وەزیری بەرگریی فەرەنسا بۆ نێچیرڤان بارزانی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنت

20-07-2023
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی سێباستیان لوکۆغنیو فەرەنسا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە پەیامێکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ "بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنت لەپێناو ئاسایش و یەکگرتوویی کوردستان و عێراقیشدا". 
 
سێباستیان لوکۆغنیو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا لە توویتێکدا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-7-2023) دووپاتی کردەوە "فەرەنسا و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی قووڵ پێکیانەوە دەبەستێتەوە". 
 
سێباستیان لوکۆغنیو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا کە دوێنێ گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، ئەمڕۆ لە تویتێکدا رایگەیاند وەک فەرەنسا "هەرگیز کارەکانی جەنگاوەرانی کورد لەدژی تیرۆر لەبیر ناکەن. نێچیرڤان بارزانیی ئازیز، سوپاس".
 
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزیرە فەرەنسییەکە گوتی "بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنت لەپێناو ئاسایش و یەکگرتوویی کوردستان و عێراقیش".
 
لوکۆغنیو دوێنێ، لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، دڵنیایی دا لەوەی وڵاتەکەی "ئەو پەیوەندییە و هاوبەشییە لەبیرناکات کە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەیەتی".
 
فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە، تائێستا هەردوو سەرۆکی ئێستای فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، فروانسوا ئۆلاند، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو دۆستایەتی و هاوبەشییەی لەگەڵ کورددا هەیانە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.