەڕووبوونەوەى. ئاماژە بەوە دەکات کە خەریکە دەرهاوێشتەکانى جارێکى دیکە دەردەکەونەوە و لە میدیای ئاسایی و "مێشى ئەلیکترۆنى" نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان برەوى پێدەدرێت.
سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاندووە، لە رێگەدان بەرەو هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی 2025 بکرێت و پڕۆژەى تایفەگەرى بەرەو ئاراستەیەکى مەترسیدار دەچێت، لەکاتێکدا گۆڕانکارى لە ناوچەکە روودەدات.
بۆ بەتاوانناساندنى ئەوەى مەشهەدانى بە "تایفەگەریی نوێ" ناوى بردوو، لەو گوتارەیدا کە لە رۆژنامەى شەرقولئەوسەت بڵاوکراوەتەوە، پێشنیازى گرتنەبەرى 6 هەنگاوى کردووە.
یەکەم پێشنیاز ئەوەیە یاسایەک بۆ بەتاوانناساندنى تایفەگەرى لە پەرلەمان دەربکرێت و سەرۆکوەزیران جێبەجێى بکات و دادگەش چاودێر بێت.
پێشنیازێکى دیکە ئەوەیە بە فەرمى داوا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکرێت ئەو پەیج و ڤیدیۆ و بڵاوکراوە و تۆمارە دەنگییانە بسڕێتەوە کە هانى تایفەگەریى دەدەن و بۆ چوونى مەرجەعى ئایینى سەرجەم پێکهاتەکان وەربگیرێت لەبارەى تایفەگەرى و قەدەخەکردنى هاندانى.
هەروەها مەحموود مەشهەدانى پێشنیازى کردووە ستەمى سەر هەر پێکهاتەیەک هەبووبێت، لابدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ