20-10-2024
23:55
لە چەند رۆژی رابردوو دا، تۆڕی میدیایی رووداو لەم لایڤ بلۆگەوە سات بە سات پرۆسەی هەڵبژاردنی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی رووماڵ کرد و دوایین زانیاریی خستە بەردەم خوێنەران.
لەم لایڤ بلۆگە دا چی دەبینی؟
- دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان
- کێشە و گرفتەکانی پرۆسەکە
- ئەنجامەکان و دەنگی لایەنەکان
- کاردانەوەکان و پەیامی لایەنەکان
- بەربژێرە دەرچووەکان
- کێ زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە؟
- پەیامی سەرکردەکان
- پەیامی ئەمریکا
- رێژەی بەشداری لە دەنگدان
- زۆر بابەتی دیکەی پەیوەست بە پرۆسەکە
بۆ دوایین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردن و بابەتەکانی دیکەش بگەڕێنەوە سەر ماڵپەڕی سەرەکیی رووداو
23:35
وردبینى لەو وێستگانە دەستپێدەکات کە ئەنجامەکانیان هەژمار نەکراوە
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە بنکەیەکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
پرۆسەى وردبینیی ئەو وێستگانەى دەنگدان دەستپێدەکات، کە تاوەکو ئێستا بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەژمار نەکراون، زانیارى دەنگى 26 وێستگە نەگەیشتوونەتە کۆمیسیۆن و 118 سکاڵا لەبارەى دەنگدانى گشتى تۆمار کراون.
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆ ھەڵبژاردنەکانى عێراق، لە سبەى سێشەممەوە 22ى تشرینى یەکەم، وردبینى لە دەنگى ئەو وێستگانە دەکرێت، کە ئەنجامەکانیان رانەگەیێندراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ى تشرینى یەکەم، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى بەرایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى بڵاوکردەوە، کە رێژەى 99.63%ى تەواوى دەنگدانەکە بوو.
لە ئاگادارییەکەى کۆمیسیۆندا هاتووە، کە 22ى تشرینى یەکەم وردبینى لە وێستگەکانى دهۆک و رۆژى دواتر وردبینى لە وێستگەکانى سلێمانى دەکرێت، هەرچى ئەو وێستگانەشە کە لە سنوورى بازنەى هەولێرن و دەنگەکانى هەژمار نەکراون، رۆژى 24ى تشرینى یەکەم وردبینى دەکرێن.
دەهام ئەکرەم، ئەندامى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی راگەیاندنى ئەنجامى بەرایی کۆمیسیۆندا گوتى "زانیارى 26 بنکەى دەنگدان نەگەیشتووە".
دەنگدانى تایبەت لە 18ى تشرینى یەکەم و دەنگدانى گشتى دوو رۆژ دواتر ئەنجامدرا، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتیکرد.
بە گوێرەى راگەیێندراوێکى کۆمیسیۆن، 118 سکاڵا لەبارەى دەنگدانى گشتى تۆمار کراون، بەوەش تێکڕاى تانەکان کە لەسەر هەڵبژاردنە گەیشتووەتە 189 سکاڵا.
دەهام ئەکرەم رایگەیان، تانە لە ئەنجامى بەرایی نادرێت و لە دواى بڵاوکردنەوەى ئەنجامى کۆتایی دەتوانرێت تانەکان لە سەرى پێشکێش بە کۆمیسیۆن بکرێن.
22:39
پارتی (1 کورسی)
ژاکاو عەبدوڵڵا (کۆتای ژنان)
یەکێتی (1 کورسی)
بەرزان عوسمان
یەکگرتوو (1کورسی)
كاوە عەلی
22:32
پارتی دیموکراتی کوردستان (17 کورسی)
هەڵگورد نەجیب
ئەحمەد نوح
حاجی رۆژ
شەهرم عەلی کەژۆ
جەوهەر نامیق
سەروان ئەحمەد هەرکی
عوسمان قادر
ڤالا فەرید
سەید زەمان
مەزن خۆشناو
خۆشناو ئاقوبانی
نەسرەت سۆفی
سەعدی خەیلانی
پاکستان حەمەدەمین
سەمیرە حەسەن
ئالان ئەسکەندەر
ئەڤین فەتاح
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (6 کورسی)
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
جووتیار یووسف
نیشتمان ناوپردانی
داستان بەهرام
محەممەد فەیسەڵ کەریم خان
هەردی سەلاح
نەوەی نوێ (5 کورسی)
دێکۆ فارووق جەمیل
خالید محەممەد نادر
کوردەوان جەمال
سەوسەن کاکەمەم
مژدە عەلی
بەرەی گەل (1 کورسی)
شادمان مەلا حەسەن
کۆمەڵی دادگەری (1 کورسی)
عەبدولستار مەجید
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان (1 کورسی)
بوخاری جەمیل
هەڵوێستی نیشتمانی (1 کورسی)
سارا موحسین
21:50
سەنتەری میترۆ: لە دەنگدانی تایبەت و گشتی 30 سەرپێچی بەرامبەر رۆژنامەڤانان کراون
لۆگۆی سەنتەری میترۆ.
لە 18ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، دوو رۆژ دوای ئەوە دەنگدانی گشتیش بەڕێوەچوو. رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، لە دەنگدانی تایبەت و گشتی 30 سەرپێچی بەرامبەر رۆژنامەڤانان کراون.
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2024، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "30 بەربەست نەیتوانی شکست بە رووماڵکردنی میدیاکان بهێنێت، لە هەردوو رۆژانی دەنگدانی تایبەتی و گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، 30 سکاڵامان بەدەست گەیشتووە کە 25یان رێگری، دوو هێرش بۆ سەر تیمی میدیا و سێ هێرشی ئەلیکترۆنی بوون."
لە بارەیی رووماڵی میدیا لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، رێکخەری سەنتەری میترۆ دەڵێت: " لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشێکی بەرچاوی میدیای هەرێمی کوردستان توانیان لە رێی بەرنامە و راپۆرت و ناوەڕۆکی دیکەی میدیایی زانیاری تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن بگەیێنن بە وەرگرەکانیان و بەشێکیان ئاستێکی بەرزی پیشەیی و وردبینی و بێلایەنیان پاراست، یەکێک لەوانە تۆڕی میدیایی رووداو بوو، ئەوەی رۆژی هەڵبژاردن لە رووداو بینمان و بیستمان زۆر سەرنجراکێش بوو وەک دەزگایێکی میدیایی کە بۆمان دەرکەوت کەناڵێک هەیە لە هەرێمی کوردستان دەتوانین پشتی پێ ببەستین لە شرۆڤەکردنی داتا و زانیاری دروست."
رێکخەری سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەکرد، "زۆربەی پێشێلکارییەکان لە دەنگدانی تایبەت روویانداوە و لە دەنگدانی گشتیدا کەمترین پێشێلکاری هەبووە لە مێژووی هەڵبژاردندا."
بەپێی راپۆرتێکی سەنتەری میترۆ، ئەمانە پێشێلکارییەکانی رۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەتن:
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە شارۆچکەی باعەدرێ، هێزێکی ئەمنی هێرشیانکردە سەر تیمی کەناڵی گەلی کوردستان ( ئەکرەم دەروێش، بێکەس ئاسۆ) بەزۆر دوورخراونەتەوە و نەیانهێشتووە رووماڵی دەنگدان لەو سنوورە بکەن.
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەڵەبجە رێگری لە پەیامنێری کوردستان 24 کراوە بۆ ماوەیەک نەیانهێشتوە رووماڵ بکات.
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی کوردستانی نوێی ئیدارەی راپەڕین، رێگری لە پەیامنێری مۆجۆ کراوە.
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە شاری کۆیە رێگری لە پەیامنێری کوردستان 24 کراوە، کەسێک بە بەرگی مەدەنییەوە لە بنکەی دەنگدان دەریکردووە.
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەڵەبجە، هێرشکرایە سەر کارمەندێکی نووسینگەی مۆجۆ، هەڕەشەی لێکراوە کە لە ناوەندی دەنگدان نزیک نەبێتەوە.
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بنکەی بورهانی حاجی محەمەدی بامۆکی لە شاری هەڵەبجە بە شێوازی جۆراوجۆر بەربەست بۆ پەیامنێرانی کەناڵەکانی میدیا ( رووداو، پەیام، زووم، کوردستان تیڤی، سپێدە، کەناڵ8، کەی ئێن ئێن، گەلی کوردستان، ئێن ئاڕ تی، ئاڤا میدیا، 964، رادیۆی دەنگی نوێ، ئەلعیراقیە)
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی گوڵان، لە قەزای ئاکرێ رێگری لە تیمی کەناڵی سپێدە (عەزیز محمد، محمد مهدی) کرا رووماڵ بکات.
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی زێڕینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رێگری لە کەناڵی پەیام کراوە روماڵ بکات.
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی تایبەت، پەیجی مۆجۆ کورد رایگەیاند، پاش بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک هێرشێی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر پەیجەکەیان و ڤیدۆکە سڕاوەتەوە. هەروەها پەیجی ژیان بە سەنتەری میترۆی راگەیاند کە بە هەمان مەبەست هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر پەیجی ژیان و لاپەڕەکەیان هاک کراوە، پاشانیش، هەروەها دامەزراوەی میدیایی روون رایاگەیاند هێرش کراوەتە سەر پەیج و پۆستەکانیان.
20ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی ئازادی لە لایەن کارمەندانی کۆمسیۆنەوە رێگری لە تیمی بوار نیوز ( نەبەز رەشاد، ئیدریس جورجیس)، (کوردسات نیوز، گەلی کوردستان) کرا.
20ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، مەئمون دەباغ کارمەندێکی هێزەکانی ناوخۆ، لە شاری هەولێر رێگری لە تیمی کوردستان پرێس (محەممەد خەسرەو، محەممەد حەمەد) کرد و پەلاماری پەیامنێرەکەیانی دا.
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بنکەی مەئمون دەباغ، شاری هەولێر، رێگری لە تیمەکانی خواکوڕک (بەڵێن حاجی، رێباز سیان) تیمی واگۆن (دانا سەباح و حەکیم مام رەش) کرا.
18ی تشرینی یەکەم، رۆژی دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بنکەی بارزانی نەمر لە هەولێر، رێگری لە تیمی ئاپۆڕا (دیاکۆ حوسێن و لێزمە گۆران) کرا.
21:04
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک بەڕێوەچوو و داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، دانوستاندن بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتیی دەنگی خەڵک بکات.
رۆژی دووشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداوی لە واشنتن راگەیاند: "ئێستا سەرنجمان لەسەر ئەوەیە کە هانی لایەنەکان دەدەین کە بەشداری لە دانوستاندنێکی خێرا و بەردەوام بکەن بۆ ئەوەی بە خێرایی و بەبێ دواکەوتن حکومەتێکی سەقامگیر پێکبهێنن بەجۆرێک نوێنەرایەتیی دەنگی خەڵک بکات."
زیاتر بخوێنەوە
21:01
20:07
ئەو بەربژێرانەی کە تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دا، 24 بەربژێر لە حیزب و هاوپەیمانێتییە جیاوازەکاندا تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە کە زۆرترینیان لە بەربژێرانی هاوپەیمانی نیشتمانیی بوون.
بەپێی بەدواداچوونێکی دێسکی هەڵبژاردنی تۆڕی میدیایی رووداو، لە لیستی دەنگە بەدەستهاوەکانی بەربژێرانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەر چوار بازنە (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)، 24 بەربژێر تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە کە 11یان بەربژێری هاوپەیمانی نیشتمان بوون.
لیستی ناوی ئەو بەربژێرانەی لە بازنەی هەولێر تەنیا یەك دەنگیان بەدەست هێناوە:
11 بەربژێر تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە
هاوپەیمانیی نیشتمانی
قارەمان حوسێن خدر مەحموود
دەشتی عەبدولڕەحمان فەقێ بایەزید
ئەمیر ناسیح ئەحمەد خدر
فەرهەند حەمەدئەمین عوسمان فەقێ
عەدنان مەعرووف ئەحمەد محەممەد
بزووتنەوەی ئیسلامی:
هێلين سەلمان عەزيز محەممەد
بزووتنەوەی گۆڕان:
خەبات سدیق محیەدین
لیستی سەردەم:
ئالان فاخر محەممەدئەمین
موفید هاشم عەبدوڵڵا
هاوپەیمانیی هەرێمی كوردستان:
عومەر سلێمانی مستەفا
شیرین ئیسماعیل حسین
بازنەی دهۆک
6 بەربژێر تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە
لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی
رێژین فەرمان یووسف
ئامەد فەرهاد سدیق
نەدیار محەممەد حاجی
بەرەی گەل
لەوەند یونس کەریم
فاتیمە رەجەب هاشم
کۆڤان مەناف ئەحمەد
بازنەی هەڵەبجە
یەک بەربژێر یەک دەنگی بەدەستهێناوە
بزووتنەوەی گۆڕان
کوێستان عابد ئەحمەد
بازنەی سلێمانی
پێنج بەربژێر تەنیا یەک دەنگیان بەدەستهێناوە
هاوپەیمانی نیشتمانی
دانا ئەحمەد عەلی
شاڵاو عوسمان عەبدوڵڵا
ئومێد سەعید ئیسماعیل
نەریمان مستەفا ساڵح
محەممەد تەیب حەسەن
زیاتر بخوێنەوە
19:47
پارێزگای هەڵەبجە 3 کورسی لە 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دانراوە و رکابەرایەتی سەرەکی لەو بازنەیە لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگەری بوو.
ئەنجامی بەرایی دەنگدانەکە دەری دەخات کە یەکێتی لە ریزبەندی یەکەم هاتووە و 12530 دەنگی بەدەستهێناوە. 3 بەربژێری یەکێتی کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە ئەمانەی خوارەوەن:
بەرزان عوسمان محەممەد 5224 دەنگ
نیمان فەرەج فەتاح 2079 دەنگ
کارزان عەبدولرەحمان محەممەد 1486 دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەڵەبجە بە بەدەستهێنانی 7847 دەنگ لە ریزبەندی دووەم دێت و ئەو سێ بەربژێرەی کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە ئەمانەی خوارەوەن:
کاوە عەلی کەریم 5249 دەنگ
جەمال حوسێن سادق 501 دەنگ
فاتیمە ناسر عەبدولقادر 448 دەنگ
پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە لە ریزبەندی سێیەم دێت بە بەدەستهێنانی 4940 دەنگ و ئەو سێ بەربژێرەش کە زۆرترین دەنگیان بردوەتەوە ئەمانەی خوارەوەن:
هۆشیار حوسێن عوسمان 1594 دەنگ
سەنگەر سەردار حوسین 1332 دەنگ
ژاکاو عەبدوڵڵا حەمە 470 دەنگ
نەوەی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە 4732 دەنگی بردووەتەوە و ئەو سێ بەربژێرەش کە زۆرترین دەنگیان هێناوە ئەمانەن:
خەبات نەوزاد عوسمان 2084 دەنگ
سایە ئیسماعیل ساڵح 753 دەنگ
عەلی حەمە سەعید 109 دەنگ
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 4215 دەنگی بردوەتەوە و سێ بەربژێری ئەو پارتەش زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە ئەمانەی خوارەوەن:
رازان ئەبوبەکر عارف 1113 دەنگ
عەباس محەممەدعەلی عەبدوڵڵا 1037 دەنگ
عادل عیزەت ئەحمەد 792 دەنگ
هەر لەو پارێزگایەدا بزووتنەوەی ئیسلامی 1596 دەنگ، بەرەی هەڵوێست 1283 دەنگ، بەرەی گەل 725 دەنگ، هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 518 دەنگ، بزووتنەوەی گۆڕان 197 دەنگ، بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی 169 دەنگ، هاوپەیمانیی سەردەم 115 دەنگ، هاوپەیمانیی نیشتمانی 50 دەنگی بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، چاوەڕوان دەکرێت بەرزان عوسمان لە پشکی یەکێتی، کاوە عەلی لە پشکی یەکگرتوو و ژاکاو عەبدوڵڵا (بەهۆی ئەوەی کە کۆتای ژنانە) لە پشکی پارتی، ببنە پەرلەمانتار.
19:15
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هاوكاريى ههموو لايهك بۆ سهرخستن و بهڕێوهچوونى بێ كێشهى پرۆسهکە، "مايهى شانازى و پێزانينه. لهم سهركهوتنهدا، گهلى كوردستان براوهيه."
رۆژی دووشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئهنجامدانى ههڵبژاردن به شێوهيهكى ئارام و شارستانييانه، سهركهوتنێكى گهورهيه كه جيهان به ڕێزهوه سهيرى دهكات، بهڵام ئهوهى ئهم سهركهوتنه تهواو دهكات و گهلى كوردستان به پهرۆشهوه چاوهڕێيهتى، ئهوهيه دوای پهسهندکردنی ئهنجامهکان، لايهنه سياسييهكان به زووترين كات حكوومهت پێكبهێنن."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
هاووڵاتييانى خۆشهويست،
بهڕێزان لايهنه سياسييهكان و پێكهاتهكانى كوردستان،
بهبۆنهى كۆتاييهاتن و سهركهوتنى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستانهوه، به گهرمى پيرۆزبايى له تهواوى گهلى كوردستان به ههموو پێكهاتهكانييهوه دهكهم. ههڵبژاردن و پرۆسهى دهنگدان، ههڵنانى ههنگاوێكى گرنگ بوو له بههێزكردنى ڕهوتی ديموكراسيى گهلى كوردستاندا. هاوكاريى ههموو لايهك بۆ سهرخستن و بهڕێوهچوونى بێ كێشهى پرۆسهكه، مايهى شانازى و پێزانينه. لهم سهركهوتنهدا، گهلى كوردستان براوهيه.
ههڵبژاردن نوێكردنهوهى ڕهوايهتيى دامهزراوهكانى ههرێمى كوردستان و گهياندنى ئازادانهى بير و دهنگتان بوو، بۆ دياريكردنى نوێنهرهكانتان له پهرلهمان. ئهوهى له گيانى كێبڕكێى ئاشتييانه و ڕێژهى بهشداريى فراوانى هاووڵاتييان له بانگهشه و پرۆسهى دهنگداندا بينرا، ئهوه دهسهلمێنێت كه گهلى كوردستان مكوڕه لهسهر ئهوهى بنهماكانى ديموكراسى و مافى خۆى بۆ بڕياردان له چارهنووس و داهاتووى خۆى، بههێز بكات و نيشانهى زيندوويى و پێگهيشتنى زياترى كولتوورى ديموكراسيى گهلى كوردستانه.
زۆر سوپاس بۆ هاووڵاتييانى كوردستان، ههروهها بۆ ههوڵ و كۆششى هێزه ئهمنييهكان، كۆمسيۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان، حكوومهت و لايهنه پهيوهنديدارهكانى عێراق، يوونامى و تهواوى ئهو لايهنانهى له بهڕێوهبردن و سهرخستنى ئهم پرۆسهيهدا، بهشدار بوون. پابهندى و هاوكاريى ههموو لايهكتان، كليلى ئهم سهركهوتنه بوو. دهستخۆشى و پێزانينمان ئاراستهى ههمووان دهكهين.
ئهنجامدانى ههڵبژاردن به شێوهيهكى ئارام و شارستانييانه، سهركهوتنێكى گهورهيه كه جيهان به ڕێزهوه سهيرى دهكات، بهڵام ئهوهى ئهم سهركهوتنه تهواو دهكات و گهلى كوردستان به پهرۆشهوه چاوهڕێيهتى، ئهوهيه دوای پهسهندکردنی ئهنجامهکان، لايهنه سياسييهكان به زووترين كات حكوومهت پێكبهێنن.
حكوومهتێك كه بتوانێت سهقامگيريى پتهوتر و ئابوورييهكى بههێز بهێنێته ئاراوه و برهوى زياتر به مافهكان بدات، پێويستييهكى لهپێشينهى قۆناغ و ئاڵنگارييهكانى ئێستا و بنياتنانى داهاتووى هاوبهشمانه، ئهوهش به گيانى پێكهوهيى و تهبايى و هاريكاريى ههموو لايهنه سياسييهكان و پێكهاتهكان دهكرێت.
سڵاو و دروود له گيانى پاكى شههيدان.
هيواى سهركهوتن بۆ ههموو لايهك دهخوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2024/10/21
زیاتر بخوێنەوە
19:08
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆن دەنگی پارت و بەربژێرە سەربەخۆکان لە بازنەی هەولێر بەمشێوەیەیە:
ئەنجامی پارتەکان:
پارتی:
345,822
یەکێتی:
110,353
نەوەی نوێ:
103,368
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:
24,065
کۆمەڵی دادگەری کوردستان:
20,191
رەوتی هەڵوێست:
16,736
بەرەی گەل:
9,735
رامی نووری:
6,752
مونا قاهوەچی:
3,664
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان:
3,458
رامسی حیکمەت:
3,210
عەلی محەممەد ئەمین:
2,535
فەرهاد پیرباڵ
2,515
هاوپەیمانی سەردەم:
2,102
بەرەی تورکمانی:
1,725
بزووتنەوەی گۆڕان:
1,455
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان:
1,222
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان:
919
زیاتر بخوێنەوە
18:57
بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی بەربژێرانی پارتی لە چوار بازنەکە بەمجۆرەیە:
بازنەی هەولێر
1.هەڵگورد شێخ نەجیب: 18823
2.ئەحمەد محەممەد نوح: 18548
3.شەهرام عەلی: 14324
4.ڤالا فەرید: 13483
5.زەمان حەسەن 13277
6.مازن هیمداد 12702
7.خۆشناو سدیق 10770
8.عوسمان قادر 10551
9.سەعدی خدر 10272
10.نەسرەت سۆفی8891
11.جەوهەر نامیق 8570
12.سەروان ئەحمەد 8378
13.زرار حوسێن 8134
14.شێرزاد مستەفا 7848
بازنەی دهۆک
1- بەهجەت عەلی ئیبراهیم: 23603
2- ژەهات ئیبراهیم عەلی: 14750
3 فەهین شەروان عەبدولواحید: 13590
4.سەردار خەلیل عەلۆ: 11754
5.رێناس عزەت عارف: 11737
6.سەلیم شەعبان محەممەد: 11431
7.ئیبراهیم محەممەد ساڵح: 11412
8.بەنستان عسمەت دینۆ: 11301
9.کەلحێ محەممەد کەلحێ: 11256
10.جەگەر عەبدولعەزیز عەلی ئەمین: 10786
11.برزۆ عەبدی ئەحمەد عەبدی: 10242
12.باسل عزەت رەمەزان: 10219
13.میڤان محەممەد سەعید: 10035
14.شەماڵ یونس یاسین: 9867
15.وشیان خدێدا ئومۆ: 9595
16.ڤەژین عەبدولرەحمان محەممەدئەمین: 9090
17.خدر ئیسلام ئەنوەر: 8810
18.هاڤین سەعید خدر: 8755
19.رۆژان جەبار محەممەد: 8644
20.بۆتان سەگڤان رەشید: 8637
21. ژیان سەڵاحەدین عیسا: 8102
22. جابر محەممەدئەمین ئیبراهیم: 8029
بازنەی سلێمانی
1.بەختیار حەمە ساڵح 1911
2.سۆران خەڵەف 1796
3.هۆشیار سدیق1786
4.هەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە یونس1708
5.کەژان محەممەد 1656
6.عەباس مامەند 1645
7.رزگار محەممەد 1567
8.حوسێن ئەنوەر 1349
9.هێشوو دارا 1249
بازنەی هەڵەبجە
1. هۆشیار حوسێن عوسمان: 1594
2. سەنگەر سەردار حوسین: 1332
3. ژاکاو عەبدوڵڵا حەمە: 470
4. سندوس حوسێن عەلی: 421
5. خەلیل هەیاس رەشید: 368
6. عەتا رەئوف محەممەد: 223
زیاتر بخوێنەوە
18:57
پارتی دیموکراتی کوردستان
هەڵگورد نەجیب
ئەحمەد محەممەد نوح
رۆژ سالار حەمید
شەهرام عەلی
ڤاڵا فەرید
زەمان حەسەن
مەزن هیمداد
خۆشناو سدیق
عوسمان قادر
سەعدی خدر
نەسرەت سۆفی
جەوهەر نامیق
سەروان ئەحمەد
زرار حوسێن
شێرزاد مستەفا
سەردار عادل
ئەڤین فەتاح
شەماڵ فەرهاد
لەبەر کۆتای ئافرەتان، دەبێ چوار پیاوی کۆتایی پاشەکشە بکەن بۆ چوار ئافرەتی یەکەمی دەرنەچوو.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
شاڵا عەبدوڵڵا رەسوڵ
محەممەد فەیسەڵ کەریم خان
جووتیار یووسف سەعید
هەردی سەلاح
لوقمان حەمید وەردی
لەبەرئەوەی دەبێ رێژەی یەک لەسەر سێی ئافرەتان پڕ بکەنەوە، دوو یەکەمی سەر ئاستی ئافرەتان نیشتمان مستەفا ئەحمەد و داستان بەهرام رەسوڵ، دەچنە شوێنی هەر یەکە لە هەردی سەلاح و لوقمان حەمید وەردی.
نەوەی نوێ
دیکۆ فارووق
کوردەوان جەمال محەممەد
خالید محەممەد
گۆران زاهیر
ئومێد حوسێن
لەبەر کۆتای ئافرەتان، ئومێد حوسێن سەرناکەوێت و لەبری ئەو، سەوسەن کاکەمەم سەردەکەوێت.
یەکگرتووی ئیسلامی
بوخاری جەمیل عەلی
کۆمەڵی دادگەری
عەبدولستار مەجید
هەڵوێستی نیشتمانی
ئیبراهیم ئیسماعیل عەباس سەرکەوتووە، بەڵام لەبەر کۆتای ئافرەتان، لەبری ئەو سارا موحسین قادر دەچێتە پەرلەمان.
18:28
بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی بەربژێرانی یەکێتی لە بازنەی هەولێر کە زۆرترین دەنگیان هێناوە بەمجۆرەیە:
1- شاڵاو عەبدوڵڵا رەسول 24,417
2- محەممەد فەیسەڵ کەریم خان 9,684
3- جوتیار یوسف سەعید 5,665
4- هەردی سەڵاحەدین ئەحمەد 5,382
5- لوقمان حەمەد حاجی 4,476
6- شیمال عەبدولرەحمان خدر 3,364
7- شوان رەمەزان شەریف 2,748
8- محەممەد رافد عەبدوڵڵا 2,698
9- ئاکۆ محەممەد عەبدوڵڵا 2,068
10- ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد 2,067
زیاتر بخوێنەوە
18:16
بازنەی هەولێر
پارتی: 345822
یەکێتی:110353
نەوەی نوێ: 103684
هەڵوێست: 16736
بەرەی گەل:9735
یەکگرتوو: 24065
کۆمەڵ: 20191
بازنەی سلێمانی
یەکێتی: 256,813
نەوەی نوێ: 136،131
پارتی: 57,832
یەکگرتوو: 42,622
کۆمەڵ36,627
هەڵوێست 29,346
بەرەی گەل 20,300
گۆڕان: 9,721
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 8,372
بازنەی دهۆک
پارتی 40,0603
نەوەی نوێ 46,444
یەکگرتوو 42,447
یەکێتی 28,445
کۆمەڵ 3,677
هەڵوێست 8,410
بەرەی گەل 2,605
گۆڕان 248
بازنەی هەڵەبجە
یەکێتی: 12,530
پارتی: 4,940
نەوەی نوێ: 4,732
کۆمەڵ: 4,215
هەڵوێست: 1,283
بەرەی گەل: 725
یەکگرتوو: 7,847
بزووتنەوە: 1,596
18:09
کۆمیسیۆن دەنگی لایەنەکان لە هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامەکانی بازنەی هەڵەبجەی بڵاوکردەوە و بەمشێوەیەیە:
یەکێتی: 12530
پارتی: 4940
نەوەی نوێ: 4732
هەڵوێست: 1283
بەرەی گەل: 725
یەکگرتوو: 7847
کۆمەڵ: 4215
بزووتنەوە: 1596
18:08
رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی بڵاوکردەوە، یەکێتی بەپێی ریزبەندییەکە هێزی یەکەمی لە بازنەی سلێمانی بە 256 هەزار و 813 دەنگ
دەنگی لیستەکانی بازنەی سلێمانی بەمجۆرەیە:
یەکێتی: 256813
نەوەی نوێ: 13631
پارتی: 57832
یەکگرتوو: 42622
کۆمەڵ36627
هەڵوێست 29346
بەرەی گەل 20300
گۆڕان: 9721
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 8372
زیاتر بخوێنەوە
18:02
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆن، بەربژێرەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە بەمشێوەیەیە:
بەرزان عوسمان: 5،5224
نیمان فەرەج: 2079
کارزان عەبدولڕەحمان: 1486
هەورامان نیازی: 1483
شلێر جەمیل: 825
سەعید قادر: 586
زیاتر بخوێنەوە
18:02
ژمارەی دەنگی بەربژێرانی یەکێتی لە هەڵەبجە
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆن، بەربژێرەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە بەمشێوەیەیە:
بەرزان عوسمان: 5،5224
نیمان فەرەج: 2079
کارزان عەبدولڕەحمان: 1486
هەورامان نیازی: 1483
شلێر جەمیل: 825
سەعید قادر: 586
زیاتر بخوێنەوە
18:01
ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەپێی ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆن بەمشێوەیەیە:
پارتی: 345822
یەکێتی:110353
نەوەی نوێ: 103684
هەڵوێست: 16736
بەرەی گەل:9735
یەکگرتوو: 24065
کۆمەڵ: 20191
زیاتر بخوێنەوە
18:00
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند.
بەگوێرەی کۆمیسیۆن دەنگی لایەنەکان بەمجۆرەیە:
پارتی 400,603
نەوەی نوێ 46,444
یەکگرتوو 42,447
یەکێتی 28,445
کۆمەڵ 3,677
هەڵوێست 8,410
بەرەی گەل 2,605
گۆڕان 248
17:04
بەربژێرە دەرچووەکانی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە
15:11
دێسکی هەڵبژاردنی رووداو ناوی بەربژێرە سەرکەوتووەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاودەکاتەوە کە زۆرترین دەنگیان لە سنووری دهۆک بەدەستهێناوە، ریزبەندییەکە بەپێی دەنگەکان بەمجۆرەیە
1. بەهجەت عەلی: 21 هەزار و 535 دەنگ
2. ژێهات ئیبراهیم؛ 12 هەزار و 892 دەنگ
3. ڤەهێل؛ 12 هەزار و 327 دەنگ
4. سەلیم شەعبان؛ 11 هەزار و 150 دەنگ
5. بەنستان عیسمەت؛ 11 هەزار و 101 دەنگ
6. سەردار خەلیل؛ 10 هەزار و 731 دەنگ
7. ئیبراهیم؛ 10 هەزار و 492 دەنگ
8. رێناس عەبان؛ 10 هەزار و 402 دەنگ
9. کەلحێ محەممەد؛ 10 هەزار و 350 دەنگ
10. باسل ئەیوب؛ 9 هەزار و 701 دەنگ
11. جێگر هەركی؛ 9 هەزار و 344 دەنگ
12. شەمال یونس؛ 9 هەزار و 234 دەنگ
13. مێهڤان عومەر؛ 9 هەزار و 82 دەنگ
14. بەرزو عەبدی؛ 8 هەزار و 918 دەنگ
15. وشیان؛ 8 هەزار و 926 دەنگ
16. هاڤين؛ 8 هەزار و 511 دەنگ
17. رۆژان جبار؛ 8 هەزار و 413 دەنگ
18. ڤەژین؛ 8 هەزار و 44 دەنگ
19. ژیان ساڵح؛ 7 هەزار و 254 دەنگ
20. رۆژان زێوەر؛ 6 هەزار و 917 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
14:31
نوێترین ئەنجام لە رووداوەوە؛ لایەنەکان چەند کورسییان لە پەرلەمانی کوردستان بەدەستهێناوە؟
رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەپێی ژووری هەڵبژاردنی رووداو بەمشێوەیەیە:
- پارتی دیموکراتی کوردستان؛ 40 کورسی
- یەکێتیی نیشتمانی کوردستان؛ 24 کورسی
- نەوەی نوێ؛ 15 کورسی
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ 7 کورسی
- رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی؛ 4 کورسی
- کۆمەڵ؛ 3 کورسی
- بەرەی گەل؛ 1 کورسی
- بزووتنەوەی گۆڕان؛ 1 کورسی
زیاتر بخوێنەوە
13:51
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لە هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، رێژەی بەشداریکردن 72٪ بووە.
کۆمیسیۆن هەروەها دەڵێ بەپێی ئاماری بەرایی؛ دوو ملیۆن و 87 هەزار و 972 کەس لە هەڵبژاردنە گشتیی و تایبەتەکەدا دەنگیان داوە، کە 39٪ـیان نێر و 33٪ـشیان لە رەگەزی مێ بوون.
زیاتر بخوێنەوە
11:54
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو کاژێر 6:00ی ئێوارە ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیێنن.
رۆژی دووشەممە، 21-10-2024 عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، "بەگوێرەی یاسا، دەبێت تاوەکو کاژێر 6:00ـی ئێوارە ئەنجام رابگەیێنین. بۆیە تاوەکو ئەو کاتە کۆمیسیۆن ئەنجامەکە رادەگەیێنیت".
بڕیارە ئەنجامەکە لە بەغدا رابگەیێندرێت. سەرۆکی کۆمیسیۆن گوتی، ناتوانرێت تانە لە ئەنجامی بەرایی بدرێت، بەڵام هەر لایەنێک سکاڵای هەبوو دەتوانێت تانە لە ئەنجامی کۆتایی دەنگدان بدات.
لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی، حاکم عومەر گوتی، "تاوەکو ئێستا کاتی ئەوە دیار نییە".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ئەو ژمارانەی لە راگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرێنەوە گوتی، ئاماری فەرمی نین.
رۆژی هەینی 18-10-2024 دەنگدانی تایبەت و یەکشەممە 20-10-2024 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەم هەڵبژاردنەدا 14 پارت و هاوپەیمانی رکابەرییان لەسەر کورسییەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد. کۆی بەربژێران 1191 و پارتەکانیش رکابەرییان لەسەر 95 کورسی لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتا کرد.
هەڵبژاردنەکە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکرا بەمشێوەیە:
هەولێر 34 کورسی
سلێمانی 38 کورسی
دهۆک 25 کورسی
هەڵەبجە سێ کورسی
لە کۆی ئەو 100 کورسییە، پێنج کورسی بۆ کۆتا لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دانراون.
هەروەها لە کۆی 1191 بەربژێر بۆ ئەو هەڵبژاردنە، 949 بەربژێریان سەر بە حیزبەکان بوون، 123 بەربژێری هاوپەیمانێتییەکان لەگەڵ 119 بەربژێری سەربەخۆ هەبوون.
پارتی زۆرترین بەربژێری هەبوو بە 190 بەربژێر و بەرەی تورکمانیش کەمترین بەربژێری هەبوو کە 11 بەربژێرن.
زیاتر بخوێنەوە
11:09
کورسی کۆتای پێکهاتەکان بۆ 5 بەربژێر یەکلایی بووەتەوە کە دووانیان لە پارێزگای هەولێر، دووانیان لە سلێمانی و ئەوی دیکەشیان لە دهۆکە.
مونا قەهوەچی، بەربژێری تورکمانەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سەرکەوتنم بۆ خولی داهاتوو مسۆگەر کردووە و نزیکەی 3 هەزار و 500 دەنگم بەدەستهێناوە".
هەر ئەمڕۆ ىەرپرسێک لە لقی سلێمانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە رووداوی گوت، "دانا ئامانج لە پارێزگای سلێمانی کورسی کۆتای کریستیانەکانی بردووەتەوە".
لەبارەی بەربژێری کریستیانەکان لە دهۆک، سەرچاوەیەک لە لقی دهۆکی کۆمیسیۆن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "جەیمس حەسدۆ، بەربژێری کریستیان کورسی پێکهاتەکانی لە پارێزگاکە بۆ خۆی یەکلایی کردووەتەوە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، براوەی کورسی کۆتاکان لە بازنەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەیە:
- بازنەی هەولێر؛ مونا قاوەچی، بەربژێری تورکمان و رامی نووری، بەربژێری کریستیانەکان.
- بازنەی سلێمانی؛ دانا ئامانج، بەربژێری لیستی بابلیوونی کریستیان و نەجدەت نووری، بەربژێری تورکمان.
- بازنەی دهۆک؛ جەیمس حەسدۆ، بەربژێری کریستیانەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیێنێت.
دوێنێ (یەکشەممە، 20-10-2024) هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە خولی رابردوودا پەرلەمان خاوەنی 111 کورسی بوو کە 11ـیان بۆ کۆتا بوون و 100 کورسییەکەی دیکە گشتی بوون. لەم خولەدا ژمارەی کورسییەکان بۆ 100 کورسی کەمکراوەتەوە کە 5ـیان بۆ کۆتاکانن.
11:02
گوتەبێژی کۆمیسیۆن بۆ رووداو: رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتی و تایبەت 72٪ بووە
ئامێرێکی دەنگدان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، رێژەی بەشداریی هاونیشتمانیان لە دەنگدانی تایبەت و گشتی 72٪ بووە.
رۆژی دووشەممە 21-10-2024 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی گشتی و تایبەت لە پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە؛ هەولێر 72٪، سلێمانی 65٪، دهۆک 78٪ هەڵەبجە 69٪.
رێژەیی بەشداری لە دەنگدانی گشتی 70٪ـیە و لە تایبەت 97٪ بووە. گوتەبێژی کۆمیسیۆن گوتی، رێژەی بەشداری لە هەردوو دەنگدان پێکەوە گەیشتووەتە 72٪.
لەبارەی ئەو سکاڵایانەی لە دەنگدانی تایبەت پێشکێشکراون، جومانە غەلای گوتی، 71 سکاڵا تۆمارکراون و زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانی بوون کە 25 سکاڵان، دوای ئەویش دابەشبوونی سکاڵاکان بەم جۆرەیە: لە هەڵەبجە 24، لە هەولێر 11 و لە دهۆک 11 سکاڵا.
جومانە غەلای گوتی، بۆ دەنگدانی گشتی، هێشتا دیار نییە، چونکە لایەنەکان هێشتا دەتوانن سکاڵای خۆیان تۆماربکەن و، "دوای ئەوە راپۆرتی کۆتایی دەگاتە دەستمان و بڵاوی دەکەینەوە".
زیاتر بخوێنەوە
10:23
لە بازنەی دهۆک 24 کورسى بۆ لایەنەکان دەستنیشانکراوە و یەک کورسیش بۆ کۆتای کریستیانەکانە، بەپێ ئەنجامە بەراییەکان کە دەست رووداو کەوتوون لە بەربژێرانى پارتى دیموکراتى کوردستان 19ـیان چانسى ئەوەیان هەیە بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان سەربکەن.
جگە لەوەش بەپێی دەنگە بەدەستهاتووەکان؛ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوو بەربژێری لە دهۆک سەردەکەون، نەوەی نوێ دوو و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش یەک بەربژێر.
20 بەربژێرەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کە لە دهۆک زۆرترین دەنگیان هێناوە:
1. بەهجەت عەلی؛ 21 هەزار و 535 دەنگ
2. ژێهات ئیبراهیم؛ 12 هەزار و 892 دەنگ
3. ڤەهێل؛ 12 هەزار و 327 دەنگ
4. سەلیم شەعبان؛ 11 هەزار و 150 دەنگ
5. بەنستان عسمەت؛ 11 هەزار و 101 دەنگ
6. سەردار خەلیل؛ 10 هەزار و 731 دەنگ
7. ئیبراهیم؛ 10 هەزار و 492 دەنگ
8. رێناس عەبان؛ 10 هەزار و 402 دەنگ
9. کەلحێ محەممەد؛ 10 هەزار و 350 دەنگ
10. باسل ئەیوب؛ 9 هەزار و 701 دەنگ
11. جێگر؛ 9 هەزار و 344 دەنگ
12. شەمال یونس؛ 9 هەزار و 234 دەنگ
13. مێهڤان عومەر؛ 9 هەزار و 82 دەنگ
14. بەرزو عەبدی؛ 8 هەزار و 918 دەنگ
15. وشیان؛ 8 هەزار و 926 دەنگ
16. هاڤين؛ 8 هەزار و 511 دەنگ
17. رۆژان جبار؛ 8 هەزار و 413 دەنگ
18. ڤەژین؛ 8 هەزار و 44 دەنگ
19. ژیان ساڵح؛ 7 هەزار و 254 دەنگ
20. رۆژان زێوەر؛ 6 هەزار و 917 دەنگ
حەمید زوبێر، بەرپرسى بەشى هەڵبژاردنى مەڵبەندى یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند؛ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوو کورسى لە دهۆک مسۆگەر کردووە، بەڵام هێشتا بۆ ئێمە یەکلایى نەبووە، کە ئەو دوو بەربژێرە پیاون کە سەردەکەون، یان پیاوێک و ژنێک.
بەپێی زانیارییەکانی حەمید زوبێر، ئەم سێ بەربژێرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان چانسی ئەوەیان هەیە سەربکەون:
- ئیسلام کەشانى زۆرترین دەنگى هێناوە کە زیاتر لە 9 هەزار دەنگە
- سەڵاحەدین رێکانى، لە ریزبەندیی دووەم دێت بە بەدەستهێنانی نزیکەی 6 هەزار دەنگ
- لەنێو ژنانیشدا هەڵەز ئەحمەد زۆرترین دەنگى هێناوە.
لەلای خۆیەوە، ئارام حوسێن یەکێک لە سەرپەرشتیارانى لیستى نەوەى نوێ لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، دوو پیاو و ژنێک چانسى سەرکەوتنیان هەیە بەم شێوەیە:
- مەلا شڤان بەروشکى زۆرترین دەنگى هێناوە
- سیپان ئامێدى لە رێزى دووەم دێت
- لەنێو بەربژێرانی خانمدا، ئاڤان خاڵس زۆرترین دەنگى هێناوە
هەتا ئێستاش دەنگى هەموو وێستگەکان نەگەیشتوونەتە مەڵبەندى یەکێتیی نیشتیمانى کوردستان، بەڵام بەپێی ئەو ئامارانەی دەست ئەوان کەوتوون، عەلى مستەفا ئۆرەمارى، زۆرترین دەنگى لەسەر ئاستی بازنەی دهۆک لە لیستی یەکێتی بەدەستهێناوە و کورسییەکەی یەکێتی لە دهۆک بۆ ئەو دەبێت.
یەک کورسیی کۆتای کریستیانەکان یەکلایى بووەتەوە و بۆ د. جێمس حەسدو هێدو، دەبێت. ئەو زۆرترین دەنگى کۆتای کریستیانەکانى هێناوە کە هەتا ئێستا گەیشتووەتە 2205 دەنگ.
03:00
بازنەی هەولێر
پارتی: 302,000
نەوەی نوێ: 96,395
یەکێتی: 96,719
هەڵوێست: 15,527
بەرەی گەل: 8,792
یەکگرتوو: 22,722
کۆمەڵ: 18,914
گۆڕان: 1,331
رامی حیکمەت: 3,577
بازنەی سلێمانی
یەکێتی 215,644 دەنگ
پارتی 52223 دەنگ
نەوەی نوێ 126345 دەنگ
یەکگرتوو 40373 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 34256 دەنگ
هەڵوێست 26783 دەنگ
بەرەی گەل 18303 دەنگ
گۆڕان 9444 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 7523 دەنگ
هاوپەیمانی سەردەم 3427 دەنگ
بازنەی دهۆک
پارتی 344,500 دەنگ
یەکێتی 25,111 دەنگ
نەوەی نوێ 42,045 دەنگ
یەکگرتوو 38,677 دەنگ
هەڵوێست 7,447 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 3,345 دەنگ
بەرەی گەل 2,368 دەنگ
گۆڕان 199 دەنگ
جەیمس حەسدۆ 2,205 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە:
پارتی 4,485 دەنگ
یەکێتی 10429 دەنگ
نەوەی نوێ 4439 دەنگ
یەکگرتوو 7369 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 3964 دەنگ
هەڵوێست 1186 دەنگ
بەرەی گەل 661 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی 1388 دەنگ
گۆڕان 184 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 456 دەنگ
بزووتنەوەی پەیوەندی 245 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
00:50
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حیکمە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حیکمە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
زیاتر بخوێنەوە
00:31
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت.
دەشڵێت، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
00:02
پارتی 4416 دەنگ
یەکێتی 10429 دەنگ
نەوەی نوێ 4439 دەنگ
یەکگرتوو 7369 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 3964 دەنگ
هەڵوێست 1186 دەنگ
بەرەی گەل 661 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی 1388 دەنگ
گۆڕان 184 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 456 دەنگ
بزووتنەوەی پەیوەندی 245 دەنگ
23:35
پارتی: 302,000
نەوەی نوێ: 96,395
یەکێتی: 96,719
هەڵوێست: 15,527
بەرەی گەل: 8,792
یەکگرتوو: 22,722
کۆمەڵ: 18,914
گۆڕان: 1,331
رامی حیکمەت: 3,577
23:32
دەنگی چەند کاندیدێکی ژن لە لیستی پارتی لە هەولێر
ڤالا فەرید ئیبراهیم حسێن 12,873
ئەڤین فەتاح حاجی مام ئۆمەر 5,070
ئالان ئەسکەندەر قادر عومەر 4,471
سەمیرە حسێن حەمید حوێز 3,399
سەیران حەمید حسێن حمد 3,238
جوان محەممەد عەلی عومەر 3,164
زیاتر بخوێنەوە
23:14
بەپێی 97٪ـی دەنگە جیاکراوەکانی پارێزگای سلێمانی، دەنگی لایەنەکان بەمجۆرەیە:
یەکێتی 215644 دەنگ
پارتی 52223 دەنگ
نەوەی نوێ 126345 دەنگ
یەکگرتوو 40373 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 34256 دەنگ
هەڵوێست 26783 دەنگ
بەرەی گەل 18303 دەنگ
گۆڕان 9444 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 7523 دەنگ
هاوپەیمانی سەردەم 3427 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
23:01
زۆرترین و کەمترین رێژەی بەشداری لە دەنگدان لە کوێ بووە؟
زۆرترین و کەمترین رێژەی بەشداری لە دەنگدان لە کوێ بووە؟
کۆمیسیۆن دەڵێت، پرۆسەی هەڵبژاردن بەسەرکەوتوویی کۆتاییهات و رێژەی بەشداریکردنیش دادەگەیێنێت.
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیێنێت، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتی 72٪ بووە.
لە بازنەکان بەمشێوەیە بووە:
دهۆک 78٪
هەولێر 74٪
سلێمانی 65٪
هەڵەبجە ٪69
زیاتر بخوێنەوە
22:46
ئەمانە دەنگی بەشێک لە بەربژێرانی پارتین لە بازنەی هەولێر
زیاتر بخوێنەوە
ئەحمەد محەممەد نوح 15000
هەڵگۆرد نەجیب. 14870
رۆژ سالار 13900
شەهرام عەلی 11850
ڤالا فەرید 11000
زەمان حەسەن 10760
مەزن هیمداد ئەنوەر 10250
عوسمان قادر 8513
خۆشناو سدیق 8490
سەعدی خدر 8475
نەسرەت سۆفی 8200
جوهر نامق 7497
سەروان هەرکی 6769
شێرزاد مستەفا5996
زرار حوسێن عەزیز 5980
22:36
پارتی 4416 دەنگ
یەکێتی 10422 دەنگ
نەوەی نوێ 4439 دەنگ
یەکگرتوو 7369 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 3964 دەنگ
هەڵوێست 1186 دەنگ
بەرەی گەل 661 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی 1374 دەنگ
گۆڕان 184 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 456 دەنگ
بزووتنەوەی پەیوەندی 245 دەنگ
22:35
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دووشەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2024 پشووی فەرمییە.
هەروەها لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام، حکومەت دەڵێت: رۆژی سێشەممە، 22ی تشرینی یەكەم، دەوامی ئاسایی لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
22:30
پارتی 330006 دەنگ
یەکێتی 24122 دەنگ
نەوەی نوێ 40409 دەنگ
یەکگرتوو 36763 دەنگ
هەڵوێست 7017 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 3161 دەنگ
بەرەی گەل 2772 دەنگ
گۆڕان 199 دەنگ
جەیمس حەزدۆ 1346 دەنگ
22:28
پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، دەستخۆشی لە کۆمیسیۆن دەکات و دەشڵێت: "هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هیوایەكی نوێ و قۆناخێكی تازە بەدیبهێنن كە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستاندا بێت."
دەقی پەیامەکە:
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شوكر بۆ خودای مەزن پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەركەوتوویی كۆتایی هات و خەڵكی كوردستان توانیان لە كەشێكی ئازاددا دەنگی خۆیان بدەن.
بە دڵنیاییەوە سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە سەركەوتنی گەلی كوردستانە بە هەموو پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكانیەوە. بەم بۆنەوە سوپاس و پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كوردستان و جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەروەها سەرجەم لایەنە سیاسیەكان دەكەم.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم دەستخۆشی لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و کوردستان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و هێزە ئەمنیەكان بکەم كە پێكەوە یارمەتیدەر بوون بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بە سەركەوتوویی ئەنجام بدرێت. هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی هیوایەكی نوێ و قۆناغێكی تازە بەدی بهێنێت كە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستاندا بێت.
مسعود بارزانی
20ی ئۆكتۆبەری 2024
زیاتر بخوێنەوە
22:22
پارتی 296500 دەنگ
نەوەی نوێ 93829 دەنگ
یەکێتی 94268 دەنگ
یەکگرتوو 22256 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 18271 دەنگ
هەڵوێست 15173 دەنگ
بەرەی گەل 8537 دەنگ
گۆڕان 1288 دەنگ
مونا قەهوەچی 3404
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 3026 دەنگ
رامی نووری 3444
زیاتر بخوێنەوە
22:14
پارتی 4415 دەنگ
یەکێتی 10422 دەنگ
نەوەی نوێ 4439 دەنگ
یەکگرتوو 7369 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 4382 دەنگ
هەڵوێست 1186 دەنگ
بەرەی گەل 661 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی 1374 دەنگ
گۆڕان 179 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 456 دەنگ
بزووتنەوەی پەیوەندی 245 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
22:01
پارتی 294031 دەنگ
نەوەی نوێ 93215 دەنگ
یەکێتی 93442 دەنگ
یەکگرتوو 22107 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 18173 دەنگ
هەڵوێست 15053 دەنگ
بەرەی گەل 8494 دەنگ
گۆڕان 1276 دەنگ
21:55
یەکێتی 10,305 دەنگ
نەوەی نوێ 4,383 دەنگ
پارتی 4,367 دەنگ
یەکگرتوو 7,308 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 4,382 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی 1,344 دەنگ
هەڵوێست 1,061 دەنگ
بەرەی گەل 604 دەنگ
گۆڕان 179 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 365 دەنگ
بزووتنەوەی پەیوەندی 229 دەنگ
21:45
پارتی 312,607 دەنگ
یەکێتی 22,673 دەنگ
نەوەی نوێ 38,249 دەنگ
یەکگرتوو 34,456 دەنگ
هەڵوێست 6,041 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 3,010 دەنگ
بەرەی گەل 2,117 دەنگ
گۆڕان 189 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
21:44
یەکێتی: 201,095
نەوەی نوێ: 117,556
پارتی: 48,731
هەڵوێست: 24,913
یەکگرتوو: 36,167
کۆمەڵ: 32,446
بەرەی گەل: 16,832
گۆڕان: 8,636
21:43
لە بازنەی هەولێر بەپێی 94٪ـی دەنگە جیاکراوەکان، ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
پارتی: 286971
نەوەی نوێ: 90738
یەکێتی: 90852
هەڵوێست: 14596
بەرەی گەل: 8232
یەکگرتوو: 21575
کۆمەڵ: 17707
گۆڕان: 1240
رامی نووری: 2980
زیاتر بخوێنەوە
21:30
یەکێتی 193,825 دەنگ
پارتی 47,115 دەنگ
نەوەی نوێ 113,317 دەنگ
یەکگرتوو 35,729 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 31,361 دەنگ
هەڵوێست 22,509 دەنگ
بەرەی گەل 16,226 دەنگ
گۆڕان 7,870 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 6,497 دەنگ
21:27
21:27
یەکێتی 49893
پارتی 11466
کۆمەڵ 9864
نەوەی نوێ 23214
هەڵوێست 4414
بەرە ی گەل 4038
یەکگرتوو 5307
زیاتر بخوێنەوە
21:15
پارتی 279280 دەنگ
یەکێتی 19615 دەنگ
نەوەی نوێ 33892 دەنگ
یەکگرتوو 30306 دەنگ
هەڵوێست 5725 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 2384 دەنگ
بەرەی گەل 1842 دەنگ
گۆڕان 116 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
21:13
پارتی 268527 دەنگ
نەوەی نوێ 84841 دەنگ
یەکێتی 84578 دەنگ
یەکگرتوو 20299 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 16540 دەنگ
هەڵوێست 13568 دەنگ
بەرەی گەل 7703 دەنگ
گۆڕان 1128 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
21:03
پارتی 4000 دەنگ
یەکێتی 9284 دەنگ
نەوەی نوێ 3874 دەنگ
یەکگرتوو 6701 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 3515 دەنگ
هەڵوێست 1071 دەنگ
بەرەی گەل 574 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی 1227 دەنگ
گۆڕان 179 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
21:00
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەی دیموکراسیدا.
بەم بۆنەوە ، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکەم. سوپاسی خۆڕاگری و بەشداریی کارای هاووڵاتییان و بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم.
سوپاسی کۆمیسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەم بۆ ئەنجامدان و سەرپەرشتیکردنی ئەم پرۆسەیە و دەستخۆشییان لێ دەکەم. هەرچەندە بەشدارینەکردنی ڕێژەیەکی زۆری هاووڵاتیان بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە، بووە جێگەی نیگەرانیمان، بۆیە پێویستە هەوڵی جددی بدرێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن و مافی دەنگدانی هەر هاووڵاتییەک بە تەواوەتی مسۆگەر بکرێت.
سوپاسێکی تایبەت بۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ئەو کەشە هێمنەی بۆ هەڵبژاردنیان ڕەخساند.
سوپاس بۆ چاودێرە نێودەوڵەتیەکان کە گەواهیدەری ئەم سەرکەوتنە بوون.
سوپاسی گشت لایەنە سیاسییەکان دەکەم بۆ بەشدارییان لەم هەڵبژاردنە و هاوکارییان بۆ سەرکەوتنی.
پەنا بە خوا و بە پاڵپشتی هاووڵاتیانی دڵسۆزمان، ئومێد دەخوازم بە هەبوونی پەرلەمانێکی کارا و بە بەشداریی دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران، بتواندرێت هەرچی زووتر، کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بخرێتە خزمەتی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
20:58
لە بازنەی هەولێر بەپێی 87٪ـی دەنگە جیاکراوەکان، ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
بازنەی هەولێر: پارتی 268527 دەنگ
بازنەی هەولێر: نەوەی نوێ 84841 دەنگ
بازنەی هەولێر: یەکێتی 84578 دەنگ
بازنەی هەولێر: یەکگرتوو 20299 دەنگ
بازنەی هەولێر: کۆمەڵی دادگەری 16540 دەنگ
بازنەی هەولێر: هەڵوێست 13568 دەنگ
بازنەی هەولێر: بەرەی گەل 7703 دەنگ
بازنەی هەولێر: گۆڕان 1128 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
20:57
لە بازنەی هەولێر بەپێی 83٪ـی دەنگە جیاکراوەکان، ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
بازنەی هەولێر: پارتی 253821 دەنگ
بازنەی هەولێر: نەوەی نوێ 80267 دەنگ
بازنەی هەولێر: یەکێتی 79599 دەنگ
بازنەی هەولێر: یەکگرتوو 19159 دەنگ
بازنەی هەولێر: کۆمەڵی دادگەری 15723 دەنگ
بازنەی هەولێر: هەڵوێست 12881 دەنگ
بازنەی هەولێر: بەرەی گەل 7314 دەنگ
بازنەی هەولێر: گۆڕان 1128 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
20:47
پارتی 225266 دەنگ
یەکێتی 16352 دەنگ
نەوەی نوێ 27989 دەنگ
یەکگرتوو 24549 دەنگ
هەڵوێست 4716 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 1899 دەنگ
بەرەی گەل 1195 دەنگ
گۆڕان 116 دەنگ
جەیمس حەزدۆ 1346 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
20:46
ئەنجامی 82٪ـی دەنگەکانی هەڵەبجە بزانن
بەپێی کۆکردنەوەی داتاکان لەلایەن تیمی هەڵبژاردنی رووداوەوە، ئەنجامەکانی 82٪ـی هەڵەبجە بەمشێوەیەیە:
بازنەی هەڵەبجە: پارتی 3815 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: یەکێتی 8709 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: نەوەی نوێ 3637 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: یەکگرتوو 6124 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: کۆمەڵی دادگەری 3257 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: هەڵوێست 161 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: بەرەی گەل 501 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: بزووتنەوەی ئیسلامی 1080 دەنگ
20:41
پارتی 234778 دەنگ
نەوەی نوێ 74549 دەنگ
یەکێتی 73267 دەنگ
یەکگرتوو 17585 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 14529 دەنگ
هەڵوێست 11760 دەنگ
بەرەی گەل 6745 دەنگ
رامی نوری 2980 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
20:38
یەکێتی 146862 دەنگ
پارتی 36052 دەنگ
نەوەی نوێ 85340 دەنگ
یەکگرتوو 22911 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 24111 دەنگ
هەڵوێست 18322 دەنگ
بەرەی گەل 12355 دەنگ
گۆڕان 6193 دەنگ
هاوپەیمانی سەردەم 2160 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 4711 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
20:31
یەکێتی2570
نەوەی نوێ 2036
پارتی 607
سەزگین 323
هەڵوێست 280
کۆمەڵ 253
یەکگرتوو 253
سۆسیالیست 223
گۆڕان 142
بەرەی گەل 171
نەجدەت 19
زینە عادل 25
20:28
رووداو ئەنجامی بەرایی کورسیی لایەنەکان ئاشکرا دەکات
رووداو ئەنجامی بەرایی کورسیی لایەنەکان ئاشکرا دەکات
تیمی هەڵبژاردنی رووداو داتاکانیان کۆکردووەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان و لێکدانەوە بیرکارییەکان، ئەنجامی بەرایی کورسیی لایەنەکان بەمشێوەیە دەبێت.
ئەوەی تێبینییە لەم ئەنجامەدا، مەودای هەڵەی لەنێوان زیاتر و کەمتر لە 2 کورسییە. واتە کە دەگوترێت یەکێتی 22 کورسی، یان دەبێتە 20 و 21، یان 23 و 24.
ئەنجامی بەرایی کورسیی لایەنەکان
پارتی: 40 کورسی
یەکێتی: 22 کورسی
نەوەی نوێ: 16 بۆ 17 کورسی
یەکگرتوو: 6 کورسی
کۆمەڵ: 4 کورسی
هەڵوێست: 3 کورسی
بەرەی گەل: 1 کورسی
زیاتر بخوێنەوەبۆ یەکەم جار لە رووداوەوە، ژمارەی کورسیی لایەنەکان ئاشکرا دەکەین
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 20, 2024
گوێ لە بێستوون عوسمان بگرن پێتان دەڵێت pic.twitter.com/7nj3RPp2sA
20:26
پارتی: 187254
نەوەی نوێ: 22697
یەکێتی: 13015
هەڵوێست: 3873
بەرەی گەل: 1306
یەکگرتوو: 19583
کۆمەڵ: 1496
گۆڕان: 111
د. جەیمس: 1346
20:20
پارتی 214681 دەنگ
نەوەی نوێ 67540 دەنگ
یەکێتی 65981 دەنگ
یەکگرتوو 16088 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 13233 دەنگ
هەڵوێست 10771 دەنگ
بەرەی گەل 6068 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
20:14
بەپێی کۆکردنەوەی داتاکان لەلایەن تیمی هەڵبژاردنی رووداوەوە، ئەنجامەکانی 74٪ـی هەڵەبجە بەمشێوەیەیە:
بازنەی هەڵەبجە: پارتی 3689 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: یەکێتی 8111 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: نەوەی نوێ 3350 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: یەکگرتوو 5594 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: کۆمەڵی دادگەری 3038 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: هەڵوێست 908 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: بەرەی گەل 501 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: بزووتنەوەی ئیسلامی 1080 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
20:10
رووداو ئەنجامی نزیکەیی 65٪ـی دەنگە جیاکراوەکانی هەڵەبجەی دەستکەوتووە و بەپێی زانیارییەکان دەنگەکان بەمشێوەیەن:
بازنەی هەڵەبجە: پارتی 3525 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: یەکێتی 7000 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: نەوەی نوێ 2985 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: یەکگرتوو 4926 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: کۆمەڵی دادگەری 2695 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: هەڵوێست 779 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە: بەرەی گەل 443 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
20:08
ئەنجامی بەرایی دەنگدان لە هەر چوار بازنە
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، تاوەکو ئێستا لە هەولێر و دهۆک پارتی یەکەمە و نەوەی نوێ دووەمە. لە سلێمانیش یەکێتی یەکەمە و نەوەی نوێ دووەمە. هاوکات، لە بازنەی هەڵەبجە، یەکێتی یەکەم و پارتی دووەمە.
بازنەی دهۆک
٪44 دەنگەکان جیاکراونەتەوە
پارتی 161000 دەنگ
یەکێتی 10992 دەنگ
نەوەی نوێ 19155 دەنگ
یەکگرتوو 16577 دەنگ
هەڵوێست 3209 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 1282 دەنگ
بەرەی گەل 1195 دەنگ
بازنەی هەولێر
٪57 دەنگەکان جیاکراونەتەوە
پارتی 181000 دەنگ
نەوەی نوێ 54334 دەنگ
یەکێتی 52590 دەنگ
یەکگرتوو 12889 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 10640 دەنگ
هەڵوێست 8574 دەنگ
بەرەی گەل 4762 دەنگ
بازنەی سلێمانی
٪52 دەنگەکان جیاکراونەتەوە
یەکێتی 110340 دەنگ
پارتی 26900 دەنگ
نەوەی نوێ 63854 دەنگ
یەکگرتوو 20749 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 17953 دەنگ
هەڵوێست 13850 دەنگ
بەرەی گەل 9665 دەنگ
گۆڕان 4780 دەنگ
بازنەی هەڵەبجە
٪74 دەنگەکان جیاکراونەتەوە
پارتی 3689 دەنگ
یەکێتی 8111 دەنگ
نەوەی نوێ 3350 دەنگ
یەکگرتوو 5594 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 3038 دەنگ
هەڵوێست 908 دەنگ
بەرەی گەل 501 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی 1080 دەنگ
20:06
ئەنجامی دەنگەکانی پارتی، یەکێتی و نەوەی نوێ لە دهۆک و هەولێڕ
ئەنجامی دەنگەکانی پارتی، یەکێتی و نەوەی نوێ لە دهۆک و هەولێڕ
بەپێی ئەو داتایانەی لە تیمەکانی هەڵبژاردنی رووداوەوە پێمان گەیشتوون، ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
هەولێر
پارتی 175154
نەوەی نوێ 52000
یەکێتی 51000
دهۆک
پارتی 148000
نەوەی نوێ 17000
یەکێتی 10190
زیاتر بخوێنەوە
19:54
بەپێی ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی بازنەی دهۆک، تیمی هەڵبژاردنی رووداو ئەم ئەنجامانەیان دەستکەوتووە
بازنەی دهۆک: پارتی 113768 دەنگ
بازنەی دهۆک: یەکێتی 7750 دەنگ
بازنەی دهۆک: نەوەی نوێ 13369 دەنگ
بازنەی دهۆک: یەکگرتوو زیاتر لە 11000 دەنگ
بازنەی دهۆک: هەڵوێست زیاتر لە 1000 دەنگ
بازنەی دهۆک: کۆمەڵی دادگەری 866 دەنگ
بازنەی دهۆک: جەیمس حەزدۆ 694 دەنگ
بازنەی دهۆک: بەرەی گەل 786 دەنگ
بازنەی دهۆک: شێروان ئەحمەد بارانی 378 دەنگ
بازنەی دهۆک: سەباح ئەترووشی 364 دەنگ
19:48
تاوەکو ئێستا لە کۆی دەنگە جیاکراوەکان، دەنگی لایەنەکان لە بازنەی سلێمانی بەمجۆرەیە:
یەکێتی 72505 دەنگ
پارتی 17600 دەنگ
نەوەی نوێ 42103 دەنگ
یەکگرتوو زیاتر لە 13000 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 11606 دەنگ
هەڵوێست زیاتر لە 7000 دەنگ
بەرەی گەل 3882 دەنگ
گۆڕان 3074 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 2194 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
19:46
لەو دەنگانەی جیاکراونەتەوە، تاوەکو ئێستا دەنگی لایەنەکان لە هەڵەبجە بەمجۆرەیە:
پارتی 1334 دەنگ
یەکێتی 3125 دەنگ
نەوەی نوێ 1171 دەنگ
یەکگرتوو 1801 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری زیاتر لە 1000 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی 356 دەنگ
هەڵوێست 291 دەنگ
بەرەی گەل 162 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 118 دەنگ
هاوپەیمانی سەردەم 78 دەنگ
19:44
پارتی 68875 دەنگ
یەکێتی 4332 دەنگ
نەوەی نوێ 7705 دەنگ
یەکگرتوو 6452 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 503 دەنگ
جەیمس حەزدۆ 445 دەنگ
بەرەی گەل 404 دەنگ
شێروان ئەحمەد بارانی 238 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 206 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
19:41
ئەنجامی نوێ لە قەزای سێمێلەوە
19:37
ئەنجامی زیاتر لە 30% دەنگەکانی بازنەی سلێمانی
یەکێتی
34,536
نەوەی نوێ
20,038
پارتی
8,026
یەکگرتوو
6,355
کۆمەڵ
5,500
هەڵوێست
4,364
بەرەی گەل
3,005
گۆڕان
1,453
زیاتر بخوێنەوە
19:36
ئەنجامی زیاتر لە هەولێرەوە؛ یەکێتی و نەوەی نوێ رکابەریی دووەم دەکەن
ئەنجامی زیاتر لە هەولێرەوە؛ یەکێتی و نەوەی نوێ رکابەریی دووەم دەکەن
بەپێی ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی بازنەی هەولێر، تیمی هەڵبژاردنی رووداو ئەم ئەنجامانەیان دەستکەوتووە
پارتی 88996 دەنگ
نەوەی نوێ 23783 دەنگ
یەکگرتوو 5703 دەنگ
هەڵوێست 3795 دەنگ
بەرەی گەل 2047 دەنگ
رامی نوری 851 دەنگ
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 748 دەنگ
عەلی خۆشناو 607 دەنگ
یەکێتی 23700 دەنگ
19:35
بنکەی کۆیەی کچان
یەکێتی 537
نەوەی نوێ 257
پارتی 48
هەڵوێست 36
گۆڕان 10
بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی 4
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 4
کۆمەڵ 21
یەکگرتوو 28
جەبهەی تورکمانی عێراقی 2
بەرەی گەل 54
هەڵوێست 33
رامسی حکمت 27
19:33
ئاماری چوار وێستگەی بنکەی ئامادەیی شیرین لە سلێمانی
ئامادەی شیرینی کچان
وێستگەی 1
گۆڕان 3
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی 1
یەکێتی 97
کۆمەڵەی دادگەری 6
هاوپەیمانی 1
نەوەی نوێ 57
یەکگرتووی ئیسلامی 20
هەڵوێست 16
بەرەی گەل 10
پارتی 20
بزوتنەوەی ئیسلامی 3
وێسگەی 2
گۆڕان 8
یەکێتی 102
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان 2
کۆمەڵەی دادگەری 7
یەکگرتووی ئیسلامی 21
نەوەی نوێ 57
هەڵوێست 16
بەرەی گەل 11
پارتی 17
بزووتنەوەی ئیسلامی 1
وێسگەی 3
گۆڕان 11
یەکێتی 74
کۆمەڵەی دادگەری 12
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 16
نەوەی نوێ 60
هەڵوێست 13
سەردەم 1
بەرەی گەل 13
پارتی 20
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان 3
وێسگەی 4
گۆڕان 14
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی 1
یەکێتی 57
کۆمەڵەی دادگەری 4
یەکگرتووی ئیسلامی 14
نەوەی نوێ 26
هەڵوێست 6
هاوپەیمانی نیشتیمانی 1
بەرەی گەل 5
سامانی کەم ئەندامان 1
پارتی 8
مامۆستا نەجدەت نووری 2
-------
وێستگەی سێ لە بنکەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی
یەکێتی 119
پارتی 10
نەوەی نوێ 62
گۆڕان 1
هەڵوێست 21
بەرەی گەل 6
کۆمەڵ 14
یەکگرتوو 14
مام ڤاندام 1
وێستگەی پێنج لەبنکەی رەوشەن بەدرخان
یەکێتی 119
پارتی 16
نەوەی نوێ 51
گۆڕان 5
هەڵوێست 9
بەرەی گەل 11
کۆمەڵ 23
یەکگرتوو 11
زیاتر بخوێنەوە
19:28
رووداو ئەنجامێکی گەورە لە بازنەی هەولێر ئاشکرا دەکات
رووداو ئەنجامێکی گەورە لە بازنەی هەولێر ئاشکرا دەکات
بەپێی ئەو ئەنجامانەی تیمی هەڵبژاردنی رووداو پێی گەیشتوون، لە بازنەی هەولێر ئەنجامی بەرایی دەنگی لایەنەکان بەمشێوەیە دەبێت
پارتی: 65333
یەکێتی: 16810
یەکگرتوو: 3786
هەڵوێست: 2619
بەرەی گەل: 1413
19:27
رووداو ئەنجامێکی گەورە لە بازنەی هەولێر ئاشکرا دەکات
رووداو ئەنجامێکی گەورە لە بازنەی هەولێر ئاشکرا دەکات
بەپێی ئەو ئەنجامانەی تیمی هەڵبژاردنی رووداو پێی گەیشتوون، لە بازنەی هەولێر ئەنجامی بەرایی دەنگی لایەنەکان بەمشێوەیە دەبێت
پارتی: 65333
یەکێتی: 16810
یەکگرتوو: 3786
هەڵوێست: 2619
بەرەی گەل: 1413
19:24
ئەنجامی بنکەی کەسنەزان لە 7 وێستگە
پارتی : 1246
یەکێتی: 248
نەوەی نوێ: 270
هەڵویست :41
یەکگرتوو: 72
کۆمەڵ: 67
بەرەی گەل :21
بزووتنەوەی ئیسلامی : 7
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان : 3
زیاتر بخوێنەوە
19:24
وێستگەی سێ لە بنکەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی
یەکێتی 119
پارتی 10
نەوەی نوێ 62
گۆڕان 1
هەڵوێست 21
بەرەی گەل 6
کۆمەڵ 14
یەکگرتوو 14
مام ڤاندام 1
وێستگەی پێنج لەبنکەی رەوشەن بەدرخان
یەکێتی 119
پارتی 16
نەوەی نوێ 51
گۆڕان 5
هەڵوێست 9
بەرەی گەل 11
کۆمەڵ 23
یەکگرتوو 11
زیاتر بخوێنەوە
19:22
وێستگەی4 بنکەی قوتابخانەی نەجمەدین مەلا لە سلێمانی
یەکێتی 126
پارتی 21
نەوەی نوێ 17
هەڵوێست 14
کۆمەڵ 6
بەرەی گەل 9
یەکگرتوو 14
زیاتر بخوێنەوە
19:14
ئەنجامی قوتابخانەی ئاڵا لە هەولێر
پارتی 150
یەکێتی 21
نەوەی نوێ 32
بەرەی گەل 4
کۆمەڵ 1
یەکگرتوو 9
هەڵویست 3
19:13
ئەنجامی نوێ لە زاخۆوە گەیشت
بنگەی کارێز لە زاخۆ
پارتی 529
یەکگرتوو 51
نەوەی نوێ 53
هەڵویست 6
شێروان ئەحمەد 3
بەرەی گەل 1
تەیب مەحموود 2
عیسا نسری 1
زیاتر بخوێنەوە
19:13
19:08
ئەنجامی نوێ لە زاخۆوە گەیشت
بنگەی کارێز لە زاخۆ
پارتی 529
یەکگرتوو 51
نەوەی نوێ 53
هەڵویست 6
شێروان ئەحمەد 3
بەرەی گەل 1
تەیب مەحموود 2
عیسا نسری 1
19:06
وێستگەی 1ـی بنکەی خەلیلکان سەر بە ناحیەی گردەسێن لە ئاکرێ
پارتی 3046 دەنگ
یەکێتی 6 دەنگ
یەکگرتوو 37 دەنگ
نەوەی نوێ 30 دەنگ
هەڵوێست 5 دەنگ
19:06
ئەنجامی نوێ لە ئاکرێوە
وێستگەی 1ـی بنکەی خەلیلکان سەر بە ناحیەی گردەسێن لە ئاکرێ
پارتی 3046 دەنگ
یەکێتی 6 دەنگ
یەکگرتوو 37 دەنگ
نەوەی نوێ 30 دەنگ
هەڵوێست 5 دەنگ
19:06
لە بنکەی شەهید خدر سوارە لە هەولێر لە کۆی 1696 کەس کە مافی دەنگدانیان هەبوو 1206 دەنگ دراوە. لە سێ وێستگەی ئەو بنکەیە ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
پارتی: 283
نەوەی نوێ: 148
یەکێتی: 107
دەنگی پوچەڵ: 119
19:04
ئێستا پەیامنێرمان لە سۆرانە و ئەنجامی نوێی دەستکەوتووە کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
پارتی 1146
یەکێتی 35
کۆمەڵ 8 دەنگ
یەکگرتوو 15 دەنگ
بەرەی گەل 4 دەنگ
بنکەی گۆڤەند
پارتی: 866
یەکێتی: 69
نەوەی نوێ 66 دەنگ
بەرەی گەل: 4 دەنگ
19:00
لە وێستگەی 4ی بنکەی بەحرکەی هاوچەرخ، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:
363 دەنگ دراوە
پارتی 261
یەکێتی 18
یەکگرتوو3
هەڵوێست 3
نەوەی 14
بەرەی گەل 1
18:57
ئەنجامی وێستگەکانی خەبات گەیشتنە تیمەکانمان کە بەمشێوەیەن
وێستگەی یەک لە بنکەی رێبەر لە خەبات
پارتی 186
یەکێتی 21
هاوپەیمانی هەریمی کوردستان 2 دەنگ
کۆمەڵ 5 دەنگ
یەکگرتوو 15 دەنگ
بەرەی تورکمانی 1 دەنگ
نەوەی نوێ 36
هەڵوێست 6 دەنگ
هاوپەیمانی 1 دەنگ
سەردەم 1 دەنگ
بەرەی گەل 1 دەنگ
بزووتنەوە 1 دەنگ
عەلی خۆشناو 1 دەنگ
وێستگەی دوو لە بنکەی رێبەر لە خەبات
پارتی 192
یەکێتی 22
هاوپەیمانی هەریمی کوردستان 1دەنگ
کۆمەڵ 2 دەنگ
یەکگرتوو 14 دەنگ
نەوەی نوێ 44
هەڵوێست 2 دەنگ
بەرەی گەل 3 دەنگ
بزووتنەوە 1 دەنگ
عەلی خۆشناو 1 دەنگ
فەرهاد پیرباڵ 1 دەنگ
رامس حیکمەت 1 دەنگ
وێستگەی سێ لە بنکەی رێبەر لە خەبات
پارتی 197
یەکێتی 30
کۆمەڵ 5 دەنگ
یەکگرتوو 15 دەنگ
نەوەی نوێ 36
هەڵوێست 10 دەنگ
بەرەی گەل 5 دەنگ
بزووتنەوە 1 دەنگ
فەرهاد پیرباڵ 1 دەنگ
مونا قەهوەچی 1 دەنگ
وێستگەی چوار لە بنکەی رێبەر لە خەبات
پارتی 196
یەکێتی 30 دەنگ
هاوپەیمانی هەریمی کوردستان 2 دەنگ
کۆمەڵ 4 دەنگ
یەکگرتوو 5 دەنگ
بەرەی تورکمانی 1 دەنگ
نەوەی نوێ 44 دەنگ
رەوتی هەڵوێست 1 دەنگ
بەرەی گەل 4 دەنگ
عەلی خۆشناو 1 دەنگ
فەرهاد پیرباڵ 2 دەنگ
وێستگەی پێنج لە بنکەی رێبەر لە خەبات
یەکێتی 30 دەنگ
کۆمەڵ 4 دەنگ
یەکگرتوو 4 دەنگ
برەی تورکمانی 2
نەوەی نوێ 34
هەڵوێست 2
بەرەی گەل 2
پارتی 184 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی 2 دەنگ
وێستگەی شەش لە بنکەی رێبەر لە خەبات
یەکێتی 18
کۆمەڵ 1 دەنگ
یەکگرتوو 3
نەوەی نوێ 19
هەڵوێست 2
پارتی 85
18:54
پەیامنێرمان لە بنکەی گوڵان لە ئاکرێ ئەنجامەکانی چەند وێستگەی پێگەیشتووە و بەمشێوەیەن:
وێستگەی 1
یەکێتی: 30
کۆمەڵ: 1
یەکگرتوو: 7
نەوەی نوێ: 37
رەوتی هەڵوسێت: 4
پارتی: 231 دەنگ
جەیمس: 15
دەنگی پووچەڵ: 17
بەرەی گەل: 1
وێستگەی دوو
یەکێتی: 35
کۆمەڵ: 1
یەکگرتوو: 14
نەوەی نوێ: 30
پارتی: 239 دەنگ
بەرەی گەل: 2
جەیمس: 3
هەڵوێست: 6 دەنگ
وێستگەی 3
یەکێتی: 33
کۆمەڵ: 2
یەکگرتوو: 13
نەوەی نوێ: 40
پارتی: 219 دەنگ
بەرەی گەل: 1
جەیمس: 1
هەڵوێست: 4 دەنگ
وێستگەی 5
یەکێتی: 12
کۆمەڵ: 1
یەکگرتوو: 3
نەوەی نوێ: 17
پارتی: 111 دەنگ
18:53
ئەنجامی نوێ لە دهۆکەوە گەیشت
ئامادەیى دهۆکى کچان ویستگەی 5
پارتى 202
یەکێتی 7
یەکگرتوو 35
نەوەى نوێ33
هەڵوێست 16
د. جەیمس 6
ویلیەم 1
ئامادەیى دهۆکى کچان ویستگەی 7
پارتى 236
یەکێتی 12
یەکگرتوو 27
نەوەى نوێ 24
هەڵوێست 13
د. جەیمس 4
زیاتر بخوێنەوە
18:51
ئەنجامی نوێ لە کەلارەوە
ئەنجامی 3 وێستگە لەکۆی6 وێستگە لە قوتابخانەی حەمرین
یەکێتی188
گۆران 10
کۆمەل 12
یەکگرتوو 14
نەوەی نوێ 179
هەولیست 36
بەرەی گەل 21
پارتی 46
زیاتر بخوێنەوە
18:51
ئەنجامی نوێ لە کەلارەوە
ئەنجامی 3 وێستگە لەکۆی6 وێستگە لە قوتابخانەی حەمرین
یەکێتی188
گۆران 10
کۆمەل 12
یەکگرتوو 14
نەوەی نوێ 179
هەولیست 36
بەرەی گەل 21
پارتی 46
زیاتر بخوێنەوە
18:46
ئەنجامی دەنگدان لە سلێمانییەوە گەیشت
پەیامنێرمان لە بنکەی رزگاری لە سلێمانی ئەنجامەکانی سێ وێستگەی پێگەیشتووە و بەمشێوەیەن:
یەکێتی: 238
کۆمەڵ: 12
یەکگرتوو: 19
نەوەی نوێ: 137
رەوتی هەڵوێست: 54
پارتی: 44 دەنگ
مام ڤاندام: 3 دەنگ
18:46
وێستگەی 5 قوتابخانەی حەمرین لە کەلار
یەکێتی85
گۆران 4
کۆمەل 7
یەکگرتوو 5
نەوەی نوێ 84
هەولیست 10
بەرەی گەل 4
پارتی 20
18:46
یەکەم ئەنجام لە کەلارەوە
وێستگەی 5 قوتابخانەی حەمرین لە کەلار
یەکێتی85
گۆران 4
کۆمەل 7
یەکگرتوو 5
نەوەی نوێ 84
هەولیست 10
بەرەی گەل 4
پارتی 20
18:45
ناوەندی بیتوێنی بنەڕەتی لەرانیە 1776دەنگی داوە
وێستگەی1
پارتی 19
کۆمەڵ34
یەکێتی87
یەکگرتوو23
بەرەی گەل7
هەڵوێست27
نەوەی نوێ54
گۆران1
زیاتر بخوێنەوە
18:41
بەپێی دەنگی دوو وێستگەی سنووری هەولێر لە خەبات ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
بزووتنەوەی گۆڕان: 1
یەکێتی: 21
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 2
کۆمەڵ: 5
یەکگرتوو: 15
تورکمانی: 1 دەنگ
نەوەی نوێ: 36
هەڵوێست: 6 دەنگ
هاوپەیمانی نیشتمانی: 1
سەردەم:1
بەرەی گەل: 1
عەلی خۆشناو: 1
پارتی: 186 دەنگ
وێستگەی دووەم: ئەنجامی 306 دەنگ
یەکێتی: 22
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 1
کۆمەڵ: 2
یەکگرتوو: 14
تورکمانی: 1 دەنگ
نەوەی نوێ: 44
هەڵوێست: 2 دەنگ
هاوپەیمانی نیشتمانی: 1
بەرەی گەل: 3
عەلی خۆشناو: 1
پارتی: 192 دەنگ
فەرهاد پیرباڵ: 1
بزووتنەوەی ئیسلامی: 1
زیاتر بخوێنەوە
18:39
بنکەی ئەحمەدی خانی لە هەولێر
رێژەی دەنگدان 67٪ بووە
پارتی 105 دەنگ
یەکێتی 42 دەنگ
نەوەی نوێ 61 دەنگ
بزووتنەوەی ئیسلامی سفر دەنگ
یەکگرتوو 22
هەڵوێست 15
کۆمەڵ7 دەنگ
بەرەی گەل 9 دەنگ
18:34
بەپێی دەنگی وێستگەیەکی هەولێر لە بنکەی کۆماری ئەنجامەکان بەمشێوەیەن:
بزووتنەوەی گۆڕان: 1
یەکێتی: 49
هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: 2
کۆمەڵ: 12
یەکگرتوو: 17
تورکمانی: 1 دەنگ
نەوەی نوێ: 44
هەڵوێست: 8 دەنگ
هاوپەیمانی نیشتمانی: 2
سەردەم :3
بەرەی گەل: 2
فەرهاد پیرباڵ: 1
پارتی: 165 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
18:27
ئێستا زانیاریی زیاتر گەیشتە تیمەکانی هەڵبژاردنی رووداو و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رێژەی بەشداری لە دەنگدان لە دهۆک 70٪ بووە.
18:27
دەنگدانی گشتیی ڤی ئای پی لە بەغدا
بازنەی هەولێر
پارتی 1 دەنگ
بازنەی سلێمانی
یەکێتی 5 دەنگ
نەوەی نوێ 1 دەنگ
پارتی 1 دەنگ
بازنەی دهۆک
پارتی 1 دەنگ
زیاتر بخوێنەوە
18:19
رێژەی دەنگدان لە بنکەی مەتین لە ئامێدی
18:18
رێژەی بەشداری لە ناوەندی بیتوێنی بنەڕەتی لە رانیە
18:17
رێژەی بەشداری لە زاخۆ
18:15
پەیامنێرمان لە گەرمیان زانیاری دەستکەوتووە و بەوپێیە بێت، رێژەی بەشداری لە تەواوی گەرمیان 60٪ بووە
18:15
رێژەی بەشداری لە بنکەی کۆیەی کچان
18:14
رێژەی بەشداری لە بنکەی رێبەر لە خەبات
18:13
رێژەی بەشداری لە دەنگدان لە بەشێک لە ناوچەکانی دهۆک
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخانیش بە رووداوی راگەیاند، رێژەی بەشداری لە چوار ناحیەی سەر بە قەزاکە بەمشێوەیە بووە
کەڵەکچی: 84٪
ئەترووش: 86٪
قەسرۆک: 83٪
باعەدرێ: 68٪
هەروەها دەڵێت: لە سەنتەری قەزای شێخان 81٪ بووە کە دەکاتە کۆی گشتی.
18:11
رێژەی بەشداری لە بنکەی بنەسڵاوەی هەولێر
18:04
ئێستا کە سندووقەکانی دەنگدان داخراون، هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، رێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی گشتی لە راپەڕین 71%بووە.
18:00
ئێستا کاژێر 18:00یە بە کاتی هەولێر و ئامێرەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی خۆکار لەکارکەوتن.
لە چەند خولەکی داهاتوودا، ئامێرەکان ئەنجامەکان بە رێگەی مانگی دەستکرد دەگوازنەوە بۆ ناوەندی سەرەکیی کۆمیسیۆن لە بەغدا.
دواتر ژماردنی دەستیی دەنگەکان دەستپێدەکات و چاوەڕێ دەکرێت چەند کاژێرێک بخایێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "بە یاسا ناچارکراوین لە ماوەی 24 کاژێردا ئەنجامە بەراییەکان رابگەیێنین".
ئەگەرچی ئەنجامی فەرمی لە لایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەست نین، بەڵام تۆڕی میدیایی رووداو چەندین تیمی رۆژنامەڤانی بۆ کۆکردنەوەی ئەنجامەکان پێکهێناوە.
چاوتان لەسەر رووداو بێت، سات بە سات ئەنجامەکان بڵاودەکەینەوە.
18:00
ئێستا کاژێر 18:00یە بە کاتی هەولێر و ئامێرەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی خۆکار لەکارکەوتن.
لە چەند خولەکی داهاتوودا، ئامێرەکان ئەنجامەکان بە رێگەی مانگی دەستکرد دەگوازنەوە بۆ ناوەندی سەرەکیی کۆمیسیۆن لە بەغدا.
دواتر ژماردنی دەستیی دەنگەکان دەستپێدەکات و چاوەڕێ دەکرێت چەند کاژێرێک بخایێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "بە یاسا ناچارکراوین لە ماوەی 24 کاژێردا ئەنجامە بەراییەکان رابگەیێنین".
ئەگەرچی ئەنجامی فەرمی لە لایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەست نین، بەڵام تۆڕی میدیایی رووداو چەندین تیمی رۆژنامەڤانی بۆ کۆکردنەوەی ئەنجامەکان پێکهێناوە.
چاوتان لەسەر رووداو بێت، سات بە سات ئەنجامەکان بڵاودەکەینەوە.
17:32
رێژەی دەنگدان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بەمجۆرەیە:
هەڵەبجە 61٪
سێمێل 84٪
ئامێدی 72٪
قەسرۆک 72٪
عەنکاوە 51٪
شێخان 70٪
ئاکرێ 70٪
دهۆک 70٪
سۆران 61٪
کەسنەزان 70٪
گەرمیان 58٪
زاخۆ 49٪
17:08
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان، تەقەی خۆشی بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەر کەسێک پابەند نەبێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر و دەستگیر دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئاگاداری گشت هاووڵاتیانی خۆشەویست و لایەنەکان دەکەینەوە، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر و دەوروبەری، بە شێوەیەکی هێمن و دوور لە هیچ گیروگرفتێک، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، بە هەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەخەیە و رێگەپێدراو نییە".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، "هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر و دەستگیر دەکرێت؛ بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریانی خۆشەویست بێت".
16:55
کۆمیسیۆن: جگە لە رێژەی 5٪ کەسی دیکە ناتوانێت بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدات
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە هەر بنکەیەکدا 5٪ی خەڵک دەتوانن بە "تێپەڕاندن" دەنگبدەن، واتە ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە رێژەی تێپەڕاندن لە 5٪ زیاترە، دوورە لە راستییەوە و بە هیچ جۆرێک گۆڕانکاری لە یاسا و رێنماییەکانمان ناکەین. بەبێ کارتی بایۆمەتری، کەس ناتوانێت دەنگ بدات. هەر ئامێرێک لە هەر بنکەیەک لە 23 کەس زیاتر بەبێ پەنجەمۆر ناخوێنێتەوە. لەو رێژەیە زیاتر کە 5٪ـە، کەس ناتوانێت بەبێ پەنجەمۆر دەنگ بدات."
نەبەرد عومەر گوتیشی، "ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە یان نەخۆشن یانیش کێشەی پێستیان هەیە، هەندێک کەس پەتاتە و لیمۆ بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە بەکاردێنن، پێم وایە پەتاتەکە باشترە؛ بۆیە ئەو ئامرازانە بەکاربێنن بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن".
16:38
رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی: داواکارین ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە هەڵبوەشێنرێتەوە
عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان گلەیی لە شێوازی بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت هەیە و دەڵێت، سکاڵا تۆمار دەکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''دەنگدانی گشتی بە باشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام داواکارین [ئەنجامی] دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە هەڵبوەشێنرێتەوە''.
عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دوای دەنگدانی لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە هەولێر قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، ''پرۆسەکە زۆر بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت. داوا دەکەین ئینشائەڵڵا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گوڕوتینێکی زۆرەوە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بەشداری هەڵبژاردن بکەن''.
عیرفان عەبدولعەزیز باسی لە دەنگدانی تایبەت کرد کە 18ـی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو و گوتی، ''ئەو دەنگانەی هەمانبوون خرابوونە سەر دەنگدانی گشتی. بۆ نموونە، ئێمە لە هەڵەبجە یەک دەنگدەری تایبەتیشمان مافی نەبوو لەوێ دەنگ بدات و هەموویان خرابوونە سەر دەنگدانی گشتی یان بۆ سلێمانی گوێزرابوونەوە، ئەوەش لە هەڵەبجە و سلێمانی گلەییەکی زۆری لێکەوتەوە''.
بە گوتەی رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، لە هەولێر تەنیا دوو کەسیان مافیان هەبوو لە دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن، چونکە "کۆمیسیۆن کۆمەڵێک شتی کردووە کە دواتر دەکرێت سکاڵا تۆمار بکەین''.
عیرفان عەبدولعەزیز گوتی، ''ناوی هەموو لایەن و حیزبەکان بە کوردی نووسراوە، جگە لە بزووتنەوەی ئیسلامی. هۆکارەکەی چییە؟ تەنیا بۆ ئەوەی سەر لە دەنگدەر تێکبدەن؛ بۆیە گلەییمان لە کۆمیسیۆن زۆرە''.
رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە هەموو لایەنەکان، جگە لە لایەنێک، لە هەڵەبجە سکاڵایان تۆمارکردووە و "داواکارین دەنگدانی تایبەت [لەو پارێزگایە] هەڵبووەشێندرێتەوە، چونکە ناشەفاف بوو و هیچ کەس لەسەری رەزامەند نەبوو، جگە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.''
عیرفان عەبدولعەزیز وەک پەیامێک بۆ قۆناخی دوای هەڵبژاردن گوتی، ''حەز دەکەین بە زووترین کات ئەو هێزانەی کە سەردەکەون، لەگەڵ یەکدی دابنیشن بۆ ئەوەی حکومەت پێکبهێنن و پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لای دراوسێکان و لە بواری نێودەوڵەتییەوە بەهێزتر بکەن، چونکە لە دوو ساڵی رابردوودا بۆشاییەکی سیاسیی گەورە [لە هەرێمی کوردستان] دروست بووە''.
لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە پرۆسەکە دروشمی تووندیان بەرامبەر یەک بەکاردەهێنا. رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان گوتی، "پێموایە دوای هەڵبژاردن ئەوە نامێنێیت و خاودەبنەوە. هەمووان ئینشائەڵڵا بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان دەخەنە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکە''.
عیرفان عەبدولعەزیز گوتی، ''مەگەر فێڵمان لێ بکرێت، ئەگەر نا 100٪ لە هەڵەبجە کورسی دەبەین. لە سلێمانی و هەولێریش هەروا''.
زیاتر بخوێنەوە
16:28
رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی گشتی لە زاخۆ تاوەکو کاژێر 04:00ـی ئێوارە 65٪ بووە.
هاوکات لە شێخان 70٪ بووە.
زیاتر بخوێنەوە
16:15
پەیامێک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە
پەیامێک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئامێرەکانی دەنگدان بەشێوەیەکی باش کار دەکەن و کێشەیان نییە، بۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوە کە دوای کاژێر 05:00ـی ئێوارە ئەوانەی پەنجەمۆریان لە ئامێرەکان دەرناچێت، دەتوانن دەنگ بدەن.
نەبەرد عومەر گوتی، لە هەر ئامێرێک تەنیا 5٪ـی خەڵک دەتوانن بەخشین بەکاربهێنن کاتێک پەنجەمۆریان دەرناچێت یان کێشەی هەیە.
هەروەها پەیامی بۆ ئەو کەسانە هەبوو کە پەنجەمۆریان لە ئامێرەکان دەرناچێت و دەڵێت، لیمۆ و پەتاتە و مادە پاککەرەوەکان بەکاربهێنن. بەپێی ئەزموونی خۆیشی، "پەتاتە لە لیمۆ باشترە."
15:53
رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە چەند ناوچەیەکی بازنەی دهۆک
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێرانمان لە ناوچە جیاوازەکانی بازنەی دهۆک کۆیانکردووەتەوە رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە سنووری بازنەی دهۆک بەمجۆرەیە:
ناحیەی مانگێش: 50٪ زیاترە
قەزای شێخان: 51٪
ناحیەی زاوێتە: 60٪
ئاکرێ: 45.5٪
ناحیەی بجیل: 55٪
ناحیەی بجیل: 55٪
ناحیەی رۆڤیا: 60٪
15:46
قایمقامی هەڵەبجە: پرۆسەی هەڵبژاردن بە باشی بەڕێوەدەچێت
قایمقامی هەڵەبجە: پرۆسەی هەڵبژاردن بە باشی بەڕێوەدەچێت
قایمقامی هەڵەبجە دەڵێت، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکەیان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.
نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە دوای دەنگدانی، قسەی بۆ سازگار سەڵاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە هەڵەبجە کرد و رایگەیاند، "پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگای هەڵەبجە زۆر زۆر باشە".
ئەوە لە کاتێکدایە، ئەرسەلان عابید، رێکخەری تۆڕی شەمس لە هەڵەبجە بە سازگار سەڵاحی گوت، "پێشیلکارییەکانی دەنگدانی گشتی بەراورد بە دەنگدانی تایبەت کەمترن، بەڵام بەکارهێنانی مۆبایل جارێکی دیکە لێرە دووبارە بووەتەوە و رێگە لێنەگرتنی لەلایەن چاودێرانی کۆمیسیۆنەوە یەکێکە لەو دیاردە نەخوازراوانەی کە پێمان وایە یەکێک لە مەرجەکانی دەنگدان کە پاراستنی نهێنیییە، نێوەڕۆکەکەی نامێنێت. هەروەها هێزێک هەیە نایەوێت خەڵک وەک پێویست دەنگبدات".
دەقی پرسیار و وەڵامەکانی رووداو و نوخشە ناسیح
رووداو: لە هەڵەبجەکێشەی تەکنیکی روویداوە؟
نوخشە ناسیح: پرۆسەکە زۆر باشە. تەنیا هەندێک هاووڵاتی هەن پەنجەیان نایخوێنێتەوە، بەڵام لە وێستگەکان هەندێک تەکنیکیان دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و سوودیشی هەبووە. هیوادارین کەس کێشەی نەبێت و هەموو کەس بتوانێت دەنگی خۆی بدات و پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەبچێت.
رووداو: پڕۆسەکە لە هەڵەبجە چۆن بەڕێوەدەچێت؟
نوخشە ناسیح: لە هەڵەبجە پرۆسەکە زۆر زۆر باشە؛ هیوادارین تاوەکو کاژێر 6:00 هەموو کۆتایی بێت و هەموو کەس بتوانێت ئازادانە دەنگی خۆی بدات.
رووداو: چی بەو کەسانە دەڵێت کە دەڵێن دەنگ نادەن؟
نوخشە ناسیح: دەنگدان مافێکی تاکەکەسیی مرۆڤە، بۆیە زۆر گرنگە هاووڵاتییان بێن و لە رێگەی دەنگدانەوە بوونی خۆیان بسەلمێنن بۆ ئەو کەسەی متمانەی پێیانە.
15:22
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە وێستگەیەکی دەنگدان کەسێک قەڵەمی کۆمیسیۆنی گۆڕیوە، بەڵام زوو ئاشكرا بووە و چارەسەر کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشتینی یەکەمی 2024 ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە باشی بەڕێوەدەچێت."
ئەیسەر یاسین ئاماژەی بەوەش کرد، "کەسێک لە وێستگەیەکی دەنگدان قەڵەمی کۆمیسیۆنی گۆڕیوە، بەڵام زوو ئاشکرا بووە و چارەسەر کراوە."
بەپێی رێکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر دەنگێک بە قەڵەمی تایبەتی کۆمیسیۆن نەدرێت، ئامێرەکە فۆڕمی دەنگدانەکە ناخوێنێتەوە و دەنگەکە بە پووچەڵ هەژمار دەکرێت.
لەبارەی بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ وێستگەکانی دەنگدان، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتی، "بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆن، بردنی مۆبایل بۆ ژوورەوە قەدەخەیە، چاودێرەکان هەر کەسێک ببینن کە مۆبایل بەکاردەهێنێت دەتوانن تاوەکو دەنگەکەی دەدات، لێی وەربگرن، هەر کەسێکیش بینیی کە هاووڵاتییان مۆبایل دەبەنە ژوورەوە دەتوانن سکاڵا بکەن."
14:22
یونامی: ئەمە رۆژێکی مێژوویە بۆ کوردستان
نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی بە "رۆژێکی مێژوویی" بۆ کوردستان ناودەبات.
د. محەممەد حەسان، سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق (یونامی) سەردانی ژمارەیەک بنکەی دەنگدانی شاری هەولێری کرد، ئەمە وەک زنجیرە پۆستێکی نێردەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی پێ کراوە.
دوای چاودێریکردنی پڕۆسەی دەنگدان لە یەکێک لە بنکەکان، حەسان بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئەمە رۆژێکی مێژووییە لە کوردستان. بە بۆنەی ئەم ئاهەنگە دیموکراسییەوە پیرۆزبایی لە خەڵکی ئەم هەرێمە ئازیزە دەکەین."
هەروەها حەسان گوتیشی: "هیوادارین هەموو شتێک بەو شێوەیە بەردەوام بێت کە بینیمان، بە سەلامەتی و ئارامی."
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کرد کە "نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە عێراق و کوردستان دەکات،" گوتیشی: "خەڵکی کوردستان شایەنی باشترینە، هەروەها شایەنی ئاسایش و ئارامییە. ئەوەی کە ئەمڕۆ روودەدات، بەڵگەیە لەسەر داهاتووی گەشی کوردستان و عێراق. هیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین."
زیاتر بخوێنەوە
14:16
شاسوار عەبدولواحید: ئەمڕۆ بۆ پیاو و ژنی ئەم هەرێمە رۆژێکی چارەنووسسازە
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەمڕۆ رۆژێکی چارەنووسسازە و پێویستە دەنگدەران ئەم دەرفەتە لە دەستنەدەن؛ داوا لە ژنانیش دەکات، بەشداریی چالاکیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هەبێت و لە ماڵەوە نەمێننەوە.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 20-10-2024) شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دوای ئەوەی لە سلێمانی دەنگی دا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، ''پەیامم بۆ دەنگدەران ئەوەیە؛ بەشداری هەڵبژاردن بکەن، چونکە رۆژێکی چارەنووسسازە''.
شاسوار عەبدولواحید هەڵبژاردنی پەرلەمان بە کاریگەر و جیاواز دەزانێت و گوتی، ''ئینشائەڵڵا دوای کاژێر 18:00، خەڵکی هەرێمی کوردستان دەتوانن بە تەواوی چوار ساڵی داهاتوویان بگۆڕن و ژیانێکی جیاواز بۆ خۆیان و کەسوکاریان دابین بکەن. ئەمە دەرفەتێکە تەنیا چەند ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.''
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رووی دەمی لەو دەنگدەرانە دەکات، کە هێشتا یەکلایی نەبوونەتەوە دەنگ دەدەن یان نا و دەڵێت، ''داوا لەو دەنگدەرانە دەکەم کە هێشتا خۆیان بۆ دەنگدان یەکلایی نەکردووەتەوە، بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان؛ دەتوانن لە رێگەی دەنگدانەوە ژیانی چوار ساڵی داهاتوویان بە تەواوی بگۆڕن و دەسەڵاتدارییەکی باش بۆ چوار ساڵی دیکە هەڵبژێرن، دوور لە هەموو کێشە، قەیران و بێ مووچەییەک."
شاسوار عەبدولواحید داوا لە ژنانیش دەکات بەشداریی چالاکیان لە هەڵبژاردندا هەبێت و گوتی، ئەوان دەبێت ''تەنانەت کاریگەرییان لەسەر کەسوکار، منداڵ و هاوژینەکانیان هەبێت. ئەمڕۆ بۆ پیاوان و ژنان رۆژێکی چارەنووسسازە."
14:10
کۆمیسیۆن: رێژەی بەشداریکردن تاوەکو کاژێر 12:00 لەسەدا 31 بووە
رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان تاوەکو کاژێر 12
رووداو دیجیتاڵ
زیاتر بخوێنەوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند تاوەکو کاژێر 12:00 رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 31٪ بووە.
بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، رێژەی دەنگدان لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن تاوەکو کاژێر 12:00 بەمشێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر: 34٪
پارێزگای هەڵەبجە: 33٪
پارێزگای دهۆک: 31٪
پارێزگای سلێمانی: 29٪
بەو پێیەش رێژەی بەشداریکردن لە ماوەی پێنج کاژێری دەنگداندا 31٪ بووە.
بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆن، لە هەولێر 313 هەزار و 47 کەس، لە هەڵەبجە 19 هەزار و 422 کەس، لە دهۆک 212 هەزار و 520 کەس، لە پارێزگای سلێمانیش تاوەکو کاژێر 12:00ـی ئەمڕۆ، 290 هەزار و 22 کەس دەنگیان داوە و، هیچ بنکەیەکیش لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن، لە کارکردن نەوەستاوە.
13:44
قایمقامی کۆیە: تاوەکو نیوەڕۆ رێژەی بەشداری نزیکەی 25٪ـە
قایمقامی کۆیە: تاوەکو نیوەڕۆ رێژەی بەشداری نزیکەی 25٪ـە
قایمقامی کۆیە رایدەگەیەنێت، لە دەنگدانی گشتیدا تاوەکو نیوەڕۆ رێژەی بەشداری 25.16٪ـی تێپەڕاندووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "یەکێک لە کێشە گەورەکانمان نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەرانە".
رۆژی یەکشەممە 2024/10/20 تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، "لە کاژێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆدا لە هەندێک لە شوێنەکان کێشەی تەکنیکی هەبوو، بەڵام تیمی تەکنیکی زۆر بە خێرایی کێشەکانیان چارەسەرکرد".
قایمقامی کۆیە رایگەیاند، هیچ سکاڵایەک تۆمارنەکراوە، بەڵام کێشەیەکی گەورەی پەنجەمۆریان هەبووە و گوتی، "گرفتێکی گەورەمان نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرە".
لە سنووری قەزای کۆیە 31 بنکەی دەنگدان هەن کە بەسەر 157 وێستگە دابەشکراون و 81 هەزار و 892 کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.
تاریق حەیدەری دەڵێت، "ئەوانەی کە بایۆمەترییان بۆ کراوە و کارەکانیان تەواوبوون 64 هەزار و 104 کەسن کە تاوەکو ئێستا 14 هەزار و 837 کەسیان دەنگیان داوە و بە رێژەش 25.16٪ـی تێپەڕاندووە".
لەبارەی رێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەراورد بە خولی پێنجەم، قایمقامی کۆیە گوتی، "وا هەست دەکەین رێژەی بەشداریی خەڵک لەم هەڵبژاردنەدا بەراورد بەوەی رابردوو زیاتر بێت. وەک ئیدارەی قەزای کۆیەش هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن بێن و دەنگ بدەن".
قایمقامی کۆیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە خەڵكی کۆیە کرد دەنگبدەن و گوتی، "داوامان لە خەڵک ئەوەیە بەشداری ئەم پرۆسەیە بن، چونکە گرنگە؛ مافی خۆیانە دەنگی خۆیان بدەن."
زیاتر بخوێنەوە
13:30
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو: تاوەکو نەورۆز کابینەی نوێ پێکدەهێندرێت
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت رۆژانی سەرەتای ساڵی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، پێشبینی دەکات تاوەکو نەورۆز کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت.
رۆژی یەکشەممە 20-10-2024 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دوای دەنگدانی لە هەولێر، قسەی بۆ رەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کرد و رایگەیاند، "هیوادارم ئەمڕۆ بە ئاشتی و تەبایی تەواو ببێت. داوا لە هەموو ئەو خوشک و برایانە دەکەم کە مافی دەنگدانیان هەیە بچنە سەر سندووق و دەنگی خۆیان بدەن."
لەبارەی بانگەشەی لایەنەکان، فەوزی هەریری گوتی، "لە هەموو هەڵمەتێکی هەڵبژاردندا نەوەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە هەموو شوێنێک تەشەنوجات دەبێت. تەماشای ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بکەن. ئەوە بەشێکە لە سیستمی هاندان بۆ ئەوەی پارتەکان هەوادارانی خۆیان ببەنە سەر سندووقی دەنگدان، بەڵام دواتر پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەگوێرەی قەبارەی خۆیان دابنیشن و هەڵسەنگاندن بۆ ئاییندەی گەش بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و هەموو خەڵکی کوردستان بکەن."
فەوزی هەریری ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو پەرلەمان دابنیشێت؛ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیش گوتی، "بەگوێرەی پێشبینییەکانم پێکهێنانی حکومەت زۆر ناخایەنێت. مانگێکمان پێ دەچێت تاوەکو ئەنجام پەسند دەکرێت، واتە ئەو بابەتە دەچێتە کۆتایی مانگی 11 و دواتر لە مانگی دوازدەدا کریسمس و سەری ساڵ و پشوو هەیە؛ هەربۆیە دانیشتنی جیدی بۆ پێکهێنانی حکومەت لە مانگی یەکەوە دەستپێدەکات و زۆریش ناخایەنێت. هیوادارم پێش نەورۆز حکومەتمان هەبێت. پەرلەمان لە 01-01-2025 و 02-01-2025 دادەنیشێت و پێش نەورۆز حکومەتمان دەبێت."
لەبارەی سەردانەکەی رۆژی 16ی ئەم مانگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی، "باسی پەیوەندییە ئابوورییەکان کراوە؛ (باسی) دۆخی ئەمنی نێوان عێراق و تورکیا کراوە؛ هەروەها هەڵسەنگاندنێکی ئیجابیان بۆ ئەو رێککەوتنە ئەمنییە کرد کە لەنێوان عێراق و تورکیا پێش ماوەیەک کرا؛ هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەکە، شەڕی غەززە، شەڕی لوبنان و مەترسییەکان لەسەر ناوچەکە و لەسەر هەرێمی کوردستان کردووە."
رەنجە جەمال لە فەوزی هەریری پرسی کە وەک کریستیانێک پەیامی بۆ کریستیانەکان چییە؟ ئەویش لە وەڵامدا گوتی، "هەمیشە خۆم بە هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان داناوە؛ هەمیشە بۆ حیزبە سەرەکییەکان دەنگم داوە. هیوادارم خەڵکی هەرێمی کوردستان مافی خۆیان بەکاربهێنن و دەنگ بدەن بەو کەس و لایەنەی کە بە بۆچوونیان خزمەتی هەرێمی کوردستان و ئەوانیش دەکات."
13:04
گوتەبێژی کۆمیسیۆن بۆ رووداو: تیمەکانمان توانای چارەسەرکردنی هەر گرفتێکیان هەیە
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بەرزە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر کێشەیەکی تەکنیکی دروست ببێت، تیمەکانیان توانای چارەسەرکردنیان هەیە.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 20-10-2024 کاژێر 07:00 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی هەینی 18-10-2024 دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغدا وەڵامی چەند پرسیارێکی زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی لەبارەی پڕۆسەکە دایەوە.
دەقی پرسیار و وەڵامی زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو و جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
رووداو: چۆن دەڕواننە کەشی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان؟
جومانە غەلای: سڵاوتان لێبێت. کەشەکە بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەدەست من گەیشتوون، دیارە کە ئاهەنگی هەڵبژاردنە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. بەشداریکردنێكی یەکجار زۆر هەیە. ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان 1266 بنکەی دەنگدانی کردەوە کە 6318 وێستگە لەخۆدەگرن و زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان لە چوار بازنەی هەڵبژاردن مافی دەنگدانیان هەیە.
رووداو: سەبارەت بە کێشە تەکنیکییەکان، ئایا هیچ کێشەیەک لە وێستگەکانی دەنگدانی هەرێمی کوردستان هەیە؟
جومانە غەلای: هێندەی بزانم هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵام سەرەڕای ئەوە، ئامێری یەدەگ هەن و کارمەند و شارەزایانی کۆمیسیۆن لە هەموو وێستگەیەکدا هەن کە توانای چارەسەرکردنی هەر گرفت و کێشەیەکیان هەیە؛ بۆیە با دەنگدەران دڵنیابن و سەردانی بنکەکانیان بکەن، دەنگیان پارێزراوە.
رووداو: سکاڵا لە بازنەی هەڵەبجە هەیە. ئایا بە هیچ ئەنجامێك گەیشتوون؟
جومانە غەلای: هیچم نەبیستووە کە سکاڵایەک هەبێت، بەڵام با وای دابنێین سکاڵایەک هەیە. دەبێت ئەو سكاڵایە لەسەر کاخەز بێت. لە هەموو وێستگەیەک سندووق و فۆرمی ژمارە 101ی تایبەت بە سكاڵاکردن هەیە و سکاڵاکار دەتوانێت پڕی بکاتەوە؛ ئەوانەی مافی سكاڵاکردنیان هەیە تەنیا دەنگدەر و نوێنەری لایەن و پارتە سیاسییەکانن. سکاڵاکە دەبێت بەڵگەی هاوپێچ بکرێت، دواتر ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رێکاری تایبەت بەو بابەتە دەگرێتەبەر.
رووداو: هیچ سندووقێك هەیە لە هەر چوار بازنەکە ئەنجامەکەی هەڵوەشێندرابێنەوە؟
جومانە غەلای: هێشتا پرۆسەکە تازە دەستی پێکردووە.
رووداو: مەبەستم لە دەنگدانی تایبەتە؟
جومانە غەلای: نەخێر، هەرگیز؛ ئەوە رووی نەداوە، نە لە دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان و نە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و نە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. ئەنجامی هیچ سندووقێك هەڵنەوەشاوەتەوە؛ ئەنجام لە هیچ سندووقێك لە هیچ وێستگەیەک هەڵنەوەشێندراوەتەوە، چونکە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سوورە لەسەر پاکی و شەفافیەتی هەڵبژاردن. رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان 97% بوو و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست و ئەلیکترۆنی وەک یەک بوون و هیچ جیاوازییەکی تێدا نەبوو، تەنانەت ناردنی ئەنجامەکانیش لە ماوەی کەمتر لە کاژێرێك بوو؛ بۆیە پرۆسەکە لە هەموو روویەکەوە باشە. ئێمە ئێستا لەم بنکەیەکی دەنگدانین لە بەغدا کە کۆمیسیۆن لە هۆتێل رەشید کردوویەتیەوە. ئەم بنکەیە بۆ گەورە بەرپرسانە و هەروەها هەر کەسێكیش کە هەڵگری کارتی بایۆمەتریی هەرێمی کوردستان بێت مافی دەنگدانی لەم بنکەیەدا هەیە. بنکەکە لەلایەن نووسینگەی هەڵبژاردنی کەرخ و لە لایەن ئەمینداری گشتی کۆمیسیاران سەرپەرشتی دەکرێت.
رووداو: کەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیێندرێت؟
جومانە غەلای: پەنا بە خودا کاتێك پرۆسەی دەنگدانەکە لە کاژێر شەش کۆتایی دێت و ئامێرەکان دەکوژێنەوە، دەستبەجێ ئەنجامەکە دەنێردرێت و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بە دەست دەستپێدەکات و لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکە بەراورد دەکرێت و لە ماوەی 24 کاژێردا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیێنێت کە مافی تانەلێدانیان لەسەر نییە؛ پاشان دەست دەکرێت بە وردەکارییەکانی دیکە لەوانەش بڕیاردان لەسەر سکاڵاکان و دابەشکردنی کورسی. بەگوێرەی یاسای ژمارە یەکی هەموارکراوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان - عێراق پشتی بە سیستەمی هیر بەستووە کە لەسەر بنەمای دابەشکاری هەڵبژاردن کاری پێ دەکرێت؛ جۆرە میکانیزمێكی بیرکارییانەیە؛ دوای تەواوبوونی ئەو هەموو کار و وردەکارییانە، ئینجا ئەنجوومەنی کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی رادەگەیێنێت کە ئەو کاتە دەکرێت تانەی لێبدرێت و لەدوای کۆتاییهاتنی ئەو پرۆسەیەش، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەنجامی هەڵبژاردن بە فەرمی پەسند دەکات.
رووداو: ئەمڕۆ هیچ سکاڵایەکتان بە دەست گەیشتووە؟
جومانە غەلای: ئەمڕۆ نەخێر، چونکە دەزانن ئەوەی کە سکاڵایەکی هەبێت دەیکاتە نێو سندووقەکەوە و لەدوای کۆتاییهاتنی پرۆسەکە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران تەماشای سکاڵاکان دەکات و بڕیاریان لەسەر دەدات، بەڵام لە رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردنەوە تاوەکو دوێنی 19ی تشرینی یەکەم بە گشتی 55 سکاڵا تۆمارکراون.
13:00
شاڵاو کۆسرەت رەسوول: هیوادارم خەڵکی هەولێر بەشدار بن لە هەڵبژاردن تاوەکو گۆڕانکاری ریشەیی بکەین
شاڵاو کۆسرەت رەسوول دوای ئەوەی لە بنکەیەکی هەولێر دەنگی دا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "هیوادارم خەڵکی هەولێر هەمووی بەشدار بن لە هەڵبژاردن تاوەکو گۆڕانکاری ریشەیی لە حوکمڕانیدا بکەین.
شاڵاو کۆسرەت رەسوول، لێپرسراوی مەڵبەندی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر رایگەیاند، "دوای شەش ساڵ بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کودستان دەنگ دەدەین. هیوادارین بە هیمەت و پشتیوانیی خەڵکی خۆشەویستی شاری هەولێر، هەولێر وەربگرینەوە."
لێپرسراوی مەڵبەندی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر هیوایشی خواست کە ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکار ریشەیی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان دروست بکات.
زیاتر بخوێنەوە
12:52
بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی لەبارەی دەنگدان: هەموو لایەک کارەکانی خۆی بە رێکوپێکی دەکات
پشتیوان سادق، بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانە
دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "پێویستە دوای هەڵبژاردن حکومەتێکی بەهێز پێکبهێندرێت و بە شێوەی یەکسان خزمەتگوزاری بگەیێندرێتە سەرجەم ناوچەکان."
کاژێر 07:00ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 20-10-2024 بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرانەوە و دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد. پشتیوان سادق، بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان کە هاوکات وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستانە، دوای دەنگدان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، "داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەم بە گوڕوتینەوە بێن بۆ دەنگدان بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسە دیموکراسییە سەر بگرێت."
پشتیوان سادق گوتی، "هەولێر لە کەشێکی ئارام و ئاوەداندایە؛ بۆیە پێویستە وەکو وەفادارییەک بۆ ئارامی و خزمەتگوزارییەکان بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن."
لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئاسانکارییەکی زۆر کراوە؛ کەشێکی ئارامە. کۆمیسیۆن، نوێنەری کیانە سیاسییەکان و هێزە ئەمنییەکان زۆر بە رێکوپێکی کارەکانی خۆیان بەڕێوەدەبەن."
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان پشتیوان سادق رایگەیاند، "دوای ئەم هەڵبژاردنە چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتێک دەکەین کە سەرانسەری بێت و بتوانێت هەر بەو شێوەیەی لە هەولێر خزمەتگوزاری پێشکێشکردووە، خزمەتگوزاری بگەیێنێتە ناوچەکانی دیکەی کوردستان و ئارامی لە سەرانسەری کوردستان پێکبهێنێت."
بەرپرسی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لەوەش کرد، "ئەمڕۆ کورد تەنیا لە باشووری کوردستان ئەو قەبارە سیاسییەی هەیە، بۆیە ئومێدی هەموو کوردێکی جیهانە. پێویستە حکومەتێکی بەهێز دروست بکەین کە وەڵامدەرەوەی ئەو هەموو خەبات و ماندووبوونەی خەڵکی کوردستان بێت."
1266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تێدا دەدرێت؛ لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە بۆ ئەم هەڵبژاردنە کراوە دەبن.
12:41
رێژەی دەنگدان لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کاژێر 12:00 ئاشکرا دەکرێت و لە هەندێک شوێن رێژەکە نزمە و لە هەندێکیش مامناوەندە.
بازنەی هەولێر
لە بنکەی کەسنەزانی هەولێر، کە زۆرترین دەنگدەری هەیە، 4050 کەس لە 9 وێستگە دەنگ دەدەن؛ تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ 1388 دەنگدەر دەنگیان داوە.
هەروەها لە قوتابخانەی رێبەر لە خەبات لە سنووری هەولێر، لە کۆی 2884 دەنگدەر، 958 کەس تاوەکو ئێستا دەنگیان داوە، کە دەکاتە 33%ی بەشداربووان تاوەکو کاژێر 12:00.
بازنەی دهۆک
رێژەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کاژێر 12:00 لە چوار ناحیەی سنووری قەزای شێخان لە ئاستێکی مامناوەند بووە و لە ناحیەی باعەدرێ گەیشتووەتە 41%.
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێژەی دەنگدان لە ناحیەکانی کەلەکچی، ئەترووش، قەسرۆک و باعەدرێ تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ بەم شێوەیە بووە:
ناحیەی کەلەکچی: 35%
ناحيەى ئەترووش: 38%
ناحیەی قەسرۆك: 36%
ناحيەى باعەردێ: 41%
بازنەی سلێمانی
لە بنکەی سابڵاغ، لە کۆی 1124 دەنگدەر، تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ 450 کەس دەنگیان داوە.
لە بنکەی ئامادەیی حەمرین لە کەلار، کە لە سنووری بازنەی سلێمانییە، لە کۆی 2350 دەنگدەر تاوەکو کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ 661 کەس دەنگیان داوە، کە دەکاتە 28%ی کۆی دەنگدەرانی ئەو بنکەیە.
هەروەها لە بنکەی رزگاری، تاوەکو کاژێر 12:00 رێژەی دەنگدان 19% بووە، لە کۆی 2700 دەنگدەر 519 دەنگدەر دەنگیان داوە.
12:39
ئانۆ جەوهەر: بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بە واتای چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسییەت دێت
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە هاونیشتمانییان دەڵێت، "دەنگ بدەن بەو پارت و کەسانەی، کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەپارێزن."
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەم دوای دەنگدانی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بە واتای چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی لە هەرێمی کوردستان دێت. زۆر گرنگە بۆ هەر هاووڵاتییەکی کوردستان ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و دەنگ بدات."
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "لە کەمتر لە 5 خولەکدا و لە کەشێکی ئازادانەدا دەنگی خۆمان دا. ئەمە بەرهەمی خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکانمانە. ئەمە ئەو بەڵێنە بوو کە سەرۆک بارزانی لە ساڵی 1991 بە خەڵکی هەرێمی کوردستانی دا، کە دەبێت هەرێمی کوردستان لە شێوازێکی شۆڕشگێڕییەوە بڕوات بەرەو شێوازێکی دامەزراوەی دیموکراسی."
ئانۆ جەوهەر رووی دەمی دەکاتە هاونیشتمانییان و پێیان دەڵێت، "بڕۆن دەنگ بدەن بەو پارت و کەسانەی کە مافی هاووڵاتییانی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەپارێزن و بە قۆناخێکی پێشکەوتووتری دەگەیێنن."
1266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تێدا دەدرێت؛ لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ملیۆنێک و 15 هەزار و 888 کەس کارتی بایۆمەتریان کردووە و مافی دەنگدانیان هەیە. بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشدارییان لەم دەنگدانەدا هەیە دەکاتە 925 هەزار دەنگدەر و 797 دەنگدەر.
لەم هەڵبژاردنەدا 14 پارت و هاوپەیمانی رکابەری لەسەر کورسییەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. کۆی بەربژێران بۆ ئەم هەڵبژاردنە 1191 بەربژێرە و پارتەکان رکابەری لەسەر 95 کورسی دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتا.
هەڵبژاردنەکە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە بەمشێوەیە:
هەولێر 34 کورسی
سلێمانی 38 کورسی
دهۆک 25 کورسی
هەڵەبجە سێ کورسی
لە کۆی ئەو 100 کورسییە، پێنج کورسی بۆ کۆتا لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دانراون.
هەروەها لە کۆی 1191 بەربژێر بۆ ئەو هەڵبژاردنە، 949 بەربژێریان سەر بە حیزبەکانن، 123 بەربژێری هاوپەیمانێتییەکانن لەگەڵ 119 بەربژێری سەربەخۆ.
12:19
کۆمیسیۆن: تاوەکو کاژێر 11:00ی بەیانی رێژەی دەنگدان 14٪ بووە
لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بە ناسر عەلی، پیامنێری رووداوی راگەیاند کە تاوەکو کاژێر 11:00ی بەیانی رێژەی دەنگدان لە پارێزگای دهۆک 14٪ بووە.
12:08
رێژەی بەشداریی دەنگدان لە گەرمیان تاوەکو کاژێر 12:00
رێژەی بەشداریی دەنگدان لە گەرمیان تاوەکو کاژێر 12:00
پەیامنێرمان لە گەرمیان زانیاری لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەرگرتووە و بەپێی داتاکانی ئەوان، تاوەکو کاژێر 12:00 لە گەرمیان 39٪ـی خەڵک دەنگیان داوە.
11:53
باڵیۆزی ئەمریکا دەڵێت خۆبەخشەکانیان چاودێریی هەڵبژاردن دەکەن
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، خۆبەخشەکانیان چاودێریی دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
رۆمانۆوسکی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا ئەمڕۆ یەکشەممە نووسیویەتی، "خۆبەخشەکانی نێردەی [دیپلۆماسیی] ئەمریکا لە عێراق لە بنکەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی عێراق دەبن، شانبەشانی شارەزایە نێودەوڵەتییەکانی کاروباری هەڵبژاردن و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکانی دیکە، بۆ ئەوەی چاودێریی هەڵبژاردنی ئەمڕۆ بکەن."
پێش ئەو پۆستە، خانمە باڵیۆزەکە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، گوتی "گرنگە هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا بەشداربن و دەنگی خۆیان بگەیێنن."
رۆمانۆوسکی دەڵێت، "دەنگدان بڕبڕەی پشتی دیموکراسییە"؛ هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات "دڵنیایی بدەن لەوەی هەڵبژاردنەکە ئازاد و دادپەروەرانە، بێ تووندوتیژی و تۆقاندن و رەنگدانەوەی ویستی خەڵکە."
باڵیۆزەکە هەروەها رایدەگەیێنێت، "ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی عێراق. پێکەوە هاوبەشیی 360 پلەیی خۆمان لەگەڵ هەموو خەڵکی عێراق بەهێز دەکەین، لەنێویاندا ئەوانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەژین".
دەقی گوتەکانی ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق:
ئەمڕۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراقە. گرنگە هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا بەشدار بن و دەنگی خۆیان بگەیێنن. دەنگدان بڕبڕەی پشتی دیموکراسیی سەرکەوتووە؛ هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دڵنیایی بدەن لەوەی هەڵبژاردنەکە ئازاد و دادپەروەرانە، بێ تووندوتیژی و تۆقاندنە و رەنگدانەوەی ویستی خەڵکە. ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی عێراق. پێکەوە ئێمە هاوبەشیی 360 پلەیی خۆمان لەگەڵ هەموو خەڵکی عێراق بەهێز دەکەین، لەنێویاندا ئەوانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەژین.
11:45
قوباد تاڵەبانی بۆ خەڵكی کوردستان: دەنگ بدەن
قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی دەنگی دا و رایگەیاند، "داوا دەکەم خەڵکی هەرێمی کوردستان لەم پڕۆسەیەدا بەشداربن."
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، کاژێر 07:00ـی بەیانی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کە هاوکات جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە لە سلێمانی دەنگیدا و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، "داوا دەکەم بەشداربن لەم پرۆسەیەدا و دەنگی خۆیان بدەن بەو لایەنەی کە دەتوانێت باشترین خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات، چونکە پێم وایە ئەم کوردستانە بەلای کەمەوە 129 کێشەی هەیە کە پێویستیان بە چارەسەرە."
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، "هیوادارم لەم پڕۆسەیەدا کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سەرکەوتن بەدەستبهێنن. هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ خزمەتیکردنی خەڵكی کوردستانە. دڵنیام کە خەڵکیش سەرکەوت، حیزبەکەی منیش سەردەکەوێت."
لەبارەی دەنگدانی تایبەت، قوباد تاڵەبانی گوتی، "پێم وایە دەنگدانی تایبەت روون بوو. لە دەرئەنجامی ئەم پرۆسەیەدا دوو هێزی سەرەکی لەم کوردستانە هەن کە ئەمڕۆ یەکلایی دەبێتەوە و هیچ گلەییم نەبوو. پێم وایە پڕۆسەکە باش رۆیشتووە و ئەنجامەکانیش باشن و روونن."
قوباد تاڵەبانی هەروەها گوتی، "ئەم هەڵبژاردنە 100٪ گۆڕانکاری دروست دەکات."
11:36
سەرکردەکان دوای دەنگدان جەخت لە پێکەوە کارکردن دەکەنەوە
سەرکردەکان دوای دەنگدان جەخت لە پێکەوە کارکردن دەکەنەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بارەی گوتاری لایەنەکان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژارندا دەڵێت، "بانگەشەی هەڵبژاردن جیاوازە لەو واقیعەی کە دێتە پێش" و "قۆناخێکی نوێ لە رۆژانی داهاتوودا" دەستپێدەکات کە وا دەخوازێت هەموو لایەنەکان پێکەوە بۆ "بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان" دابنیشن.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 20-10-2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی لە بنکەیەک لە هەولێر دەنگی دا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد پێی وانییە ئەو گوتارە تووندەی لایەنەکان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەرامبەر یەکدی بەکاریانهێنا، ببێتە رێگر لە بەردەم دانوستاندنەکانی دوای هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە پێکەنینەوە گوتی، "خۆی بانگەشەی هەڵبژاردن واتە ئەو شتانە [...] بانگەشەی هەڵبژاردن واتە هەندێ جار تووندە؛ هەندێ جار نەرمە،" بەڵام گوتیشی، "بانگەشەی هەڵبژاردن جیاوازە لەو واقیعەی دێتە پێش. ئەوەی گرنگە ئەوەیە؛ دەبێت پێکەوە دابنیشین".
نێچیرڤان بارزانی کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، رایگەیاند، "کوردستان موڵکی یەک لایەن و یەک حیزب نییە؛ هی ئەم میللەتەیە هەمووی پێکەوە، لەبەرئەوە بە تەئکید قسەکردن لەگەڵ یەکدی، دانیشتن لەگەڵ یەکدی هەر لە رۆژانی ئاییندەوە دەستپێدەکرێت"؛ گوتیشی، "بانگەشەی هەڵبژاردن تەواو و قۆناخێکی نوێ دەستپێدەکرێت. ئەم قۆناخە پێویستی بەوەیە لایەنەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی هەرێمیی کوردستان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڕیاری خۆیان بدەن".
پەیامی سەرکردەی لایەنەکان بۆ دوای هەڵبژاردن
هاوکات قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بنکەیەکی شاری سلێمانی دەنگیدا.
لە وەڵامی ئەوەی "ئایا لە دوای هەڵبژاردن ئارامی دەگەڕێتەوە؟" قوباد تاڵەبانی گوتی، "ئێمە هەرگیز تێکدەر نەبووین".
بەهەمان شێوە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەری، دوای ئەوەی لە شاری هەولێر دەنگیدا، رایگەیاند، "چاوەڕێی ئەوە دەکەم [دوای هەڵبژاردن] لە کەشێکی هێمندا بە تەبایی پێکەوە دابنیشین و رێز لە یەکدی بگرین."
سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش کە هەڵبژاردنەکەی بە "گرنگ و چارەنووسساز" ناوبرد، هیوای خواست لە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان "خاوەخاو نەکرێت".
دوای ئەوەی لە بنکەیەکی سلێمانی دەنگی دا، لە وەڵامی پرسیاری رووداودا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین گوتی، "چاوەڕوان دەکەین ئەنجامەکان قبووڵبکرێن و هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکومەت بنرێت، نەوەک دانیشتن و خاوەخاو بکەن و ساڵێکی پێبچێت".
محەممەد حاجی مەحموودیش دوای دەنگدان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤاناندا پەیامێکی هاوشێوەی دەربڕی و گوتی، "هەموومان لەسەر خاڵێک رێکین کە دوای هەڵبژاردن پێویستە کۆببینەوە لە یەک هۆڵدا و، بڕیاربدەین حکومەتێکی نوێ دروستبکەین بۆ ئەوەی کاروباری میللەتەکەمان بەڕێوەببات و شەرعیەت بگەڕێتەوە بۆ دادوەری و سەرۆکایەتیی هەرێم و هەموو شوێنەکانی دیکە بتوانن بە شێوەیەکی نوێتر دەست بە کارەکانیان بکەنەوە".
هاوکات لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل پێیوایە، ئەم هەڵبژاردنە "گۆڕانکاری ریشەیی دێنێتە کایەوە."
لە بارەی ئەوەی "ئایا لە حکومەتی داهاتوودا بەشدار دەبن یان نا؟" لاهور شێخ جەنگی گوتی، "ئەمە هەڵدەگرین بۆ دوای هەڵبژاردن. ئێمە ناڵێین کە ئایا دەچینە نێو حکومەتەوە یان دەبینە ئۆپۆزیسیۆن."
زیاتر بخوێنەوە
11:29
فازڵ میرانی: سەرکەوتنی دیموکراسی لە تێگەیشتنیدایە
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ''ئەوانەی بۆ هەڵبژاردن دروشمی زبر بەکاردەهێنن، دواتر لە ئۆپۆزیسیۆن بن یان حکومەت، هەر دەبێت پێکەوە مامەڵە بکەین''. گوتیشی، ''ئێمە هەر لە حکومەت دەمێنینەوە، ئینشائەڵڵا.''
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە رۆژنامەڤانان کرد کە بە شێوەیەکی پیشەگەرانە رووماڵی هەڵبژاردن بکەن.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی: ''لە هەموو جیهاندا پیشەی راگەیاندن لە خزمەت بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانیدایە، هەندێک کات ئەمە بە کەمی لە راگەیاندنەکانی خۆماندا دەبینم و تووڕە دەبم.''
فازڵ میرانی گوتیشی، ''ئێمە لە ساڵی 1992ەوە هەڵبژاردن دەکەین کە بەشێکە لە دیموکراسی، بەڵام هەمووی دیموکراسی نییە، دیموکراسی واتایەکی گشتیی هەیە کە هەر وڵاتێک بەپێی سیستەمی خۆی جێبەجێی دەکات (پڕاکتیزەی دەکات).''
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە دا، ''سەرکەوتنی دیموکراسی و شەرافەتی رکابەری لەوەدایە کە چەندە لە واتای دیموکراسی تێگەیشتووین، چۆن خاوەندارێتیی (تەبەننی) دەکەین و چۆنی بەڕێوەی دەبەین.''
فازڵ میرانی ئاماژەی بە دروشمی زبری هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان کرد و گوتی، ''دەبینین دروشمی جیاجیا هەیە، یەکێک دەڵێت دەیگۆڕین، بەڵام ئەوە ئەنجامی هەڵبژاردنە دەیگۆڕێت، خۆ هیچمان بە شۆڕش نەهاتووین کە بە شۆڕش بگۆڕدرێین. ئەم زمانە زبرە بزووتنەوەی سیاسی دوور دەکاتەوە لە کولتوور، ئەدەب و پەروەردەی کورد و کوردستان کە پێمناخۆشە.''
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، ''ئەوانەی ئێستا دروشمەکانی بڕووخێنین، بار بکەن بڕۆن، دەیگۆڕین و بەسە دەڵێنەوە، سبەی لە ئۆپۆزیسیۆن بن یان حکومەت، هەر دەبێت پێکەوە مامەڵە بکەین، خۆ کەسمان بار ناکات لەو وڵاتە بڕوات؛ ئێمە براش نەبین، هاوبەشی یەکدیین.''
فازڵ میرانی دەڵێت، ''ئێمە هەر لە حکومەت دەمێنینەوە ئینشائەڵڵا؛ لام سەیرە وشەی ئینشائەڵڵا بەکارناهێنن، تەنانەت برایانی ئیسلامییش بە ئینشائەڵڵاوە ناڵێن بەسە یان دەیگۆڕین؛ ئینشائەڵڵاکەمان لەبیرچووە و ئەمە باش نییە، چونکە هیچ شتێک بەبێ ئینشائەڵڵا ناکرێت.''
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتیشی، ''من پێموابوو ئەمڕۆ قسەکانی ئێمە هەمووی بەرەو ئاشتەوایی، پێکەوەژیان و ئارامیی وڵاتەکەمان دەڕۆن، بەڵام بەداخەوە هەندێک قسەم گوێ لێبوو لە ژمارەیەک برادەر کە دەیانگوت کۆتاییان پێدەهێنین؛ بەڵام ئەوە تەنیا مردنە کۆتایی بە مرۆڤ دەهێنێت، نەک هیچ شتێکی دیکە.''
1266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تێدا دەدرێت. لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە بۆ ئەم هەڵبژاردنە کراوە دەبن.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ملیۆنێک و 15 هەزار و 888 کەس کارتی بایۆمەتریان کردووە و مافی دەنگدانیان هەیە، بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشداریان لەم دەنگدانەدا هەیە، دەکاتە 925 هەزار دەنگدەر و 797 دەنگدەر.
11:15
گوتەبێژی پارتی: بە حیزبی یەکەم و بێڕکابەر دەمێنینەوە
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ''لە کاتێکی هەستیارداین و هەڵبژاردنی پەرلەمان بە گرنگ دەزانین''. گوتیشی، پارتی وەکو هەمیشە بە حیزبی ''یەکەم و بێڕکابەر'' دەمێنێتەوە.
رۆژی یەکشەممە 2024/10/20، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای دەنگدان لە یەکێک لە بنکەکانی هەولێر، قسەی بۆ رەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کرد و رایگەیاند، ''ئەم هەڵبژاردنە بە هەڵبژاردنێکی گرنگ و لە کاتێکی هەستیاردا دەبینین؛ چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەستیارییە زیاتریش ببێت.''
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''بێگومان پێویستیمان بەوەیە نێوماڵی خۆمان بە شێوەیەک رێکبخەین کە بەرگەی هەندێک لەو رووداوانە بگرین کە ئەگەر پەڕینەوە ناوچەی ئێمە بتوانین خۆمان بپارێزین؛ ئێمە لە ناوچەیەکین کە دوور نییە پریشکمان لە رووداوەکان بەربکەوێت.''
مەحموود محەممەد بە پێویستی زانی هەمووان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە لەگەڵ ئەم بابەتە (هەڵبژاردن)دا مامەڵە بکەن، "نەوەک ئەوەی تەنیا بەرژەوەندیی تەسکی حیزبی لەبەرچاو بگیردرێت.''
لەبارەی چۆنیەتیی پێکهێنانی حکومەتی نوێوە ئاماژەی بەوە دا، ''دەمێنێتەوە سەر تێڕوانینی ئەو لایەنانەی کە براوەی کورسییەکان دەبن؛ ئەوەی کە دەیانەوێت چۆن دەسەڵاتداری بکرێت، بە شێوەیەک بەردەوام کێشە هەبێت یان سەقامگیری.''
گەتوبێژی پارتی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، حیزبەکەی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ''یەکەم و بێڕکابەر'' دەبێت و گوتیشی، ''لە ساڵی 1992ەوە یەکەم بووین و هەر بەو شێوەیەش دەمێنینەوە.''
10:51
لاهوور شێخ جەنگی: باوەڕم بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکە هەیە
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل داوا لە هاونیشتمانییان دەکات بەبێ ترس و دوودڵی بچن دەنگ بدەن و، رایدەگەیێنێت، باوەڕی بە "سیاسەتی چەپکە گوڵەکە هەیە و سندووقەکانی دەنگدان وەک ئینجانەی گوڵ وان و هەموو جۆرە گوڵێکیان تێدایە."
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی دەنگی دا و رایگەیاند، "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە و بۆنەیەکی نیشتمانیی گرنگە. سندووقەکانی دەنگدان وەکو ئینجانەی گوڵ وان و هەموو جۆرە رەنگێکیان تێدایە، ئەمە پرۆسەیەکی دیموکراسییە و من خۆم حەزم بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەیە و پارێزەری ئەو دیموکراسییە دەبم."
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل هانی خەڵکی دا کە بۆ دیاریکردنی نوێنەرەکانی چوار ساڵی داهاتوویان لەم پرۆسە گرنگەدا بەشداربن، گوتیشی، "بۆ هەموو ئەوانەشی دوودڵن دەڵێم، جوان خۆیان بگۆڕن و ئازادانە و بەبێ ترس لەم پرۆسە گرنگەدا بەشداربن."
لەبارەی ئەوەی کە هەندێک لایەن لە هەندێک شوێن گلەییان لە دەنگدانی تایبەت هەبوو، لاهوور شێخ جەنگی گوتی، "سەرەڕای ئەوەی لە دەنگدانی تایبەتدا هەندێک پێشێلکاری روویدا، هیوادارین ئەمڕۆ پرۆسەکە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت و هاووڵاتییان بتوانن ئازادانە دەنگی خۆیان بدەن."
دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە، رێژەیەکی بەرچاوی دەنگ سووتێندرابوون. لەو بارەیەوە سەرۆکی بەرەی گەل گوتی، "ئێمە ئەوانەی بایکۆت دەکەن بە دەنگی خۆمانیان دەزانین. دەنگە سووتاوەکان زۆربەیان هی ئێمەن و ئێمە پەیوەندیمان بە هێزی پێشمەرگەوە هەیە، نەیانتوانیوە دەنگ بە ئێمە بدەن، چونکە بەرپرسی سەربازییان لەگەڵ بووە و ناچاریان کردوون دەنگ بە لایەنێکی دیاریکراو بدەن، ئەوانیش لە رق و تۆڵەسەندنەوەدا دەنگەکانیان سووتاندووە."
لە دەنگدانی تایبەتدا هەندێک لایەن و چاودێر باسیان لەوە دەکرد، رێکارەکان تووندوتۆڵ نەبوون و لە هەندێک بنکەی دەنگدان دەنگدەران مۆبایلیان بردووەتە ژوورەوە و وێنەی دەنگەکانیان گرتووە.
لەو بارەیەوە لاهوور شێخ جەنگی گوتی، "بەداخەوە پێموایە پێرێ کۆمیسیۆن تۆزێک دەستی شل کرد بۆ بردنە ژوورەوەی مۆبایل."
لەبارەی ئەگەری ساختەکاریشەوە ئەوەی خستەڕوو، "ئەگەر بەڵگەمان لەبەردەستدا بێت کە ساختەکاری هەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە رەتدەکەینەوە. ئەگەر پرۆسەکە بە دیموکراسییانە بەڕێوەبچێت و ئەنجامەکەی بە دڵی ئێمە نەبێت، ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە و بە سندووقەکانی دەنگدان رازیین و قبووڵی دەکەین."
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل ئاماژەی بەوەش دا، جیاوازیی ئەم هەڵبژاردنە ئەوەیە کە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەی دەبات، تاوەکو ئێستا ئەوەی بە ئەوانی راگەیاندووە ئەوەیە، "لەوانەیە بەبێ فرتوفێڵ بەڕێوەبچێت،" هیوایشی خواست بەو شێوازە بێت و گوتی، "پێموایە ئەم هەڵبژاردنە گۆڕانکاریی ریشەیی دێتە کایەوە."
لەبارەی ئەوەی کە دوای هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکان ئایا دەچنە حکومەتەوە یان دەبنە ئۆپۆزیسیۆن، لاهوور شێخ جەنگی گوتی: "ناڵێین دەچینە حکومەتەوە یان دەبینە ئۆپۆزیسیۆن یان هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنێکدا دەکەین، ئەمە لێدەگەڕێین بۆ دوای هەڵبژاردن و ئەنجامەکان."
10:41
کۆمیسیۆن: لە 24 کاژێردا ئەنجامی دەنگدان رادەگەیێنین
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دوای تەواوبوونی دەنگدان لە کاژێر 06:00ی ئێوارە، لە 24 کاژێردا ئەنجامی دەنگدان رادەگەیێنین. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئومێدەوارم زووتر رایبگەیێنین."
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 کاژێر 07:00ی بەیانی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی رایگەیاند، "لەوکاتەی دیاریکراوە، بنکەکان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە. بێگومان هیچ کێشەیەکی تەکنیکیمان نەبووە. وا هەست دەکەم پرۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت."
لەبارەی چارەسەرکردنی ئەو تێبینیانەی لە دەنگدانی تایبەت بەشێک لە لایەنەکان هەیانبوو، حاکم عومەر گوتی، "لە دەنگدانی تایبەتدا کۆنترۆڵی تەواومان بەسەر وێستگە و بنکەکانی دەنگدان هەبوو، بەڵام ئەگەر پێشێلکارییەک هەبووبێت، ئەوە زیاتر پەیوەندیی بە کۆمیسیۆنەوە نەبووە، بەڵکو پەیوەندیی بە لیژنەی ئەمنییەوە هەبووە. قسەمان لەگەڵ لیژنەی ئەمنی کردووە و پێشبینی دەکەم هەمووی چارەسەر بکرێت. بەڕاستی پێشێلکارییەکی ئەوتۆ نەبووە کە کاریگەریی لەسەر پڕۆسەکە هەبووبێت."
لەبارەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن و رێژەی بەشداری، سەرۆکی کۆمیسیۆن گوتی، "پڕۆسەکە بەوپەری باشی بەڕێوەدەچێت، بەڵام هێشتا نازانین رێژەی بەشداری چەندە. نیوەڕۆ راپۆرت وەردەگرین و رایدەگەیەنین کە رێژەی بەشداری چۆنە."
رووداو لە سەرۆکی کۆمیسیۆن دەپرسێت کەی ئەنجامەکان رادەگەیەنن؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، "دوای ئەوەی کاژێر 06:00ی ئێوارە دەنگدان کۆتایی دێت، ئەلیکترۆنییەن هەموو ئەنجامەکان دەنێردرێت بۆ سێرڤەری نووسینگەی نیشتمانی لە بەغدا و پێویستە لە 24 کاژێردا ئەنجام دەربچێت. ئومێدەوارین زووتر ئەنجام رابگەیێنین."
زیاتر بخوێنەوە
10:28
عەلی باپیر: گوشارکردن لە دەنگدەران شەرعی و شارستانی نییە
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەولێر دەنگیدا و رایگەیاند، "داوا لە هەموو خەڵک و جەماوەری کوردستان دەکەم بچن دەنگ بدەن. هیوادارم دەنگ بە کەسانێک بدرێت کە شایستە بن و ئەوانیش لە داهاتوودا نوێنەری راستەقینەی خەڵک بن."
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 کاژێر 07:00ی بەیانی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دوای دەنگدانی لە هەولێر رایگەیاند، "داوا لە هەموو خەڵک و جەماوەری کوردستان دەکەم بە گوڕ و تینەوە و بە گەرم و گوڕی بچن بۆ سندووقەکانی دەنگدان، هەموویان دەنگبدەن و تەعبیر لە ناخی خۆیان بکەن و دەنگ بەو لایەن و کەسە بدەن بڕوایان پێ هەیە."
عەلی باپیر ئاماژەی بەوەش کرد، "لە هەموو لایەک چاوەڕێ دەکەین ئەوەی تاوەکو ئێستا دەیبینن، کە لە کەشێکی ئارام و هێمندا ئەم پڕۆسەی دەنگدانە بەڕێوەدەچێت، هەروا بەردەوام بێت."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری تێبینی لە هەڵبژاردنی تایبەت هەبوو و گوتی، "دەنگی پووچەڵ هەبوو. دەنگی پووچەڵ واتە لایەنێکی سیاسی گوشاری کردووە لە دەنگدەرێک بە جۆرێک دەنگبدات کە بڕوای پێ نەبێت؛ بۆیە بە ناچاری پووچەڵی کردووە. بیستوومە هەندێک لایەنی سیاسی ئەوانەی دەسەڵاتدارن گوتوویانە دەبێت وێنە بگرن. واپێدەچێت (ئەو دەنگدەرە) دەنگی دابێت و وێنەی گرتبێت و دواتر پووچەڵی کردبێت کە ئەوە بەراستی شتێکی ناجۆمیرانەیە لەگەڵ هاووڵاتییانی خۆمان."
لە بەشێکی دیکەی قسەکنیدا عەلی باپیر گوتی، "هیوادارم ئەم دەنگدانە گشتییە کە واپێدەچێت ئەوەی تێدا نەبێت، دوور بێت لە هەرچی دزیکاری و ساختەیە و هەرکەس تەعبیر لە ناخی خۆی بکات. دەبێت لەگەڵ مرۆڤەکان بەو جۆرە مامەڵە بکەین کە خۆیان بن و شتێكی دیکە نەبن کە نایانەوێت؛ نابێت هیچ کەس ناچار بکرێت. لە دین ناچاری نییە، نەوەک لە پرۆسەیەکی وەهادا."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری داوای لە هاونیشتمانیان کرد بچن دەنگ بدەن و گوتی، "گرنگە خەڵکیش بە گەرم و گوڕی بە زوویی بچن و شاهێدی خۆیان بدەن. هیوادارم دەنگ بە کەسانێک بدرێت کە شایستە بن و ئەوانیش لە داهاتوودا نوێنەری راستەقینەی خەڵک بن بە جۆرێک مامەڵە بکەن هەموومان پێیانەوە سەربەزبین."
پەیامنێری رووداو لە عەلی باپیری پرسی، "قسەتان لەسەر ئەو دەنگۆیانە چی بوو کە دەگوترا لە هەڵەبجە پێشێلکاری کراوە؟"
لە وەڵامدا عەلی باپیر گوتی، "لە هەر شوێنێک گوشار هەبووبێت، چی لە هەڵەبجە، سلێمانی یان هەولێر، گوشارکردن لە خەڵکی بە شتێکی ناڕەوا و دواتر ناشارستانی و دواکەوتوویی دەزانین. هیوادارم ئەم میللەتەی ئێمە بەتایبەتی قیادە سیاسییەکەی، ئەم سیاسەتە جێبهێڵن و بچێتە قۆناخێکی پێشکەوتووتر."
لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکان، بەتایبەتی یەکێتی و پارتی، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری تێبینی هەبوو و گوتی، "بانگەشەیان زۆر تووند بوو، هی لایەک تووند بوو و لایەکەی دیکە کاردانەوە بوو. پێم خراپ بوو، چونکە ئێمە دەتوانین شتی خۆمان بۆ خەڵک روون بکەینەوە بەبێ ئەوەی تەشهیر بکەین، بەتایبەتی کە هەردوو لایەنی حکومڕان زۆر مافی بانگەشەیان نییە. ئەوان نابێت بڵێن وا دەکەین وا دەکەین' دەبێت بڵێن ئاوامان کرد."
10:21
هەر دەنگدەرێک بۆئەوەی بتوانێت دەنگ بدات، پێویستە کارتی بایۆمەتریی پێبێت، لەگەڵ کارتەکەدا ناسنامەیەکی دیکەی پێبێت کە بیسەلمێنێت کەسەکە خاوەنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدانەکەیە.
هەر دەنگدەرێک لانیکەم بە سێ جۆر زانیاریی پشتڕاست دەکرێتەوە کە ئەو کەسە دەنگدەر خۆیەتی دەنگ دەدات.
سەرەتا کەسەکە کارتی بایۆمەتریی لێوەردەگیرێت، کارتەکە بە ئامێری وردبینی دەخوێندرێتەوە، هەموو زانیارییەکانی دەنگدەر پیشاندەدات.
دوای ئەوەی ئامێرەکە دروستیی کارتی دەنگدانی دەنگدەری سەلماند، پێویستە دەنگدەر پەنجەمۆری ئەلیکترۆنی بکات، ئەو پەنجەمۆرە بۆ ئەوەیە لەو کاتەی کەسەکە بایۆمەتریی کردووە پەنجەمۆری لێوەرگیراوە، ئێستا هەمان پەنجەمۆر بەراورد دەکرێتەوە و دروستی کەسەکە دەسەلمێنێت.
هەروەها ناوی کەسەکە، لە لیستی نووسراوی بەردەمی کارمەندانی کۆمیسیۆن هەیە، پێویستە لە بەرامبەر ناوەکەی واژۆ و پاشان پەنجەمۆری کلاسیکی بکات.
دوای ئەوەی ئەو پرۆسە کۆتایی دێت، کارمەندی کۆمیسیۆن کاخەزی دەنگدانی پێدەدات، کاخەزەکە بەگوێرەی پارێزگاکان جیاوازە، ناوی کەسەکان و ژمارەی کورسییەکانی بازنەکە (پارێزگا) جیاوازییەکەی دەردەخات.
هەر دەنگدەرێک خۆی بە تەنیا و لە کابینەیەک کە کەس چاوی لێی نییە، دەنگ دەدات؛ لەنێو کابینەی دەنگدان قەڵەمێک هەیە کە مۆری دەنگدانی پێدەکرێت، واتە هیچ قەڵەمێکی دیکە نابێت بەکاربێت جگە لەو قەڵەمەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دایناوە بۆئەوەی دەنگی پێبدەیت.
هەر دەنگدەرێک ئەگەر دەنگی بۆ لیست و هاوپەیمانی دا، دەبێت دوو مۆر بدات لە کاخەزی دەنگدان، مۆرێک لە لیست یان هاوپەیمانێتییەکە و مۆرێکی دیکە لە ژمارەی بەربژێرەکە.
لەبەردەم لیست و هاوپەیمانی و بەربژێرە سەربەخۆکان چوارگۆشەیەکی نێوبەتاڵی سپی هەیە، پێویستە مۆرەکە لەو چوارگۆشەیە بدرێت، نابێت دوو مۆر لە یەک چوارگۆشە، یان دوو چوارگۆشە هەر یەکەی مۆرێکی لێبدرێت، نابێت مۆر لە ناوی لیست یان هاوپەیمانێتییەکە بدرێت، نابێت مۆر لە ژمارەی هاوپەیمانێتی یان لیستەکە بدرێت.
پاش ئەوەی مۆر لە چوارگۆشە سپییەکەی لیستەکە دەدرێت، دەنگدەر یەکێک لە بەربژێرەکان هەڵدەبژێرێت کە بە ژمارە نووسراوە؛ مۆرێکی دیکە دەدات لەو ژمارانەی لە دەستی چەپی لیستەکە هەن، لەوێش تەنیا یەک ژمارە هەڵدەبژێردرێت.
ئەگەر دەنگدەر دەنگی دا بە بەربژێری سەربەخۆ، پێویست ناکات دەنگ بە ژمارەکانی لای چەپ بدات، چونکە ئەگەر ئەوەی کرد، دەنگەکە دەسووتێت.
دوای مۆر لێدان لە کاخەزی دەنگدان، دەنگدەر لە کابینەکەی دەردەچێت و کاخەزی دەنگدانەکە بە هەڵەوگێڕاوی، واتە نووسینەکان روویان لە خوارەوەیە، دەخاتە نێو سندووقی دەنگدان، کاخەزەکە لەسەر ئامێرەکە دادەنرێت و بۆ خۆی رایدەکێشێت.
پاش ئەوەی دەنگدەر دڵنیابوو لەوەی کاخازەکە چووەتە نێو سندووقی دەنگدان، پەنجەی شایەتومانی مۆر دەکات، ئەمەش دوا قۆناخی دەنگدانە.
10:01
سەعدی پیرە لە بنکەیەکی دەنگدانی VIP نەیتوانی دەنگ بدات
کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی
سەعدی پیرە بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە نەیتوانی لەو بنکەی دەنگدانی تایبەت (VIP) تێدا بەڕێوەدەچێت، دەنگ بدات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای ئەوەی نەیتوانی لەو بنکەیە دەنگ بدات، لە وەڵامی پرسیاری رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداودا گوتی، "دەچێتە ئەو بنکەیەی دەنگەکەی خۆیی تێدایە و هەوڵدەدات لەوێ دەنگ بدات."
گوتەبێژی یەکێتی بە رۆژنامەنووسانی گوت، هەڵبژاردن پرۆسەیەکی زۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان و "دەبێت هەموو لایەنەکان هاوکار بن بۆئەوەی چۆن بانگەشە، بەبێ کێشە کۆتایی هات، هەڵبژاردنیش بەبێ کێشە ئەنجام بدرێت."
لەبارەی بانگەشەی تووندی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردن، سەعدی پیرە گوتی، "قسەکانی بافڵ تاڵەبانی لە بانگەشە بۆچوونی یەکێتی بووە، کە ئێمە دەمانەوێت ئەم دەسەڵاتە بگۆڕین، ئەوە باشە، نەک ئەوەی قسەیەک بکەیت و شتێکی دیکە جێبەجێ بکەیت."
گوتەبێژی یەکێتی باسی لەوەش کرد، "قۆناخی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت و دەبێت هەموو لایەنەکان هەوڵ بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان." پێشبینی ئەوەشی کرد، رێژەی دەنگەکانی حیزبەکەی و ژمارەی کورسییەکانیان لە پەرلەمان زیاد بکات.
10:01
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەمڕۆ رۆژێکی چارەنووسسازە و پێویستە دەنگدەران ئەم دەرفەتە لە دەستنەدەن؛ داوا لە ژنانیش دەکات، بەشداریی چالاکیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هەبێت و لە ماڵەوە نەمێننەوە.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 20-10-2024) شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دوای ئەوەی لە سلێمانی دەنگی دا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، ''پەیامم بۆ دەنگدەران ئەوەیە؛ بەشداری هەڵبژاردن بکەن، چونکە رۆژێکی چارەنووسسازە''.
شاسوار عەبدولواحید هەڵبژاردنی پەرلەمان بە کاریگەر و جیاواز دەزانێت و گوتی، ''ئینشائەڵڵا دوای کاژێر 18:00، خەڵکی هەرێمی کوردستان دەتوانن بە تەواوی چوار ساڵی داهاتوویان بگۆڕن و ژیانێکی جیاواز بۆ خۆیان و کەسوکاریان دابین بکەن. ئەمە دەرفەتێکە تەنیا چەند ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.''
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رووی دەمی لەو دەنگدەرانە دەکات، کە هێشتا یەکلایی نەبوونەتەوە دەنگ دەدەن یان نا و دەڵێت، ''داوا لەو دەنگدەرانە دەکەم کە هێشتا خۆیان بۆ دەنگدان یەکلایی نەکردووەتەوە، بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان؛ دەتوانن لە رێگەی دەنگدانەوە ژیانی چوار ساڵی داهاتوویان بە تەواوی بگۆڕن و دەسەڵاتدارییەکی باش بۆ چوار ساڵی دیکە هەڵبژێرن، دوور لە هەموو کێشە، قەیران و بێ مووچەییەک."
شاسوار عەبدولواحید داوا لە ژنانیش دەکات بەشداریی چالاکیان لە هەڵبژاردندا هەبێت و گوتی، ئەوان دەبێت ''تەنانەت کاریگەرییان لەسەر کەسوکار، منداڵ و هاوژینەکانیان هەبێت. ئەمڕۆ بۆ پیاوان و ژنان رۆژێکی چارەنووسسازە."
09:50
بەپێی رێنوێنییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەنگدەر بۆئەوەی دەنگەکەی پووچەڵ نەبێت، ئەو ئامێرەی کە مۆری دەنگدانی پێدەکات، نابێت دوو جار لە چوارگۆشەی بەردەم لیست و بەربژێرەکانی بدات.
ئەگەر یەکەم جار ئەو مۆرەی دەنگدەر دەیدات لە چوارگۆشەی بەردەم لیست و بەربژێرەکان، بە کاڵییش دەربچێت، دەنگەکە هەژمار دەکرێت و کێشەی نییە، بەڵام ئەگەر دەنگدەر دوو جار مۆرەکە لە هەمان چوارگۆشە بدات، دەنگەکەی پووچەڵ دەبێتەوە.
09:46
وەزارەتی ناوخۆ چەند رێنوێنییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە و ئاراستەی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کردووە.
رێنوێنییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بریتین لە:
1- قەدەخەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێت. تەنیا چاودێران و نوێنەران و رۆژنامەنووسان بۆیان هەیە مۆبایل و کامێرا ببەنە ژوورەوە.
2- قەدەخەیە نوێنەرانی بەربژێرەکان تاوەکو 150 مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە.
3- تاوەکو مەودای 150 مەتر لە دووریی بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری بەربژێر و لیستەکان، لە بنکەکانی دەنگدان لێبکرێنەوە.
4- جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لیژنەی ئەمنی راسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک بە جلی سەربازییەوە بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببێتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
09:35
عەلی حەمە ساڵح: پێموایە رێژەی بەشداری زۆر دەبێت
سەرۆکی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی دەڵێت، لە دەنگدانی تایبەتدا هیچ بەهایەک بۆ هەڵبژاردن نەما و دەنگدەران بە دڵخوازی خۆیان دەنگیان نەدا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ''ئەمڕۆ بەراورد بە 18ـی مانگ، دۆخەکە باشترە و پێشبینی دەکەم خەڵکێکی زۆر بەشداری هەڵبژاردن بکەن''.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدانی گشتی لە گەڕەکی موفتیی هەولێر دەنگی دا، دواتر قسەی بۆ دڵنیا رەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو کرد و رایگەیاند، ''لەکاتی دەنگدانی تایبەتدا گوشارێکی زۆر هەبوو؛ هیچ بەهایەک بۆ هەڵبژاردن نەمابووەوە، چونکە هەڕەشە و زۆری لە دەنگدەران کرا بۆ ئەوەی وێنە لە دەنگەکانیان بگرن''.
عەلی حەمە ساڵح پێشبینی دەکات رێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردن زۆر بێت و گوتی، ''ململانێیەکە جددییە. خەڵکێکی زۆر ئومێدی بەم هەڵبژاردنە هەیە و پشتیوان بە خودا ئەم بەشدارییە دەبێت بە هەڵوێستێک بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان بچێتە قۆناخێکی نوێوە''
دەقی پرسیار و وەڵامەکانی رووداو و عەلی حەمە ساڵح:
رووداو: هیچ تێبینییەکتان لەسەر پڕۆسەی دەنگدان هەبوو؟
عەلی حەمەساڵح: بێگومان لە 18ـی مانگ (دەنگدانی تایبەت) گوشارێکی زۆر هەبوو، دەتوانم بڵێم ئێستا باشە. لە 18ـی مانگدا هیچ بەهایەک بۆ هەڵبژاردن نەما، چونکە هەڕەشەی دەرکردن و گواستنەوە [لە دەنگدەران] دەکرا؛ هەموویان زۆریان لێکرابوو وێنەی دەنگەکانیان بگرن؛ نزیکەی 30 هەزار کەس وێنەیان گرت و [دواتر] دەنگەکانیان سووتاند.
18ـی مانگ دەنگدانێکی دڵخوازانە نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ باشترە. هیوادارم خەڵک نەترسێت و بچێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان. بێگومان هیچ کەسێک نازانێت کێ دەنگی بە کێ داوە. ئەوانەی کە گوشاریان لەسەرە بەتایبەتی هێزە تایبەتەکان، لە دوێنێوە ئێمە ئاگادارین لە زۆر شوێن گوشاریان لێ کراوە کە ئەگەر کەسوکاریان وێنە لە دەنگەکانیان نەگرن، ئەوان دەگوێزرێنەوە. بێگومان کامێرا قەدەخەیە. ئەو خەڵکە دەتوانن بڵێن کامێرا قەدەخەیە و رێگەیان پێ نەداوین وێنە بگرین.
خاڵێکی دیکە کە زۆر گرنگە ئەوەیە کە هیوادارم خەڵک بەشداریی دەنگدان بکات و ئەوەی کە دەنگی ناڕازییە ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە تاوەکو کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆش بەشداربن، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە دوای کاژێر 12:00 ئامێرەکان گرفتێکیان بۆ دروست بێت.
خاڵێکی دیکە کە زۆر گرنگە لەبارەی ئەو دەنگانەی کە دەسووتێن، ئەگەر [دەنگدەران] دەنگیان دا، لە چوار گۆشەکە یەک جار مۆر لێبدەن، ئەگەر کاڵیش بوو، دووبارەی نەکەنەوە، چونکە بێگومان دەنگەکە دەسووتێت. ئەوە هۆکاری سووتاندنی بەشێکی زۆر لە دەنگەکانە. پێم وایە رێژەی بەشداری زۆر دەبێت؛ ململانێیەکە جیدییە، خەڵکێکی زۆر ئومێدی بەم هەڵبژاردنە هەیە و پشتیوان بە خودا ئەم بەشدارییە دەبێت بە هەڵوێستێک بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان بچێتە قۆناخێکی نوێوە.
رووداو: تێبینیت بۆ دوای هەڵبژاردن چییە؟
عەلی حەمە ساڵح: پێموایە رێژەی بەشداری زۆر دەبێت و هەردوو حیزبی دەسەڵات تووشی پاشەکشە دەبن، ئەمە لەوانەیە قۆناخێکی کەمێک سەخت بێت، بەڵام مەحاڵ نییە و تێدەپەڕێت.
09:09
محەممەد حاجی مەحموود: پێویستمان بە پەرلەمانە، چونکە دایکی هەموو بڕیارەکانە
محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "پێویستە بە دەنگدان جارێکی دیکە رەوایەتی بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان، حکومەت و قەبارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان." گوتیشی، "پێویستمان بە پەرلەمانە، چونکە لە هەرێمی کوردستان دایکی هەموو بڕیارەکانە."
کاژێر 07:00ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 20-10-2024 بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرانەوە و پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد، کە تاوەکو کاژێر 06:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوای دەنگدان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، "پێویستە خەڵک بچێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بۆ چارەنووسی میلـلەت و وڵاتی خۆمان دەنگ بدەن."
محەممەد حاجی مەحموود ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێستا پێویستمان بە پەرلەمانە، چونکە لە هەرێمی کوردستان دایکی هەموو بڕیارەکانە، یاسا دەردەکات، حکومەت پێکدەهێنێت و رەوایی بە قەبارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان دەدات."
یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 1992 پێکهێندرا، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەوەی خستەڕوو، "هەڵبژاردنی ئەمجارە لە ساڵی 1992 گرنگترە، چونکە ئێستا [دادگەی فیدراڵی لە] بەغدا پەرلەمانی هەڵوەشاندووەتەوە، پێویستە جارێکی دیکە رەوایەتیی بۆ بگەڕێتەوە و لە رێگەی پەرلەمانەوە رەوایەتی بۆ حکومەت و قەبارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە."
محەممەد حاجی مەحموود ئاماژەی بەوەش کرد، "سەرجەم هێزە سیاسییەکان لەسەر خاڵێک هاوڕاین کە دوای هەڵبژاردن پێویستە لە یەک هۆڵدا کۆببینەوە و بڕیار لە دروستکردنی حکومەتێکی نوێ بدەین."
1266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تێدا دەدرێت؛ لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە بۆ ئەم هەڵبژاردنە کراوە دەبن.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ملیۆنێک و 15 هەزار و 888 کەس کارتی بایۆمەتریان کردووە و مافی دەنگدانیان هەیە، بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشداریان لەم دەنگدانەدا هەیە، دەکاتە 925 هەزار دەنگدەر و 797 دەنگدەر.
08:56
سەلاحەدین بەهائەدین: چاوەڕوانین دوای هەڵبژاردن ئەنجامەکە قبووڵ بکرێت
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە سلێمانی لە بنکەیەکی دەنگدان دەنگی دا و دوای دەنگدان قسەی بۆ راگەیاندنەکان کرد و باسی لەوە کرد، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت و بابەتێکی چارەنووسسازە، "چاوەڕوانین دوای هەڵبژاردن ئەنجامەکە قبووڵ بکرێت."
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان گوتی، "سەرەتا دەبێت سوپاسی خودا بکەین کە گەیشتین بەم رۆژە، چونکە تەگەرە و کۆسپی زۆر هەبوو و دەویسترا زیاتر دوابخرێت؛ بەڵام رۆژێکی گرنگ دەبێت و بابەتێکی چارەنووسسازە. گەلی ئێمە پێویستی پێیەتی و تەنانەت حوکمڕانی و دەسەڵاتیش پێویستی بە نوێکردنەوە و سازدانی دۆخێکی جیاوازە، چونکە زۆر شت گۆڕاوە و زۆر شتیش پێویستی بە گۆڕانکارییە."
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئومێدی خواست، "دەنگدەر هۆشیارانە بچێت دەنگ بدات و رای خۆی دەرببڕێت، چونکە بابەتەکە بەرگەی لەوە زیاتر ناگرێت و هەر کەمتەرخەمییەکیش زیانەکەی بەسەر هەمووماندا دەشکێتەوە. بۆیە ئومێد وایە ئەمڕۆ ببێتە رۆژێکی مێژوویی گرنگ بەرەو چاکترکردن و گەشکردنەوەی دۆخی بژێوی و، هەموو ئەو گرفتانەی کە هەن خاوببنەوە و نەمێنن."
سەلاحەدین بەهائەدین رایگەیاند، "چاوەڕوانین دوای هەڵبژاردن ئەنجامەکە قبووڵ بکرێت و بە خێرایی هەنگاو بۆ پێکهێنانی پەرلەمان بنرێت، دواییش هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکومەت بنرێت، نەک دابنیشن خاوەخاو بکەن و ساڵێکی پێبچێت، وەکو ئەوەی کە بووەتە باو."
08:49
سەرۆک بارزانی کاژێر 08:46 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ 20-10-2024 لە بنکەیەکی دەنگدان لە پیرمام دەنگی دا.
زیاتر بخوێنەوە
08:48
قایمقامی ئاکرێ: داوا لە هەموو خەڵک دەکەم وەکو پێشمەرگەکان بێن و دەنگ بدەن
دلاوەر بوزۆ، قایمقامی ئاکرێ و هاوژینەکەی لەکاتی دەنگدان
لە کاژێر 07:00ی بەیانیی ئەمڕۆ، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد. قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، ئامادەکاریی تەواویان کردووە.
دلاوەر بوزۆ، قایمقامی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم، هەموویان وەکو پێشمەرگەکان بێن و دەنگ بدەن، لە ئاکرێ ئامادەکاریی تەواو کراوە لە لایەنی هاتووچۆ، تاوەکو کێشەی هاتووچۆ بۆ هاونیشتمانییان دروست نەبێت؛ هەروەها لەڕووی ئەمنییەوە، تاوەکو پڕۆسەکە بە باشی بەڕێوەبچێت."
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، "لە ئاکرێ قەرەباڵخی دروستبووە، خەڵکێکی زۆر بە گەرمی پێشوازی لە پڕۆسەی دەنگدان دەکەن، 95 هەزار و 891 کەس لە ئاکرێ مافی دەنگدانیان هەیە، 246 وێستگەی دەنگدان هەیە."
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەر چوار بازنەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، لەو ژمارەیەش، دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان هەیە.
08:45
مەسرور بارزانی دوای دەنگدانی: هیوادارم ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگیدا و هیوای خواست لەم دەنگدانەدا سەرکەوتن بۆ خەڵكی کوردستان بەدیبێت گوتیشی "پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان لە پیرمام دەنگی دا، گوتی "هەر هاووڵاتییەک مافی دەنگدانی هەبێت، ئەمڕۆ بەشدار بێت لە دەنگدان بۆ دیاریکردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان و، دیاریکردنی حکومەتی داهاتووی خۆیان."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست "ئەم هەڵبژاردنەی ئەمڕۆ لە کەشێکی ئارام و بێکێشەدا بەڕێوەبچێت."
مەسرور بارزانی لە گوتەکانیدا جەختی کردەوە لەوەی "هیوادارم ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان پاداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە و سزای ئەو لایەنانەش بدەن کە یاری بە چارەنووس و مافی خەڵکی کوردستان دەکەن. هیوادارم سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان بێت و دڵنیاشم کە خەڵکی کوردستان سەرکەوتوو دەبێت."
08:29
نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو ژنە نیڤشکانەی چاڵێنجی کردبوو: تۆ لە منت بردەوە، پیرۆزت بێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی تەلەفۆنیی بە ئافرەتێکی نیڤشکانەوە کرد کە چاڵێنجی کردبوو و پێی گوت "تۆ لەمنت بردەوە، پیرۆزت بێت."
ئەو ئافرەتە ناوی ئاوات ئازادە و پێشتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان چاڵێنجی کردبوو، کە ئەگەر یەکەم کەس دەنگ بدات، ئۆتۆمبێلێکی بۆ دەکاتە دیاری.
ئاوات ئازاد دوای دەنگدانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد. نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکەدا بە ئاوات دەڵێ، "تۆ بردتەوە. دەزانی بۆ؟ من لە بنکەیەکم ئامێرەکان کاریان نەدەکرد، ئەگەرنا نەتدەبردەوە. ئێستاش لەمنت بردووەتەوە، پیرۆزت بێت."
نێچیرڤان بارزانی هەر لە پەیوەندییەکەدا هەروەها دەڵێ "من، بەیانی هەڵسام و گوتم دەبێت ئیلا لێی ببەمەوە، بەڵام تۆ بردتەوە، تۆ شانست هەبوو ئەگەر ئەو ئامێرە کاری کردبا، من دەمبردەوە."
ئاوات ئازادیش لە پەیوەندییەکەدا دەڵێ "بەیانیت باش قوربان، پیرۆزە چاڵێنجی ئێمە و سەرکەوتنمان. راستی من ئەمشەو نەخەوتووم و لە 04:15 بەیانی لە ماڵ دەرچووم و هاتمە بەر دەرگەی دەنگدان. هەمووجار دەیبەمەوە چونکە دڵسۆزم."
دوای تەواوبوونی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، ئاوات ئازاد قسەی بۆ ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو لە سۆران کرد و گوتی، "زۆر سوپاسی کاک نێچیرڤان دەکەم کە ئەو چاڵێنجەی منی قبوڵ کرد، ئەوە بۆ من شانازی و سەربەرزییە، کە ئازیزی کوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانی خۆشەویستی کوردستان چاڵێنجی منی قبوڵ کرد."
زیاتر بخوێنەوە
07:48
نێچیرڤان بارزانی: لەم پرۆسەیەدا براوەی یەکەم خەڵکی هەرێمی کوردستانە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای دەنگدانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ رایگەیاند "لەم پرۆسەیەدا براوەی یەکەم خەڵکی هەرێمی کوردستانە و کوردستان براوەیە."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای دەنگدانی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند، "خۆشحاڵم بەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن سەرەڕای هەندێک شتی زۆر بچوک، بەڵام بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەچوو."
نێچیرڤان بارزانی هەروەها گوتی "هیوادارم ئەمڕۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان مومارەسەی ئەو دەسەڵاتەی خۆیان بکەن بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەمە شەرعیەتدانە بە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان."
07:29
لە بنکەیەکی دەنگدان لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، کوڕی دەنگیان دا.
07:16
بافڵ تاڵەبانی: بەپەلە لە خەو هەستن و وەرن دەنگ بدەن
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەکاتی دەنگدانیدا لە بنکەیەک
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قوتابخانەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگی دا و داوای لە دەنگدەران کرد، "لە خەو هەستن" و بچن دەنگ بدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 لە کاژێر 07:00ی بەیانی بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای ئەوەی دەنگی دا، لە رێگەی میدیاکانەوە پەیامێکی بۆ دەنگدەران نارد و رایگەیادند، "هەڤاڵانی ئەزیزی خەڵکی کوردستان، وەرن دەنگ بدەن، بە پەلە هەستن لە خەو، بە پەلە."
لەم هەڵبژاردنەدا دوو ملیۆن و 654 هەزار و 169 کەس مافی دەنگدایان هەیە و پرۆسەکە تاوەکو کاژێر 18:00 بەردەوام دەبێت.
07:10
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیدریسی کوڕی لە بنکەیەکی دەنگدان چاوەڕێن دەنگ بدەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیدریسی کوڕی، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو .
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیدریسی کوڕی لە بنکەیەکی دەنگدان چاوەڕێن دەنگ بدەن.
زیاتر بخوێنەوە
06:56
کاژێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 20-10-2024)، بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرانەوە و پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد، کە تاوەکو کاژێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
1266 بنکە بۆ دەنگدانی گشتی دەنگیان تێدا دەدرێت؛ لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە بۆ ئەم هەڵبژاردنە کراوە دەبن.
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ملیۆنێک و 15 هەزار و 888 کەس کارتی بایۆمەتریان کردووە و مافی دەنگدانیان هەیە، بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشداریان لەم دەنگدانەدا هەیە، دەکاتە 925 هەزار دەنگدەر و 797 دەنگدەر.
دەنگدەران بەپێی رەگەز 521 هەزار و 372 دەنگدەری نێر و 494 هەزار و 216 دەنگدەریش مێن (بە دەنگدەری گشتی و تایبەت).
زیاتر بخوێنەوە
06:19
رووداو دیجیتاڵ
دوای بانگەشەیەکی گەرم بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە 25ـی 9 بۆ 15ـی 10 بەردەوام بوو، کەمێکی دیکە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
لەم هەڵبژاردنەدا 14 پارت و هاوپەیمانی رکابەری لەسەر کورسییەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، کۆی بەربژێران بۆ ئەو هەڵبژاردنە 1191 بەربژێرە و، پارتەکان رکابەری لەسەر 95 کورسی دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتا.
هەڵبژاردنەکە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە بەمشێوەیە:
هەولێر 34 کورسی
سلێمانی 38 کورسی
دهۆک 25 کورسی
هەڵەبجە سێ کورسی
لە کۆی ئەو 100 کورسییە، پێنج کورسی بۆ کۆتا لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دانراون.
هەروەها لە کۆی 1191 بەربژێر بۆ ئەو هەڵبژاردنە، 949 بەربژێریان سەر بە حیزبەکانن، 123 بەربژێری هاوپەیمانێتییەکانن لەگەڵ 119 بەربژێری سەربەخۆ.
پارتی زۆرترین بەربژێری هەیە بە 190 بەربژێر و بەرەی تورکمانیش کەمترین بەربژێری هەیە کە 11 بەربژێرن.