بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بەوەکالەت پۆستی قایمقامی پێنجوێنی وەرگرت

21-07-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای 10 ساڵ، ئەمڕۆ قایمقامی قەزای پێنجوێن دەستی لەکارکێشایەوە و کەسێکی دیکە بەوەکالەت بووە قایمقام. قایمقامی نوێ دەڵێت، "بە هەموو توانایەکمەوە هەوڵی خزمەتی خەڵکی ناوچەکە دەدەم".
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 21-07-2024) زانا رەحمان، قایمقامی پێشووی پێنجوێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، دوای 10 ساڵ دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە و لە ئەمڕۆوە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راژەکەی دەگوازرێتەوە بۆ نێو پارێزگای سلێمانی.
 
هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە وەکالەت پۆستی قایمقامی پێنجوێنی وەرگرت. زانا رەحمان گوتی، "لە 10 ساڵی رابردوودا ئەوەی توانیومە بۆ خەڵکم کردووە. لەو 10 ساڵەدا هیچ خیانەتێکی سیاسی، کارگێڕی، کۆمەڵایەتی، دارایی و ئەمنیم لە خەڵکی قەزاکەم نەکردووە." 
 
هێمن ئیبراهیم دوای وەرگرتنی پۆستەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئەمڕۆوە درێژەپێدەری کارە باشەکانی قایمقامی پێشوو دەبم، بە پشتیوانی خەڵکی ناوچەکە و فەرمانگەکانی سنوورەکەم." 
 
زانا رەحمان لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی قایمقامی وەرگرتبوو. قایمقامی نوێش لەسەر پشکی هەمان حیزب دەستبەکاربووە.
 
بەگوێرەی ئاماری قایمقامییەت، ژمارەی دانیشتووانی قەزای پێنجوێن کە سەر بە پارێزگای سلێمانییە، نزیکەی 57 هەزار کەسە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.