رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی بەدوادچوونی رووداو، تاوەکو ئەمڕۆ بەهۆی کارەبای 24 کاژێرییەوە، لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک، 485 موەلیدە کوژێندراونەتەوە. کە زۆرترین لە هەولێرە، پاشان و دهۆک و سلێمانی.
بە گوێرەی تیمی رووناکیش بۆ رووداو، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 30ـی ئاداری 2025، لە هەولێر 395 موەلیدە کوژێندراونەتەوە، لەوانە لە گەڕەکی شادی 37 موەلیدە، نازناز 21 موەلیدە، بەختیاری و وەزیران 35 موەلیدە، سەربەستی 22 موەلیدە، کوردستان 48 موەلیدە، کوران و رزگاری 48 موەلیدە، کرێکاران و بەهار 21 موەلیدە، ئازادی 57 موەلیدە، ماجیداوا 2 موەلیدە، راستی 24 موەلیدە، نەورۆز 31 موەلیدە، نیشتمان و راپەڕین 20 موەلیدە، ماردین 6 موەلیدە، زانیاری 7 موەلیدە، تەعجیل 4 موەلیدە، عەرەب 7 موەلیدە و گەڕەکی منارە 5 موەلیدە.
هەروەها تیمەکە دەڵێت، لە سنووری سلێمانی کارکردن بۆ پڕۆژەکە بەردەوامە و لەنێو بازاڕی شارەکە و لە شەقامی مەولەوی، 22 موەلیدە کوژێندراونەتەوە.
جگە لە کارەبای پڕۆژەی رووناکی پێشتر لە سنووری پارێزگای دهۆک چەند ناوچەیەک کارەبایان کراوەتە 24 کاژێری.
هەکار هرووری، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "68 موەلیدە کوژێندراونەتەوە، کە 30 موەلیدە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "ئەڤڕۆ سیتی" و 30 موەلیدە لەنێو بازاڕی شارەکە، هەروەها 4 موەلیدە لە گوندی فەرەنسی و چوار موەلیدەش لە قەزای ئامێدی کوژێندراونەتەوە.
لەبارەی چارەنووسی موەلیدە کوژێندراوەکان، بەرپرسێکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "جارێ هیچ موەلیدەیەک لانابرێت، حکومەت گرێبەستیان لەگەڵدا دەکات بۆ 6 مانگ، دواتر بە گوێرەی پێویست نوێی دەکاتەوە".
ئامانجی حکومەت لە گرێبەست لەگەڵ خاوەن موەلیدەکان ئەوەیە؛ ئەگەر کێشەیەک لە کارەبای 24 کاژێری دروستبوو کە پڕۆژەکە لەسەرەتادایە، موەلیدەکان هاوکاریی حکومەت بکەن و کارەبا بدەنە هاونیشتمانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ