لە زاخۆ منداڵێک لە گۆمێکی ئاودا دەخنکێت

20-06-2023
ناسر عەلی
کاتی دەرهێنانی تەرمی منداڵەکە
کاتی دەرهێنانی تەرمی منداڵەکە
نیشانەکردن زاخۆ عەبدولقەهار زاخۆیی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سەنتەری زاخۆ، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لە گۆمێکی بچوکی ئاودا خنکا، پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند بە بڕیاری دادوەر،  دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری رووداوە.
 
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی زاخۆ کە کۆپییەکیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردووە، "رووداوەکە کاژێر 11:30ـی شەوی رابردوو (دووشەممە، 19-6-2023) روویداوە، منداڵەکەی خنکاوە، تەمەنی نۆ ساڵە و ناوی (م. ک. س.)ـە".
 
رووداوەکە لە گەڕەکی رکاڤا نوێ لەنزیک مزگەوتی قدووس روویداوە، دوای دەرهێنانی تەرمی منداڵەکەش لەنێو گۆمە ئاوەکەدا، تەرمەکە بۆ دادپزیشکیی دهۆک رەوانەکراوە.
 
هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی زاخۆ، دوای رووداوەکە و بەپێی بڕیاری دادوەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەیسەکە کراوەتەوە و پۆلیسی زاخۆ خەریکی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بزانێت هۆکار و چۆنییەتی ئەو رووداوە چییە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.