Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەنێو داروپەردووی ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای پاشماوە و قوربانییەکان

تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەنێو داروپەردووی ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای پاشماوە و قوربانییەکان

کوردستان21-01-2024

%90ی داروپەردووی ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی لابراوە و تەرمی ژنە فلیپینییەکە نەدۆزراوەتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-01-2024

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

شەش رۆژە بەرگریی شارستانیی هەولێر پاشماوەی بۆردوومانەکەی سوپای پاسدارانی ئێران لادەبات، کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ماڵی پێشڕەو دزەیی بوو. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت، 90%ی داروپەردووەکە لابراوە و هێشتا هیچ ئاسەوارێکی ژنە فلیپینییەکە دیار نییە.
 
موقەدەم کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تیمەکانیان ئەمڕۆ بە شەش تیم و بە سەرپەرشتیی چوار ئەفسەر پرۆسەی گەڕان بەدوای تەرمی ژنە فلیپینییەکە، کە پیشەی کارگوزار بوو لە ماڵەکە، بەردەوامی پێدەدەن. 
 
شەوی دووشەممە 15-01-2024، بە 11 مووشەک هێرش کرایە سەر شاری هەولێر و بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 16ی دیکە بریندار بوون. ژنە کارگوزارێکی فلیپینی بە ناوی میشێل کە لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کاری دەکرد، تاوەکو ئەمڕۆ کە 90%ی داروپەردووی ماڵەکە لابراون، نادیارە.
 
کاروان میراودەلی دەڵێت، "تەرمی میشێلیان نەدۆزیوەتەوە،" بەڵام پارچەی جەستەی مرۆڤیان دۆزیوەتەوە و رەوانەی دادپزیشکی هەولێریان کردووە، "ناتوانین دڵنیابین کە ئەوەی دۆزراوەتەوە جەستەی میشێل بێت؛ دادپزیشکی هەولێریش دەڵێت، هەفتەیەکی دیکە ئەنجامەکەی بۆ دەردەکەوێت."
 
لە هێرشەکەدا سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی کە خاوەنی ماڵەکە بوو، لەگەڵ کچێکی کە تەمەنی کەمتر لە ساڵێک بوو و میوانێکی گیانیان لەدەستدا. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەی خستەڕوو، ئەو شوێنەی تەرمی منداڵەکەی تێدا دۆزرایەوە و دەگوترێت لەگەڵ میشێل بووە، سێ لە مووشەکەکانی بەرکەوتووە.
 
هاوکات هانا جووتیار، هاوژینی پێشڕەو دزەیی لەکاتی سەردانی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ نەخۆشخانە، لەبارەی کاتی بۆردوومانەکە پێی راگەیاندن، "دوو منداڵم هەیە کچێک و کوڕێک، ئەوان لەگەڵ دایەنەکەیان لە ژووری خۆیان بوون، واتا لە نهۆمی سەرەوە ئێمە پێنج کەس بووین."