عوسمان بایدەمیر بۆ رووداو: کورد لە سووریا نەبنە یەک، دەرفەتی 100 ساڵە لەدەستدەدەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
عوسمان بایدەمیر قسە بۆ دلبخوین دارا دەکات.
عوسمان بایدەمیر قسە بۆ دلبخوین دارا دەکات.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

عوسمان بایدەمیر بە رووداوی گوت، ئەگەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان رێکنەکەون، دەرفەتی 100 ساڵە لەدەستدەدەن. 
 
عوسمان بایدەمیر، سیاسەتڤانی کوردی باکووری کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی رۆژئاڤای رووداو، رایگەیاند: "رۆژئاوای کوردستان هەڕەشە نییە بۆ سەر تورکیا." گوتیشی کە داهاتووی رۆژئاوای کوردستان ناڕوونە. 
 
بایدەمیر دەڵێت، تورکیا دەستوەردان لە کاروباری سووریا دا دەکات و "ئامانجی ئەوەیە کورد لە سووریا نەبنە خاوەن پێگە." 
 
هاوکات، دەشڵێت، "نابێ کورد هیچ بیانوویەک بە دەست تورکیاوە بدات." 
 
عوسمان بایدەمیر داواش دەکات، پارچەکانی دیکەی کوردستان "نەبنە بار بەسەر رۆژئاوای کوردستانەوە." 
 
نوێدەکرێتەوە... 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە