رووداو - سلێمانی
هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان، لە شاری سلێمانیش یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) کرایەوە.
موسڵمانان بە ئەنجامدانی سوننەتەکانی پێغەمبەر، دابەشکردنی شیرینی و خێری دیکە یادی مەولوودیان کردەوە.
لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی نانی نیوەڕۆ ئامادەکرا و بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشکرا کە روویانکردبوو مزگەوتەکە بۆ نوێژ و عیبادەت، یان کەسانی هەژار و کەمدەرامەتن.
بەشێک لە موسڵمانان سەردانی مەزاری کاک ئەحمەدی شێخ لەنێو مزگەوتی گەورە دەکەن و هەر لەوێش دەستی نزا و پاڕانەوە بەرزدەکەنەوە.


.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)