لە سۆران وەرزی پێگەیشتنی گێوژە؛ نرخی کیلۆیەکی نزیکەی 30 هەزار دینارە

21-10-2023
ئەندام جەبار
گێوژی دەڤەری سۆران.
گێوژی دەڤەری سۆران.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە دەڤەری سۆران وەرزی پێگەیشتنی گێوژە. جووتیارێک باسی جۆرێکی گێوژ دەکات کە سەروو هەزار درەختی لێ چاندوون. فرۆشیارێکیش دەڵێت، ئێستا نرخی کیلۆیەکی گێوژ لە 16 هەزار دەستپێدەکات و تا 30 هەزار دینار دەڕوات. 
 
تەحسین ئیبراهیم جوتیارێکی سنووری رواندزە؛ بە جۆریکی گێوژ ئاشنامان دەکات کە لە قەبارەدا گەورەیە و لە دوو ساڵیشدا بەر دەگرێت.
 
هەزار و 100 درەختی لەو جۆرە گێوژەی چاندوون و بەکەمتر لە دوو ساڵ باخەکەی هاتووەتە بەرهەم. هەر دارێکی گێوژ زیاتر لە کیلۆیەک بەریان گرتووە. جگە لەو باخەی کە پڕە لە گێوژ هەزاران نەمامیشی ئامادە کردوون کە هەر لە شەتڵیدا بەریان گرتووە.
 
تەحسین دەڵێت، "لەهەر شوێنێک هەرمێ و سێو بڕوێت، ئەو گێوژەش دەڕوێت، ئاوی کەمی دەوێت و بەرگەی گەرمای زۆریش دەگرێت، قەبارەکەی لە 3 سانتیمەتر و نیو تا 5 سانتیمەتر دەبێت، دەتوانم بڵێم یەک درەختی گێوژ کە گەورە بوو سەرووی 150 کیلۆ بەر دەگرێت و نرخەکەشی خەیاڵیە." 
 
لە بازاڕدا ئێستا ئەو گێوژە گرانترین بەرهەمە؛ کەم و دەگمەنە و ئەو بڕەی هەشە هاوردەکراوی تورکیایە. 
 
گەردین غەفوور، فرۆشیارە و دەڵێت، "ئێستا گێوژ گرانترین بابەتە لامان، نرخی کیلۆیەکی لە 16 هەزار دەستپێدەکات تا 30 هەزار، ئەوە لە تورکیا هاوردە کراوە، ئەگەر لە ناوخۆ هەبێت و پەرە بەو باخانە بدرێت، ئێمە ئاسانتر دەستمان دەکەوێت." 
 
سنووری رواندز و سۆران ناوچەی دەوڵەمەند بوون بە بەرهەمە خۆرسکە پاییزییەکان، گۆڕانی کەشوهەوا و رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەرە و نەمانی بردن، ئێستا بۆ جێگرتنەوەی ئەو بەرهەمە خۆرسکانە کار لەسەر هێنانی درەختی نوێ دەکرێت. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی منداڵەکەی تێدا خنکا

منداڵێکی 7 ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی 7 ساڵان لەنێو پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا و تەرمەکەی دەرهێندرا.