عەلی باپیر: گوشارکردن لە دەنگدەران شەرعی و شارستانی نییە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
نازەنین گۆران
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەولێر دەنگیدا و رایگەیاند، "داوا لە هەموو خەڵک و جەماوەری کوردستان دەکەم بچن دەنگ بدەن. هیوادارم دەنگ بە کەسانێک بدرێت کە شایستە بن و ئەوانیش لە داهاتوودا نوێنەری راستەقینەی خەڵک بن."

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 کاژێر 07:00ی بەیانی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دوای دەنگدانی لە هەولێر رایگەیاند، "داوا لە هەموو خەڵک و جەماوەری کوردستان دەکەم بە گوڕ و تینەوە و بە گەرم و گوڕی بچن بۆ سندووقەکانی دەنگدان، هەموویان دەنگبدەن و تەعبیر لە ناخی خۆیان بکەن و دەنگ بەو لایەن و کەسە بدەن بڕوایان پێ هەیە."

عەلی باپیر ئاماژەی بەوەش کرد، "لە هەموو لایەک چاوەڕێ دەکەین ئەوەی تاوەکو ئێستا دەیبینن، کە لە کەشێکی ئارام و هێمندا ئەم پڕۆسەی دەنگدانە بەڕێوەدەچێت، هەروا بەردەوام بێت."

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری تێبینی لە هەڵبژاردنی تایبەت هەبوو و گوتی، "دەنگی پووچەڵ هەبوو. دەنگی پووچەڵ واتە لایەنێکی سیاسی گوشاری کردووە لە دەنگدەرێک بە جۆرێک دەنگبدات کە بڕوای پێ نەبێت؛ بۆیە بە ناچاری پووچەڵی کردووە. بیستوومە هەندێک لایەنی سیاسی ئەوانەی دەسەڵاتدارن گوتوویانە دەبێت وێنە بگرن. واپێدەچێت (ئەو دەنگدەرە) دەنگی دابێت و وێنەی گرتبێت و دواتر پووچەڵی کردبێت کە ئەوە بەراستی شتێکی ناجۆمیرانەیە لەگەڵ هاووڵاتییانی خۆمان."

لە بەشێکی دیکەی قسەکنیدا عەلی باپیر گوتی، "هیوادارم ئەم دەنگدانە گشتییە کە واپێدەچێت ئەوەی تێدا نەبێت، دوور بێت لە هەرچی دزیکاری و ساختەیە و هەرکەس تەعبیر لە ناخی خۆی بکات. دەبێت لەگەڵ مرۆڤەکان بەو جۆرە مامەڵە بکەین کە خۆیان بن و شتێكی دیکە نەبن کە نایانەوێت؛ نابێت هیچ کەس ناچار بکرێت. لە دین ناچاری نییە، نەوەک لە پرۆسەیەکی وەهادا."

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری داوای لە هاونیشتمانیان کرد بچن دەنگ بدەن و گوتی، "گرنگە خەڵکیش بە گەرم و گوڕی بە زوویی بچن و شاهێدی خۆیان بدەن. هیوادارم دەنگ بە کەسانێک بدرێت کە شایستە بن و ئەوانیش لە داهاتوودا نوێنەری راستەقینەی خەڵک بن بە جۆرێک مامەڵە بکەن هەموومان پێیانەوە سەربەزبین."

پەیامنێری رووداو لە عەلی باپیری پرسی، "قسەتان لەسەر ئەو دەنگۆیانە چی بوو کە دەگوترا لە هەڵەبجە پێشێلکاری کراوە؟"

لە وەڵامدا عەلی باپیر گوتی، "لە هەر شوێنێک گوشار هەبووبێت، چی لە هەڵەبجە، سلێمانی یان هەولێر، گوشارکردن لە خەڵکی بە شتێکی ناڕەوا و دواتر ناشارستانی و دواکەوتوویی دەزانین. هیوادارم ئەم میللەتەی ئێمە بەتایبەتی قیادە سیاسییەکەی، ئەم سیاسەتە جێبهێڵن و بچێتە قۆناخێکی پێشکەوتووتر."

لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکان، بەتایبەتی یەکێتی و پارتی، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری تێبینی هەبوو و گوتی، "بانگەشەیان زۆر تووند بوو، هی لایەک تووند بوو و لایەکەی دیکە کاردانەوە بوو. پێم خراپ بوو، چونکە ئێمە دەتوانین شتی خۆمان بۆ خەڵک روون بکەینەوە بەبێ ئەوەی تەشهیر بکەین، بەتایبەتی کە هەردوو لایەنی حکومڕان زۆر مافی بانگەشەیان نییە. ئەوان نابێت بڵێن وا دەکەین وا دەکەین' دەبێت بڵێن ئاوامان کرد."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە. وێنە: رووداو

قایمقامی کۆیە: تاوەکو نیوەڕۆ رێژەی بەشداری نزیکەی 25٪ـە

قایمقامی کۆیە رایدەگەیەنێت، لە دەنگدانی گشتیدا تاوەکو نیوەڕۆ رێژەی بەشداری 25.16٪ـی تێپەڕاندووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "یەکێک لە کێشە گەورەکانمان نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەرانە".