Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەک لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەنزینخانەیەک لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان21-12-2024

لە دهۆکیش نرخی بەنزین دابەزی

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-12-2024

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

دوای دابەزینی نرخی بەنزین لە هەولێر، لە دهۆکیش نرخی هەر لیترێک 50 دینار دابەزی، بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخەکە جێگیرە.
 
کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار دابەزیوە.
 
جەنگی مەجید، خاوەنی بەنزینخانە و بازرگانیی سووتەمەنی لە شاری هەولێر دوێنێ بە رووداوی گوت، لیترێک بەنزینی کواڵیتی بەرزی نۆرماڵ 50 دینار دابەزیوە و بە کۆ 830 دینارە.
 
ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆک نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان بە 870 دینار دەدرێتە شۆفێران.
 
لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخی بەنزین دانەبەزیوە. خاوەنی بەنزینخانەیەک لە سلێمانی ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "لێرە تاوەکو ئەمڕۆ نرخ دانەزیوە و نۆرماڵی کواڵیتی بەرز لیتری 950 دینارە".
 
رۆژی 22-8-2024، لە هەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ بەرزبووەوە و یەک لیتر بووە 925 دینار، لەکاتێکدا پێشتر 820 دینار بوو؛ رۆژێک پێش ئەوە لە سلێمانیش گەیشتە هەمان نرخ.
 
سەرەتای مانگی چواری ئەم ساڵ، لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان بە 775 دینار بوو.
 
لە هەرێمی کوردستان جگە لە بەنزینی نۆرماڵ کە زۆرترین خواستی لەسەرە، بەنزینی موحەسەن و سوپەریش هەیە کە نرخی لیترێکی لە نێوان 950 بۆ هەزار و 500 دینارە.