کوردستان
دیمەنێکی بەردەم قەڵای هەولێر لە یەکەم رۆژی سەرژمێریی گشتی لە 20-11-2024، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ ئەوەی بژمێرەکان سەردانیان بکەن.
کارزان مەنتک، سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "داوایەکی بەپەلە لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین، چەند کاژێرێک لەبەردەم بژمێرەکان ماوە بۆ ئەوەی ناو و زانیارییە خێزانیەکانتان تۆمار بکەن، بۆیە لە ماڵەکانتان بێمننەوە."
کارزان مەنتک داوا دەکات، "هەموو هاونیشتمانیان پابەندی رێنماییەکانی قەدەخەی هاتووچۆ بن، تاوەکو ئەم قۆناخە بەباشی کۆتایی بێت."
سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان گوتیشی "تاوەکو ئێستا، بەهیچ شێوەیەک کاتی تۆمارکردنی خێزانەکان درێژ نەکراوەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ