پارێزگاری بانکی ناوەندی 'بە ناڕاستەوخۆ' گوتوویەتی خستنەڕووی دۆلاریان بە کاش کەمکردووەتەوە

20-10-2023
هەستیار قادر
بازاڕێکی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، وێنە : بڵند تاهیر - رووداو
بازاڕێکی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، وێنە : بڵند تاهیر - رووداو
نیشانەکردن بەهای دۆلار و دینار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرانی ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە شاری هەولێر بەشداری لە کۆنگرەی ساڵانەی بانکی عێراق دەکەن، رۆژی 21-10-2023 بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بەڕێوەدەچێت. لە کۆنگرەکەدا پرسی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار تاوتوێ دەکرێت. 
 
پێش کۆنگرەکە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ بەشێک لە نوێنەران و کەرتی دارایی کۆبووەوە و لەوبارەیەوە سیامەند مەولود، سەرۆکى ئەنجوومەنى بازاڕى دراوى هەولێر بە رووداوی گوت، "عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەکرد پێویستە سیستمی بانکی بەکاربهێنرێت، بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار، گوتیشی، ئەو بازرگانانەی لە دەرەوەی وڵات کەلوپەل هاوردە دەکەن، دەتوانن دۆلار بە 1320 رابکێشن. بە ناڕاستەوخۆ باسی لەوەشکرد کە خستەڕووی دۆلاریان بە شێوەی کاش کەمکردووەتەوە." 
 
ناسەقامگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار، ئاڵنگاریی گەورەى بەردەم بانکى ناوەندیى عێراقە، بانکەکە دۆلار بە 1310 دینار دەفرۆشێت، بەڵام لە بازاڕ نرخەکەى نزیکەى 1600 دینارە.
 
بەقاچاخبردنى دۆلار بۆ دەرەوە هۆکارى سەرەکى ناسەقامگیریى بەهاى دینار و سەر ئێشەى سەرەکییە بۆ بانکى ناوەندى، خستنەگەڕى سەکۆى ئەلیکترۆنى بانکى ناوەندى، لە ساڵى 2022 ئەو "ناسەقامگیری"ـەى دروستکردووە.
 
د. نەرمین مەعرووف، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، لەبارەی ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەڵێت، بە قاچاخبردنی دۆلار بەردەوامی هەیە، سەرەڕای رێکارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و بانکی ناوەندی فیدڕاڵی، زیاتر هۆکارەکەشی فراوانی سنوورەکانی عێراقە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا. بانکی ناوەندی بە چەند نووسراو و رێنوێنییەک باس لەوە دەکات لە سەرەتای ساڵی داهاتوو مامەڵەکردن بە دۆلار گۆڕانکاری بەسەردادێت." 
 
لەسەرەتاى ساڵى 2024، بانکى ناوەندى رێکارى دیکە دەگرێتەبەر بۆ رێگرى لە بەقاچاخبردنى دۆلار، قەدەخەکردنى راکێشانى دۆلارى نەختینەیی حەواڵەکراو بۆ عێراق یەکێکە لەو رێکارانەى لە 1-1-2024ـەوە جێبەجێدەکرێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو گەریلای پەکەکە

راپرسییەک: 75.1%ی خەڵک پێیانوایە پەکەکە دەستبەرداری چەک نابێت

کۆمپانیای ئاسال ASAL، بۆ توێژینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و راپرسییەکان، ئەنجامی دوایین راپرسیی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری کردووە و دوو پرسیار لەبارەی پەکەکە کردووە، بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە 75.1%ی بەشداربووان پێیانوایە پەکەکە دەستبەرداری چەک نابێت