رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەهۆی هەڵکردنی ئاگری نەورۆزەوە تەقەیان لە هاونیشتمانییانی کورد کرد، بەو هۆیەوە چوار کەسی یەک خێزان کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین دراونەتە رووداو، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 20-03-2023 گرووپی ئەحرار شەرقییە کە سەر بە ئۆپۆزیسۆنی سووریان، لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا، تەقەیان لە هاونیشتمانییانی کورد کردووە.
بەهۆی تەقەی گرووپەکەوە چوار کەسی یەک خێزان بەناوەکانی: فەرحەدین عوسمان تەمەن 43 ساڵ، محەمەد عوسمان 42 ساڵ، نەزمی عوسمان 38 ساڵ و محەمەد فەرحەدین عوسمانی تەمەن 18 ساڵ کوژران. هەروەها دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ