Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان21-03-2025

هاوسەرۆکی دەم پارتی بۆ رووداو: گەلی کورد دەیەوێت چیدیکە گرتن، کوشتن و هەژاری نەمێنن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
راوین ستێرک

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

راوین ستێرک

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-03-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ بابەتی نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ بابەتی نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

 
رووداو - ئامەد

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدی باکووری کوردستان رایگەیاند، گەلی کورد دەیەوێت چیدیکە گرتن، کوشتن و هەژاری نەمێنن. ئاماژەی بەوەش کرد، "دەوڵەت باخچەلی دەڵێت، با پەکەکە کۆنگرە ببەستێت، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامن."
 
ئەمڕۆ هەینی، بۆ بەرزڕاگرتنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، هەزاران کەس لە ئامەدی باکووری کوردستان لە ئاهەنگێکی گەورەدا کۆبوونەوە.
 
یەکەم ئاگری نەورۆزی ئەم ساڵ لە 12ی ئادار لە ناوچەی لیجێی ئامەد داگیرسێندرا و ئاهەنگەکان تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوام بوون.
 
ئەمڕۆ نۆرەی ئاهەنگی گەورەی نەورۆزی ئامەد بوو کە لە پارکی نەورۆز بەڕێوەچوو. تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە گۆڕەپانی نەورۆز لەگەڵ راوین ستێرک، پەیامنێری رووداو قسەی کرد و گوتی، "ئێمە لە رێگەی رووداوەوە بە دەسەڵات دەڵێین: ئیدی بەسە، کاتی ناسینی ئیرادەی گەلی کوردە."
 
باکرهان ئاماژە بەوە دەکات، "ئەگەر دەسەڵات و دەوڵەت راستگۆ بن و هەنگاو بنێن، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، با دەسەڵات وەڵامی بانگەوازی ئۆجەلان بداتەوە."
 
گوتیشی، "گەلی کورد پشتیوانی لە بانگەوازی ئۆجەلان دەکات. گەلی کورد دەیەوێت چیدیکە گرتن، کوشتن و هەژاری نەمێنن. کورد دەیەوێت چیدیکە زیندان نەمێنێت. بانگەوازی ئۆجەلانیش ئەوەیە. ئێوە لە نەورۆزی ئامەد دەبینن سەدان هەزار کەس بەشداریی نەورۆزیان کردووە."
 
هاوسەرۆکی دەم پارتی پێیوایە، دەبێت ئەنقەرە "بۆ دیموکراسی هەنگاو بنێت." باکرهان داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات، "گومانەکان لەنێوببات."
 
مانگی رابردوو، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە بانگەوازەکەیدا داوای لە بزووتنەوەکەی کرد، چەک دابنێت، کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە.
 
سەرکردە سەربازییەکانی پەکەکە لە قەندیل ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازەکە دەربڕیوە، بەڵام داوادەکەن ئۆجەلان خۆی سەرپەرشتیی کۆنگرەکە بکات.
 
ئۆجەلان چارەکە سەدەیەکە لە دوورگەی ئیمراڵی لە زیندانی تاکە کەسیدا بەندکراوە.
 
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، کە هاوپەیمانی ئاکپارتییە، رۆژی پێنجشەممە پێشنیازی کرد، پەکەکە لە ناوچەی میلازگری پارێزگەی مووشی باکووری کوردستان، کۆنگرە ببەستێت.
 
هاوسەرۆکی دەم پارتی لەو بارەیەوە دەڵێت، "میلازگر بۆ ئێمەش گرنگە. لێدوانی دەوڵەت باخچەلی لەسەر کۆنگرەی پەکەکە لە میلازگر گرنگە. میلازگر لە مێژووی کورد و تورکدا خاوەنی شوێنێکی گرنگە.یەکەمجار هاوپەیمانیی کورد و تورک لەوێ کراوە. بۆ ئێمەش سەرچاوەیەکی گرنگە."
 
باکرهان لە رێگەی رووداوەوە بە دەسەڵاتدارانی تورکیای گوت، "کورد دەرگەیان بۆ ئێوە کردەوە، شانبەشانی ئێوە شەڕیان کرد، ئێستا ناسنامەی کورد، زمانی کورد قبووڵ بکەن و چیدیکە دژی شەڕ مەکەن."