رووداو دیجیتاڵ
چوار ئۆتۆمبێل لە پارێزگای ورمێ پێکیاندادا. بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە دەڵێت، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
شەوی رابردوو لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان 4 ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پراید، سەمەند، نیسان و دێنا پێکیاندادا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا.
فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، رووداوەکە لە یەکێک لە رێگە خێراکانی نێو شارەکە روویداوە و دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە.
بەگوتەی فەرزین رەزازادە، جگە لەو کەسەی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، 3 سەرنشینی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ورمێ، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-09-2024 نزیکەی 200 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ