دوو پەنابەری کورد 25 ساڵە رەزامەندیی UNHCRیان هەیە بۆ چوونە دەرەوە و کەیسەکانیان بێ وەڵامە

20-06-2023
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
ژمارەیەک پەنابەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپێکی هەولێر
ژمارەیەک پەنابەری کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپێکی هەولێر
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

رەحمان قادری و مستەفا شەریفی دوو پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستانن لە هەولێر، ئەوان و خیزانەکانیان لە ساڵی 1998ـەوە رەزامەندیی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCRیان هەیە، کە لە هەرێمی کوردستانەوە بڕۆن بۆ وڵاتێکی دیکە لە ئەوروپا یان ئەمریکا و کەنەدا، بەڵام تائێستا کەیسەکانیان بێ وەڵام ماوەتەوە، ئەو کەیسانەی بە گەنجی پێشکێشیان کرد و سەریان لە چاوەڕوانیی ئەنجامەکەی سپی کرد.
 
رەحمان قادری، پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، "لە ساڵی 1998ـەوە من قبووڵی جنێڤم هەیە و داواکاریمان پێشکێش کردووە، تاوەکو ئێستا چاوەڕوانین، هیچیان بۆ نەکردوین و مافی پەنابەرییان پێنەداوین."
 
محەممەد عەزیزی و خێزانەکەی لە کەمپی کاوەی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری هەولێر نیشتەجێن، کە نزیکەی 1700 پەنابەری تێدایە، کەیسەکانی ئەوانیش بێ وەڵامە. محەممەد دوای بێ ئومێدبوونی لە UNHCR، ساڵی 2015 رێگەی قاچاخی گرتەبەر و خۆی گەیاندە وڵاتی سوێد، بەڵام ئێستا بە ناچاری گەڕاوەتەوە، چونکە ناتوانێت هاوژین و چوار منداڵەکەی ببات.
 
محەممەد شەریفی، پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، "لە ساڵی 2015 لێشاوێکی زۆر لە پەنابەرەکان رۆیشتن بۆ ئەوروپا، منیش بە هەزار حاڵ و چەرمەسەری خۆم گەیاندە وڵاتی سوێد، لەوێ دوای ساڵێک ئیقامەی سیاسیم وەرگرت و دواتر داوای ماڵ و منداڵم کرد، بەڵام ئەوەندە رێکارەکانیان قورس بوو، نەمتوانی ئەوان ببەم، بۆیە گەڕامەوە."
 
تاوەکو ساڵی 2003 لە هەرێمی کوردستان UNHCR سێ بەشی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە رێگەی وڵاتی ئوردنەوە بۆ ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدا برد، ئەوانەشی ماونەتەوە چارەنووسیان نادیارە و زیاتر لە دوو دەیەیە چاوەڕێن.
 
جۆن نیکۆلا، بەرپرسی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق دەڵێت، "پاراستنی هاووڵاتییە کوردەکانی سووریا، تورکیا، ئێران و هاووڵاتییانی وڵاتانی دیکە لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ئەو کەسانە خەڵکی سڤیلن، لەبەر تووندوتیژییە هەڵاتوون بە هۆکاری بیڕوڕا یاخود ئایین یانیش بیروڕا سیاسییەکانیان و ئەو شتەی کە دەیانەوێت ببن لە کۆمەڵگەدا، لەوانەیە لەبەر کارەکەیان بێت، بۆ نموونە؛ لەوانەیە رۆژنامەنووس بن، هەموو ئەوانە لەژێر یاسای نێودەوڵەتی پارێزراون و لەڕاستیدا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیشەوە پارێزراون و رێگەیان پێدراوە کە لە هەرێمی کوردستاندا بمێننەوە و نابێت هێرشیان بکرێتەسەر."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان نزیکەی 264 هەزار پەنابەر هەن، لەنێویاندا 8،241 پەنابەری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."