زیاتر لە 100 پاس چەند رۆژێکە لە دەروازەی باشماخ چاوەڕێی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێنن

21-08-2023
سازگار سەڵاح
ژمارەیەک لە شۆفێرانی پاسەکان لە دەروازەی باشماخ. وێنە: رووداو
ژمارەیەک لە شۆفێرانی پاسەکان لە دەروازەی باشماخ. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - پێنجوێن

شۆفێری زياتر لە 100 پاس چوونەتە دەروازەی باشماخ بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن، بەڵام دوای نزیکەی پێنج رۆژ مانەوە، هێشتا هەر چاوەڕێن و باس لەوە دەکەن کە زیانیان پێگەیشتووە.
 
بەرزان عوسمان، شۆفێری پاس دەڵێت، "نزيکەی 300 پاس بووين، ئێستا 100 پاسمان ماونەتەوە، هەموويان رۆشتوونەتەوە لەبەر ئەوەی ژيانی تيانييە ئێرە، خەرجیمان لەسەرە و رۆژانە دەبێت نان و چا بخۆين، سێ ژەم نان دەخۆین. بمانزانيايە بەم شێوەیە نەدەهاتين. گوتيان، يانزە و دوانزەی شەو نەفەر بار دەکەن و دەچنەوە بۆ سلێمانی."
 
ئاراس تۆفێق، شۆفێری پاس ئاماژە بەوە دەکات، "لە پێنجشەممەوە لێرەين؛ هاتم بۆ 125 هەزار کرێ، ئەوە 230 هەزارم دانا. چاوەڕێی بڕيارين، تەنیا بڵێن بڕۆنەوە يان مەڕۆنەوە، چونکە هەمووی ماڵ و منداڵی هەيە. لە توالێتەکە خۆمان دەشۆين، پارەمان پێنەماوە، خۆم 160 هەزارم هێناوە، باش بوو برايەکم لێرە بوو پارەم لەلا هێنا."
 
بەرپرسی ئەو پاسانەی چوونەتە دەروازەکە گلەیی دەکات؛ بە گوتەی ئەو، سەرەتا بڕیار بووە هێندە زیارەتکار زۆربن، ئەمان فریا نەکەون بیانگوازنەوە.
 
ياسين مەحموود، لێپرسراوی پاسەکان گوتی، "رێککەوتين لەگەڵ نوێنەری ئەم مەرزە و تەکيەکە پێيان گوتين زيارەتکار دێن کە سەيارەيان بۆ دابين بکەين. سەیارەمان دابين کرد، يەکەم شەو کە گوتيان دێن 400 سەيارەمان هێنايە پێنجوێن، بەڵام تاوەکو ئەم دەقەش نەهاتوون و هەر دەڵێن، دێن. کەس نازانێت دێن ياخود نايەن."
 
هاتنی زیارەتکاران بۆ هەرێمی کوردستان لەڕێگەی هەردوو دەروازەی فەرمیی حاجی ئۆمەران و باشماخەوە هەموو ئامادەکاريیەکی بۆ کراوە، بەڵام تائێستا دیار نییە ژمارەی زیارەتکاران چەند دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زۆرینەی پێکهاتەکان بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

پێشتر کێبڕکێی هەموو پارت و لیستەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر 100 کورسی بوو، کۆتاکانیش 11 کورسییان هەبوو، بەڵام ئێستا کێبڕکێی ئەوان بۆ 95 کورسییە و رکابەریی پێکهاتەکانیش لەسەر پێنج کورسییە.