دەرگای سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنم داخرا

21-07-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوێنێ دوایین رۆژی وەرگرتنی گەنم بوو لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی مانەوەی بارهەڵگرەکان لەبەردەم دەرگەی سایلۆکان، لە هەندێک سایلۆ تاوەکو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ وەرگرتنی گەنم بەردەوام بوو. 
 
بەگوێرەی زانیاریی رووداو، 685 هەزار و 974 تۆن و 940 کیلۆگرام گەنمی جووتیاران وەرگیراوە.
 
ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاریدا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و وەرگرتنەکە لە 6ـی حوزەیران دەستیپێکرد. بەپێی دابەشکاریی وەرگرتنی گەنم، بڕیار بوو لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن گەنم وەربگیرێت، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆک 189 هەزار تۆن وەربگیرێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، تاوەکو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ و داخستنی دەرگای سایلۆکان، وەرگرتنی گەنم بەمشێوەیە بووە:

هەولێر
 
لە سایلۆکانی هەولێر 222 هەزار و 159 تۆن و 760 کیلۆ گەنم وەرگیراوە و بەگوێرەی سایلۆکان بەم شێوەیە بووە:
 
سایلۆی هەولێر 155 هەزار و 361 تۆن و 294 کیلۆ؛ سایلۆی قوشتەپە 38 هەزار و 547 تۆن و 306 کیلۆ؛ سایلۆی کۆیە 28 هەزار و 251 تۆن و 160 کیلۆ.
 
سلێمانی و هەڵەبجە
 
بەگوێرەی ئەو ئامارەی بە رووداو دراوە، لە سایلۆکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە 277 هەزار و 459 تۆن و 420 گرام گەنمی جووتیاران وەرگیراوە و بەگوێرەی سایلۆکان بەم شێوەیەیە:
 
سایلۆی سلێمانی 66 هەزار و 537 تۆن و 600 کیلۆ؛ سایلۆی چەمچەماڵ 45 هەزار و 655 تۆن و 320 کیلۆ؛ سایلۆی رانیە 36 هەزار و 981 تۆن و 860 کیلۆ؛ سایلۆی سەیدسادق 42 هەزار و 463 تۆن و 600 کیلۆ؛ ناوەندی بەبازاڕکردنی گەنم لە کەلار 56 هەزار و 234 تۆن و 910 کیلۆ؛ ناوەندی بەبازاڕکردنی گەنم لە سیروان 29 هەزار و 586 تۆنو  130 کیلۆ.
 
دهۆک
 
لە پارێزگای دهۆک کە سێ سایلۆی هەیە، 186 هەزار و 355 تۆن و 760 کیلۆ گەنمی جووتیاران وەرگیراوە و بەگوێرەی سایلۆکان بەم شێوەیەیە:
 
سایلۆی شێخان 94 هەزار و 647 تۆن و 840 کیلۆ؛ سایلۆی زاخۆ 31 هەزار و 39 تۆن و 300 کیلۆ؛ سایلۆی فادیە 60 هەزار و 668 تۆن و 620 کیلۆ گەنم.
 
بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆنە. ئەم ساڵ بەگوێرەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا 700 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینار دەدر‌ێتە جووتیاران.
 
ساڵی رابردوو 500 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەرگیرا. ساڵی 2022ـش بەهۆی وشكەساڵی و کەم بارانییەوە بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، بۆیە حکومەتی عێراق بێ سنوور گەنمەکەی وەرگرت، کە زیاتر لە 300 هەزار تۆن بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.