ئاسایشی هەولێر: لەسەر داوای ئاسایشی سلێمانی شیروان عەبدوڵڵا راگیراوە

20-07-2020
زریان حاجی
نیشانەکردن شیروان عەبدوڵڵا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی هونەری میلـلیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شیروان عەبدوڵڵا، هونەرمەندی میلـلی لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەستگیرکراوە. بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێریش دەڵێت، لەسەر داوای ئاسایشی سلێمانی "راگیراوە" و سبەینێ رادەستی ئەوانی دەکەنەوە. 

د. تارق نووری، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "لەسەر داوای ئاسایشی سلێمانی شیروان عەبدوڵڵا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیراوە". 

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، ئەو هونەرمەندە لە لایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەوە "راگیراوە" و ئەوەش لەسەر بنچینەی نووسراوێکی ئاسایشی سلێمانی کە پێشتر بۆ تەواوی فڕۆکەخانە و دەروازە سنووورییەکانیان کردبوو.

بە گوتەی جەزای ساز، شیروان عەبدوڵڵا بە تۆمەتی ئەوە دەستگیرکراوە کە "پێش سەفەرکردنی بۆ ئەوروپا کارمەندی ئاسایشی سلێمانی بووە". دەشڵێت، پەیوەندی کردووە بە ئاسایشی سلێمانییەوە، "بەرپرسانی ئاسایش پێیان گوتووم کە هیچ داوایەکمان لەسەر ئەو هونەرمەندە نییە. داوا لە ئاسایشی هەولێر دەکەین بە زووترین کات ئازادی بکات". 

مەریوان عەبدوڵڵا، برای هونەرمەندی میللی شیروان عەبدوڵلا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ساڵی رابردوو شیروان عەبدوڵلا بەبێ پرس چووەتە دەرەوەی وڵات، بەو پێیەی کارمەندی ئاسایشی سلێمانی بووە و بەبێ پرس گەشتەکەی کردووە، "ناوی خراوەتە لیستی هەڵاتووان، ئێستاش لەسەر داوای ئاسایشی سلێمانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر راگیراوە".

ئەو هونەرمەندە لە ئەڵمانیاوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان. مەریوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، براکەی تەندروستیی جێگیرە و "بە رێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و دەستگیریش نەکراوە، ئیستاش نوێنەری ئاسایشی سلێمانی بەڕێگەوەیە بەرەو هەولێر بۆ ئەوەی بیگەڕێننەوە بۆ سلێمانی".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەکەی شاندی پارتی و یەکێتی لە پیرمام لە 17-12-2024

شاندی پارتی و یەکێتی بۆ سێیەم رۆژی لەسەریەک کۆدەبنەوە

ئامانج لەم زنجیرە کۆبوونەوەیەی هەردوو حیزب کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا پارتی 39 کورسی و یەکێتی 23 کورسییان بەدەستهێنا، ئامادەکردنی رەشنووسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمە.