لە عەفرین مەزارگە و مزگەوتی حەنان تاڵانکرا

21-05-2018
لۆلۆخان
بە دووری 9 کیلۆمەتر دەکەوێتە نێوان عەفرین و حەلەب
بە دووری 9 کیلۆمەتر دەکەوێتە نێوان عەفرین و حەلەب
نیشانەکردن عەفرین حەنان
A+ A-

رووداو - هەولێر 

چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا مەزارگە و مزگەوتی حەنان لە عەفرین تاڵان دەکەن.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا مزگەوت و مەزارگەی حەنان کە بە دووری 9 کیلۆمەتر دەکەوێتە نێوان عەفرین و حەلەب تاڵان دەکەن. 

لە گرتە ڤیدیۆکەدا پیاوێک قسە دەکات و دەڵێت "هیچ شتێکیان نەهێشتووە و هەموویان تاڵانکردووە".

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر چەکدارانی کەتیبەی حەمزە کە سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریان ، زەوی هاووڵاتییەک لە پێش چاوی خاوەنەکەی دەسووتێنن.

چەند رۆژێکیش لەمەوبەر چەکدارانی هەمان کەتیبە، هێرشییان کردبووە سەر هەمان ماڵ و 13 تەنەکەی زەیتی زەیتوون و ماتۆڕێکی سووتەمەنییان دزی بوو.

رۆژی 20-1-2018، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەناوی "چڵە زەیتوون" بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، دواتر ئۆپەراسیۆنەکە هەر زوو لەلایەن هێزە کوردییەکان لە عەفرین بەرپەرچی درایەوە. لە هێرشەکەدا بە سەتان گوند تاڵانکران و چەندین کەسیش بەهۆی ئەو هێرشەوە کوژران و ماڵەکانیان تاڵانکران.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە